به‌هۆی
تێپه‌ڕینی 14 ساڵ به‌سه‌ر
٣١ی ئابداو
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کاره‌ساته‌و له‌درێژه‌ی 19 ساڵی
ڕابردوودا هه‌رحاکم و درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و
کارنامه‌ی سی ویه‌کی ئابن، به‌م هۆیه‌وه گروپی چه‌تری
ئازاد له له‌نده‌ن خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی
به‌ڕێخست له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق، سه‌ره‌تای
خۆپیشاندانه‌که ئاسۆ گۆران له‌سه‌ر ئه‌م کۆبو‌نه‌وه
ناره‌زایه‌تیه و تاوانه‌کانی
٣١ی ئاب 1996و
خواسته‌کانی ئه‌م خۆپیشاندانه قسه‌وباسی کرد
که‌له‌داواکاریه‌کانی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها دانی
شێعارودروشمی دژی تاوانبارانی کاره‌ساتی 31ی ئاب و
قسه‌کردنی چه‌ند که‌س له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که به‌زمانی
کوردی و عه‌ره‌بی.
هه‌روه‌ها نوری به‌شیر له‌ڕێکخراوی به‌ریتانیای حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان قسه‌وباسێکی له‌باره‌ی
٣١ی ئابه‌وه
پێشکه‌شکرد که‌ئه‌مه ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌تی:
٣١ی ئاب
ئەڵقەیەکە لەزنجیره شەڕی میلیشیاکان بۆ
ده‌سه‌ڵات و کۆنترۆڵی کوردستان و تاڵانکاری هه‌ره‌ها
ئه‌مه نموونەیەکی زەقی دەست تێکەڵکردنی میلیشیاکانی
بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کانی
کوردستانه لە گەڵ دەسەڵاتەکانی وولاتانی
دراوسێدا،
که‌به‌دژی ئایندەو بەرژەوەندی خەڵک، لەپێناو
بەرژەوەندی سیاسی وسەربازی خۆیاندا بوه... ئه‌مه
ئه‌لقیه‌که له زنجیره شه‌ڕه‌کان له‌وانه شه‌ڕی
ناوخۆ که‌هه‌زاران که‌س بونه قوربانی سیاسه‌تی ئه‌م
حزبا‌نه‌و
به‌سه‌دان که‌س تا ئیستا وونن و که‌س و
کاریان چاوه‌ڕوانی چاره‌نوسی نادیاریان ده‌که‌ن...
31 ی ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌ڵقه‌یه‌کی ئه‌و زنجیره
شه‌ڕو کێشمه‌کێشی نێوان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه بۆ
تاڵان و بڕۆ‌و دژی و سه‌رکوت و دابه‌شکردنی کوردستان
... 31
ی ئاب خیانه‌ت نه‌بوو حزبێکی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی کردبێتی به‌ڵکو عاده‌ت و به‌شێکه
له‌سیاسه‌ت و کارنامه‌ی حزبه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد،
ته‌نها 19 ساڵی ڕابردوو پڕه له‌م کاره‌ساتانه‌ی
که‌به‌سه‌ر خه‌ڵكی کوردستاندا هێناویانه، له
پێشله‌شکری بۆ سوپای تورکیا بۆ کوردستان و
ده‌ستگرتنی
هێزه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران و هێنانیان بۆ سه‌ر
باره‌گاکانی حزبی دیموکرات له‌کۆیه و سات و سه‌ودای
هه‌موویان له‌گه‌ڵ به‌عس تا ده‌ستگرتنی و پێشله‌شکری
بۆ ده‌بابه‌کان و کوشتارێکی زۆر له‌خه‌ڵک و حزبه‌کان،
چه‌ندین جار مه‌سعود به‌رزانی له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ
داوای لێبوردنی کردوه‌و لە کۆنگرەی ٣ی یەکێتیدا بۆ
جارێکی تر هه‌ر داوای لێبوردنی کردوە له‌سه‌ر شەڕی
ناوخۆ، ئەمه مانای وایە کە دانیان بەوەدا ناوە کە
تاوانباران.. ئایا ئه‌کرێ ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتداربن
له‌کوردستان یان دەسەڵاتیان لێ وەربگریتەوەو دادگایی
بکرێن، ئایا ئه‌کرێ ئه‌مانه حاکم بن له‌کوردستان یان
یان ده‌بێ ڕابماڵرێن، ئه‌م حزبه
ده‌سه‌ڵاتدارانه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکه‌وه نیه و خه‌ڵک ڕێگایه‌کی تری
له‌به‌رده‌مدایه که‌خۆی له‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ڕزگاربکات و بۆ ئه‌وه‌ی
کاره‌ساته‌کانی ٣١ی ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ و کوشتنی ژنان و
سه‌رکوتی ئازادی دووباره نه‌بێته‌وه ده‌بێت کاربکرێت
بۆ جیابونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنای ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ، حزبی کۆمۆنیستی کوردستان له‌م ڕێگایه‌دا
بانگه‌وازی خه‌ڵكی کودستان ده‌کات و له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م
کاره‌دا وه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان چه‌ندین
پلاکارتی گه‌وره‌ی به‌زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و
ئینگلیزی که‌ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ر نوسرابوو
به‌رزکردبۆوه: لە یادی ٣١ی ئابدا دەبێ تاونابارانی
شەڕی ناوخۆ لە دادگایەکی ئاشکرادا دادگایی بکرێن،
بەرپرسانی شەڕی ناوخۆ‌و شایستەی ئەوەنین دەسەڵاتداری
خەڵک بن بەڵکو دەبێ لەدەسەڵات دابماڵرێن، لە یادی ٣١ی
ئابدا نا بۆ دەسەڵاتی میلیشیایی، بەڵی بۆ دەوڵەتی
سەربەخۆ و دەسەلاتدارێتی شورایی لە کوردستان.
له‌کۆتاییدا دانی یاداشتی ناره‌زایه‌تی به نوێنه‌ری
سه‌فاره‌تی عێراق له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی
خۆپیشاندانه‌که‌وه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی
به‌ریتانیا
www.hkkurdistan.org
31ی ئابی 2010 / له‌نده‌ن