|
ووته‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به یاده‌وه‌ری هاوڕێیه‌کی
به‌ئه‌مه‌ک
کاتێک
په‌یوه‌ندیم گرت له‌گه‌ڵ هاوڕێی ئازیزم (ئه‌یوب فایه‌ق)
له ڤانکوڤه‌ر، بۆ قسه‌وباس سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ستکردن به کۆکردنه‌وه‌ی دۆکۆمێنته‌کانی
ئه‌و تراژیدیا‌و کۆکوژیه‌و نووسینه‌وه‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانمان، تێگه‌یشتم که ئه‌و زۆر به‌ر له
ئێستا یاده‌وه‌ریه‌کانی خۆی به جوانی‌و به
وورده‌کاریه‌کی شایسته‌وه نووسیوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له
ساڵیادی بیسته‌مینی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا له ڤانکۆڤه‌ر
خوێنراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لوتفی
نواند‌و کۆپییه‌کیشی بۆ من ئیمایل کرد.
منیش
وه‌کو یاده‌وه‌ری شایه‌تحاڵێکی به‌ویژدان وه دڵسۆزی
دۆسێی هه‌ڵه‌بجه، هه‌م
له بانکی
زانیاری‌و دۆکۆمێنته‌کانی دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵیئه‌گرم،
هه‌م به‌نیازم
وه‌کو
دیاریه‌کی به‌نرخ‌و پڕبه‌ها جێگایه‌کی شایسته‌ی له‌و
کتێبه‌ی به‌نیازم
سه‌باره‌ت
به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی بکه‌م، بۆ ته‌رخانکه‌م.
هه‌روه‌ها
وه‌کو
سه‌رچاوه‌یه‌کی واقعی‌و ووردو به‌ئه‌مه‌کیش له
نووسینه‌وه‌ی
بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆمدا سوودی لێوه‌رده‌گرم.
بۆیه به
خۆشحاڵیه‌وه ده‌قی
بیره‌وه‌ریه‌کانی هاوڕێ (ئه‌یوب فایه‌ق) بڵاو ده‌که‌مه‌وه،
به‌و ئامانجه‌ی که
که‌سانێکی
هه‌رچی زیاتر‌و دڵسۆزانی به‌دواداچوونی تاوانی کیمیا
بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و
هه‌ورامان
بیبینن‌و هاوکاری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی دۆکۆمێنت‌و
بیره‌وه‌ریه‌کانی
به‌جێماوانی ئه‌و کاره‌ساته ئه‌رشیف‌و کۆبکرێته‌وه.
ئومێده‌وارم
هاوڕێ ئه‌یوب هه‌ر وورده‌کاریه‌کی زیاتری لاماوه، یاخود
وه‌یادی دێته‌وه، یان له که‌سانی تره‌وه وه‌ریگرتووه،
ئه‌وانیش تۆمارکات‌و بۆ ئێمه‌ی ڕه‌وانه بکات. به‌و
هیوایه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان‌و شایه‌تحاڵه‌کانی تاوانی
نغرۆکردنی هه‌ڵه‌بجه، ڕێچکه‌ی هاوڕێ ئه‌یوب بگرن‌و
یاده‌وه‌ری‌و به‌سه‌رهاتی خۆیان بنوسنه‌وه، یاخود
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ من بگرن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بکه‌ین که
به چ شێوازێک یاده‌وه‌ریه‌کانیان تۆمار بکه‌ین.
حه‌مه غفور
18شوبات2010
له‌بیره‌وه‌ری
بیسته‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دا
ئه‌یوب
فایه‌ق
![Ayub[4]](auib-faiq_files/image002.jpg)
بیست
ساڵ له‌مه‌وپێش دروست له‌م ڕۆژه‌دا و هه‌ر ئه‌م
ئێواره‌یه، چه‌ند کاتژمێرێک پێش ئێستا، له گۆشه‌یه‌کی
بچووکی ئه‌م جیهانه‌دا، فاشسته‌کان به ته‌کنۆلۆجیای
پێشکه‌وتووی کۆمه‌ڵکوژی ووڵاتانی زلهێز و به‌ئاگاداری
ئه‌وان و به‌به‌ر چاوی میدیاکانی جیهان، خه‌ڵکی بناری
شاره‌زوور و هه‌ورامانیان ژه‌هر باران کرد.
