|
||
|
خۆپیشاندان له هێلسینکی دژی کوشتاری خه‌ڵکی بێ دیفاعی شیرناخ فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای تورکیا جارێکی تر خه‌ڵکی بێ دیفاع ده‌که‌نه ئامانجیان‌و ئه‌مجاره له ناوچه‌ی شیرناخ 35 که‌س ده‌که‌نه قوربانی‌و چه‌ندین که‌سی ترش بریندار ده‌که‌ن. حکومه‌تی ئۆردوگان به مه‌به‌ستی ترساندن‌و نیشاندانی هێزی سوپای سه‌رکوتکه‌ری، سیاسه‌تی له خوێنهه‌ڵکیشانی خه‌ڵکی بێ دیفاعی گرتۆته‌به‌ر. ئه‌مه درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی پاکتاوکردنی قه‌ومی‌و سه‌رکوتکردنی خوێناوی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی تورکیایه. کۆمیته‌ی فینلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان،دژ به‌م تاوان‌و سیاسته چه‌په‌ڵه‌ی تورکیا له هێلسنکی خۆپیشاندانێک ڕێک ده‌خات‌و ئازادیخوازانی دانیشتووی فینلاند بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌شداری کردن تێیدا، که ئه‌م تاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا شه‌رمه‌زار بکه‌ن. کات: ڕۆژی دووشه‌ممه 2.1.2012 کاتژمێر 16.00 له نزیک ئیستگه‌ی ڕاتیکای کایڤۆبپویستۆو (به‌رده‌م که‌نیسه‌ی کاتۆلیکه‌کان، ئه‌دره‌سی سه‌فاره‌ت: Puistokatu 1) له‌وێوه به خۆپیشاندان به‌ره‌و سه‌فه‌راتی تورکیا به ڕێ ده‌که‌وین. بۆ زانیاری زیاتر: مسته‌فا باهر: 0442131657 ڕێبوار عارف: 0403278125 حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان – کۆمیته‌ی فینلاند |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |