|
له هێلسنکی تاوانی سوپای تورکیا
به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی بێدیفاعی
شیرناخ شه‌رمه‌زارکرا
وێڕای سه‌رماو سۆڵه‌و به‌فربارینێکی
زۆر، له‌سه‌ر بانگه‌وازی کۆمیته‌ی
فینلاندی حزب، ئه‌مڕۆ له هێلسنکی
پایته‌خت به به‌شداری ده‌یان که‌س
خۆپیشاندانێک دژ به تاوانی سوپای
تورکیا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی
بێدیفاعی شیرناخ به‌ڕێخرا. ئه‌گه‌ر
چی هێزێکی پۆلیسی زۆر له ته‌واوی
ئه‌و ناوچه‌یه‌دا دانرابوون‌و
ڕێگه‌یان نه‌دا خۆپیشاندانه‌که
نزیکی سه‌فاره‌ت بێت‌و جێگه‌یه‌کی
دووریان بۆ ده‌ستنیشان کرابوو، به‌ڵام
ده‌نگی به‌رزی خۆپیشانده‌ران ته‌واوی
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرته‌وه.

سه‌ره‌تا ڕێبوار عارف به ناوی
کۆمیته‌ی فینلاندی حزبه‌وه ده‌ستخۆشی
له ئاماده‌بوونی خۆپیشانده‌ران
کرد‌و به کورتی باسی کاره‌ساته‌که‌ی
شیرناخی کرد‌و ئامانج‌و ماهیه‌تی
چه‌په‌ڵ‌و دژه‌مرۆیی حکومه‌ت‌و
سوپای تورکیای ڕوونکرده‌وه. هه‌روه‌ها
باسی کرد که تاوانه‌کانی ده‌سه‌لاتدارانی
تورکیا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی هه‌ژارو
بێدیفاع‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان
به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ی وه‌بیر
خۆپیشانده‌ران هێنایه‌وه که چه‌ند
مانگ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان شێوه
خۆپیشاندانێکی تر ڕێکخرابوو دژ به‌و
تاوانه‌ی سوپای تورکیا که جه‌سته‌ی
حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێکی تێک‌وپێک
هاڕی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی
ده‌سه‌ڵاتداران‌و لایه‌نه
جیاوازه‌کانی کوردستان کرد‌و به
به‌شێک له‌م کاره‌ساته‌ی هه‌ژمارکردن‌و
به توندی ئه‌و چاوپۆشیه‌و ڕێگه‌خۆشکه‌رانه‌ی
مه‌حکومکرد.
دواتر مسته‌فا باهر، به‌رپرسی
کۆمیته‌ی فینلاندی حزب باسی کرد
که چالاکیه‌کانی کۆمیته‌ی
فینلاندی حزب به‌رامبه‌ر به کاره
چه‌په‌ڵ‌و خوێناویه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورکیا‌و کوردستان لێره‌دا
کۆتای‌یان نایه‌ت، به‌ڵکو به چه‌ندین
شێوه‌ی جۆراوجۆری تر له ڕێگه‌ی
فشارهێنان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
فینلاند‌و باقی ولاتانی تری ئه‌وروپا،
چالاکیه‌کان درێژه‌یان ده‌بێت. به
وتنه‌وه‌ی چه‌ند دروشمێک له شکڵی
"سوپای تورکیا تیرۆریسته"و "حکومه‌تی
تورکیا قاتیله" ، تاوانه‌کانی
سوپای تورکیا شه‌رمه‌زارکران‌و
خۆپیشاندانه‌که سه‌رکه‌وتووانه
کۆتایی هات.
کۆمیته‌ی فینلاندی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان
2.1.2012
http://www.youtube.com/watch?v=4h37wEYlY6U&feature=feedu
|