ته‌می
مه‌رگ کۆڵان به‌کۆڵان، به‌پێده‌شت و شاخاکان دا ده‌گه‌ڕا و
په‌یامی کۆتایی ژیانی به هه‌مووان ڕاده‌گه‌یاند،
په‌یامێک
له فاشسته‌کانه‌وه بۆ
سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان
له‌شارێک،له ناوچه‌که و ده‌ورووبه‌ری...له گیاندار و
بێ‌گیان.
* * *
ئه‌وکات شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری هه‌ردوو ووڵات له
دواساته‌کانی کۆتایی دا بوو،دروست پاش چه‌ند مانگێک
که"خومه‌ینی" پیاڵه ژه‌هره‌که‌ی نۆشی و ڕازی بوو
شه‌ڕ
بوه‌ستێنێ ! به‌ڵام پاش چی ، شارۆچکه‌و دێهاتی ئه‌م به‌رو
ئه‌وبه‌ر نه‌ما وێران نه‌کرێ،ڕمانی دوو ووڵات و دوو
کۆمه‌ڵگه، که‌مئه‌ندام کردن و کوشتنی هه‌زاران مرۆڤ له
کووره‌کانی ئه‌م شه‌ڕه نه‌گریسه‌دا،که ئێستاش سووتان و
ئاسه‌واری خه‌ڵکی له هه‌ردوو لا باجه‌که‌ی ئه‌ده‌نه‌وه.
هه‌مووان کوشتار و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه باش
ده‌زانین.زۆربه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌ردوو دیوو، هیوایان به
زرمه‌ی تۆپه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه بوو، یه‌کێ له هۆکاره
سه‌ره‌کیه‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ش، شه‌ڕو ناکۆکی
هه‌ردوو ووڵات و پێشله‌شکری ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه بوو،ئاخر
ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشستی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و حکومه‌تی
به‌عس کارنامه‌یان زۆر ئاشکراو ڕوون بوو، ئه‌ی ئه‌م
ئۆپۆزیسیۆنه له‌موغامه‌ره‌کانی ئه‌وسای خۆیان هیچ سڵیان
نه‌کرد ؟ بۆ ده‌رسیان وه‌رنه‌گرت وپێش هێنانی کاره‌سات
ئه‌م دوو حکومه‌ته‌یان نه‌ده‌ناسی ؟؟ به‌کام لێکدانه‌وه
و چۆن بیانوویان دا ده‌ستی به‌عسیه‌کان تاکاره‌سات و
مه‌رگه‌ساتی ئاوه‌های لێبکه‌و‌ێته‌وه ؟ (1)
* * *
هه‌رکاتێک له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته ئه‌وه‌ستم ، چه‌ندین
دیمه‌ن وه‌ک فلیمێکی بێ کۆتایی له‌به‌ر چاوم دێن و ده‌چن،
نوسینه‌وه‌ی ئه‌م ژانه دێرینه‌و هه‌میشه زیندووه‌ی خۆم و
که‌س وکاره‌که‌م و دراوسێکانمان وخه‌ڵکی ئه‌م کۆڵان وئه‌و
کوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه لای من گه‌ڕانه‌وه‌یه سه‌ر له نوێ بۆ
ئه‌و ئان و ساته‌ی مامه‌ڵه‌ی ڕووبه‌ڕم له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆم
وئه‌وانه‌ی ده‌روبه‌رم ده‌کرد ،من دوای بیست ساڵ بۆم لوا
ئه‌م برینه له دڵی خۆم ده‌ربێنم،ئه‌ی خۆزگه به خۆزگه
هه‌موو ئه‌وانیدیش که که‌متریان له‌من نه‌بینێ،ده‌ستیان
به نووسین،ده‌نگیان به ڕیکۆرد کردنیكی ساده،ڕوویان به
کامیرایه‌ک شاد بێ و ئه‌م ژانه بکه‌ینه بیره‌وه‌ری
هاوبه‌شی هه‌مووان، ئه‌وانه‌ی که‌پێکه‌وه مه‌رگی خۆمان و
هه‌ڵه‌بجه‌مان بینی ،بیره‌وه‌ری و مه‌رگی هه‌زاران مرؤڤی
بێتاوانی کورد که زۆربه‌یان مناڵ بوون و له به‌هاری 88
کۆتایی به به‌هاری ته‌مه‌نیان هێنرا.
ئه‌م بیره‌وه‌ریانه هه‌رکات وی‌ژدانی من ده‌هه‌ژێنن و
وه‌کو ئێوه نه‌فره‌ت ئه‌بارێنم، نه‌فره‌ت له گوێی که‌ڕی
دونیا ، له‌ده‌زگا ڕیاکاره‌کانی ڕاگه‌یاندن،له‌ده‌سه‌ڵات
داران ، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ێش که‌ته‌رمی پیرۆزی ئێمه‌یان
شاربه‌شار و ووڵات به ووڵات ده‌گێڕا و ده‌گێڕن بۆ
ده‌سکه‌وتی سیاسی و بازرگانی، بۆخۆیان نه‌ک بۆ ئێمه.
ئاخر من چیبکه‌م له مۆنیمێنێک،که‌سه‌ردانیم کردوه ،
هه‌رده‌لێی گۆشه‌یه‌کی میترۆتاونی (2) ئێره‌یه و له
ده‌روازه‌ی شاردا قووت کراوه‌ته‌وه ، هه‌رله‌وێش
به‌ڵێنه‌کان کۆتای‌یان دێ و له‌ولاشه‌وه هه‌ژارانی
پاشماوه‌ی کاره‌سات بۆ نان و ڕووناکی و ئاوی پاک و جێگای
حه‌وانه‌وه خه‌وده‌بینن ؟!!!
*** *** ***
ماڵمان له
گه‌ڕه‌کی پاشا له‌ته‌نێشتی مزگه‌وتی شافیعی بوو ،ئه‌و
ڕۆژی خه‌ریکی درووست کردنی که‌وشی خۆماڵی (کڵاش) بووین
له ماڵه‌وه ، یه‌کێ له‌هاوڕێکانی خه‌باتی نهێنی
هاته‌لامان ووتی :-
(( ئه‌م شه‌و هێررش ده‌ست پێ ئه‌کات )) زۆرکه‌س ده‌یزانی
ئه‌و به‌هاره شتێک ڕوو ئه‌دات.(3 )
له‌نێو خۆماندا
که‌ووتینه مقۆ مقۆ ، چی بکه‌ین چی نه‌که‌ین ؟!! ئه‌گه‌ر
به‌ره و ئێران بڕۆین هێزه‌کان له‌سه‌ر سنوور جمه‌یان دێ،
ئه‌گه‌ر به‌ره‌و سلێمانی بڕۆین من ده‌گیرام،چونکه
نه‌چوبومه خزمه‌تی سه‌ربازی که له‌کوردستان به (فیراری
عه‌سکه‌ری) 4) هه‌رچه‌نده به‌شێکی خێزانه‌که‌مان له
سلێمانی بوون له‌گه‌ڵ باوکم ،که خه‌ریکی حه‌ماڵی بوو بۆ
بژێوی ژیان.
هه‌رده‌هاتین و ده‌چووین ، چ ڕوو بدات چ ڕوونادات ؟!! ئاخر
کێ بیری لای خه‌ڵکه ، هه‌موو هێزه‌کان پۆشته و په‌رداخن
، ته‌نها ئێمه هیچمان نیه هیچ !!!
{ئاخر کام له‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی کورد که چاوساغی پاسداریان
کرد بۆ داگیر کردنی هه‌ڵه‌بجه بیری لای خه‌ڵک بوو؟ هه‌موو
هێزه‌کانی خۆیان ئاماده‌یان تیا‌بوو بۆ ده‌رباز بوون
له‌کاره‌ساتێک که شاره‌که چاوه‌ڕوانی ده‌کرد }
بیرمان ده‌کرده‌وه ، بیستبوومان بۆ به‌رگری له‌گازی
کووشنده‌ی کیمیاوی ئه‌گه‌ر خه‌ڵووز و خوێ تێکه‌ڵ بکه‌ی و
بیکه‌ی به ده‌مامک ڕه‌نگه به که‌ڵکمان بێت.(5)
به‌م ئێواره دره‌نگه هیچ ناکری ، هه‌ندێ پێویستیمان
پێچایه‌وه . له دڵه‌ڕاوکێ و چاوه‌ڕوانیه‌کی نادیاردا،
شه‌و له‌کێوه‌کانی سوورێن و باڵامبۆ وه زرمه‌ی تۆپه‌کان
ده‌ستی پێ‌کرد، ده‌نگی ته‌قه نزێک بوویه‌وه، نزیکترو
نزیکتر بوویه‌وه، ئه‌بڵه‌ق هه‌موو گیانمان هه‌ر گوێ بوو
،چمان نه‌ده‌بینی، هه‌موو ده‌ترساین ... ده‌تگوت هه‌موو
له‌باوه‌شی یه‌کداین.
ڕۆۆژژژ
بووویییه‌وه‌ه‌ه‌ه. سه‌رم کێشایه کۆڵانه‌که، چه‌ند
که‌سێکم له ڕێخستنه‌کانی لایه‌نێک بینی { ئه‌وکات
له‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵسووڕاوی سیاسی سه‌ر به
لایه‌نی جیاواز بوون، زۆربه‌یان یه‌کتریان ده‌ناسی}
ده‌هاتن و ده‌چوون دیار بوو ڕێخۆشکه‌ری هێزه‌کانیان بوون
که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران دا که‌ناوی (والفجر 10)بوو،
قه‌راره ئه‌وان شار کۆنترۆل بکه‌ن .
گه‌ڕامه‌وه له‌سه‌ربانه‌که‌وه به‌ترسه‌وه سه‌رێکم به‌رز
کرده‌وه‌و بینیم له‌چه‌ند جێ دووکه‌ڵ به‌رز ده‌بوویه‌وه.
باره‌گای ئه‌منه‌کان به‌جوانی لێمه‌وه دیار بوو له‌سه‌ر
بانه‌که‌یانه‌وه هێشتا هه‌ر(( ئار بی جی)) یان
ده‌وه‌شاند. کشامه‌وه ، ئۆقره‌م نه‌گرت و پاش ماوه‌یه‌ک
چوومه ده‌ره‌وه، ئه‌مجار هاوڕێیه‌کی خۆمم بینی که
پێشمه‌رگه بوو، خۆشحاڵ بووین که سه‌لامه‌ت بوو ، خۆی کرد
به ماڵمانداو و ماسکه‌که‌ی( قیناع) که بۆ خۆپاراستن له
چه‌کی کیمیاوی حیزبه‌که‌ی به سه‌ریانی دابه‌ش
کردبوو،له‌گه‌ڵ تاقم تفه‌نگه‌که‌ی فڕێ دایه ئه‌وناوه،برا
بچووکه‌که‌م پێی ووت: (به‌ڕاستی په‌نێکی باشتان دا) ئه‌ویش
له وه‌ڵام دا ووتی:( به‌شداری تاوانێکی گه‌وره‌م کردوه
چی بکه‌م)!!
چیتر کاتی بیر کردنه‌وه نه‌بوو، پاش باسکردنی هه‌ندێ
زانیاری له سه‌ر هه‌لوومه‌رجه‌که، هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا
ده‌هاتین و ده‌چووین.ده‌نگه‌ده‌نگ له گه‌ڕه‌ک زیادی کرد،
تێکه‌ڵ به گرمه‌ی تۆپه‌کان بوو بوو، چه‌ند سه‌ربازێکی
سوپای شکسته‌مان بینی بێده‌نگ له که‌نار مزگه‌وته‌که بێ
چه‌ک پاڵ که‌ووتبوون ، چاوه‌ڕێی کۆمه‌ک و به‌زه‌یی له
هه‌موو که‌س بوون و ده‌پاڕانه‌وه،ده‌یانگووت:(ئێمه
شه‌ڕمان نه‌کردوه،سه‌ربازی ئیجبارین ،یارمه‌تی
..یارمه‌تی) جلی مه‌ده‌نیمان بۆ په‌یداکردن .. که ترسیان
که‌م بوویه‌وه ئینجا هه‌ستیان به برسیه‌تی
کرد.سه‌ربازه‌کان ده‌یانگووت : (له ده‌ره‌وه‌ی شار
سه‌ربازه دیله‌کان ڕیز ده‌که‌ن و به ئاربیجی و بیکه‌یسی
ده‌یان کوژن )(6)
هه‌رئه‌وکاته بیستمان که مه‌لا عه‌لیش له مزگه‌وتی
گه‌وره‌وه وا بانگه‌وازی جیهاد ده‌کات.(7)
* * *
شار به ته‌واوی
داگیرکرا. هێزه‌کان دابه‌ش بوون، باره‌گای ئه‌منی به‌عس
که دووگه‌ڕه‌ک له ئێمه‌وه دوور بوو له‌لایه‌ن
ئیتڵاعاته‌وه داگیر کرابوو خه‌ریکی بارکردنی به‌ڵگه‌و
دۆکۆمێنت وتاڵانی بوون. یانه‌که‌ی مه‌شرووب خواردنه‌وه‌ش
له‌لایه‌ن {بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مه‌جلیسی ئه‌علای
ئیسلامی عێراقه‌وه} سووتێنرا دووکه‌ڵی گه‌یشته ئاسمان ،
بانقی ڕه‌شیدیش له‌لایه‌ن ی.ن.ک وه گسکی درا.
لای عه‌سران ماتۆڕسواره‌کانی مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی
ئیسلامی عێراقمان بینی،ده‌گه‌ڕان و به‌سه‌ر ژنانیان
ده‌نه‌ڕاند:- (حیجاب بکه‌ن .. ئازادیه ..ئازادی) !
کچه‌کان ده‌یان گووت حیجاب چیه؟ ووتمان: ئه‌وه سه‌رپۆش
ئه‌ڵێن،سه‌رپۆش
ده‌یان گووت:-( ئێسته ئێوه ئازادکران ..هه‌له‌بجه
ده‌بێته - شهرستان استان باختران – ) !!(8)
برا بچووکه‌که‌م به‌یه‌کێکیانی ووت : ئێوه ئه‌مه‌تان کرد
ئه‌ی بیرتان لای حکومه‌ت نیه چیمان پێ بکات ؟ له‌وه‌ڵام
دا ووتی: - ( هه‌رچی ئه‌بێت با ببێت هه‌موو پێکه‌وه
ده‌چینه به‌هه‌شت)!!
هه‌ر ئه‌م ماتۆڕسوارانه، پاش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی شاهۆی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ پاسداران چوونه
شه‌ڕی گوردانی شوانی کۆمه‌ڵه.(9)
که‌س به‌که‌س نه‌بوو به نێو باره‌گاکانی حیزبی به‌عس دا
ده‌گه‌ڕام، هاوڕێکه‌م ده‌زگایه‌کی چاپ و ئێمه‌ش
کڵاشینکۆفیکمان په‌یدا کرد شاردمانه‌وه بۆ کاتی خۆی. شه‌و
ویستمان ده‌ربچین ، دوو هاوڕێم به‌ڕێ که‌ووتن به‌ره‌و
بناری شنروێ، به‌ڵام له‌سه‌ر پردی شه‌هیدان له که‌ناری
شار پێشمه‌رگه ڕێگه‌ی له خه‌ڵک گرتبوو ده‌ربچن
گه‌ڕاندبوویاننه‌وه.(10)
ئه‌مڕۆ شازده‌ی مانگه،نزیکه‌ی نیوه‌ڕۆیه‌و زرمه‌یه‌کی
گه‌وره هه‌ستا، پارچه‌یه‌کی که‌وته سه‌ر سفره‌ی
نانخواردنه‌که‌مان.هه‌ڵهاتین.ڕێژنه‌ی گولله‌ی فڕۆکه‌کان
کۆڵانه‌که‌ی لای خوارووی هه‌ڵده‌که‌ند..فلیمی شه‌ڕه‌کانم
ده‌هاته‌وه یاد .. به‌هه‌ڵه‌داوان خۆمان گه‌یانده یه‌کێ
له‌ژێرزه‌مینه گه‌وره‌کانی ناو بازار..جێگا نه‌بوو
..ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریشی هه‌روه‌ها..به‌ره‌و ڕۆژئاوای شار
به‌ڕێکه‌وتین، له ژێرخانی ماڵانیش جێگه نه‌بوو .. ماڵێک
ده‌رگاکه‌ی کرابوویه‌وه.. چوینه ژێرخانه‌که‌ی {ئه‌وکات
له‌به‌ر تۆپ بارانی ئێران زۆربه‌ی ماڵان ژێرخانیان هه‌بوو}
له‌گه‌ڵ ماڵه دراوسێکه‌مان دا که له‌گه‌ڵمان بوون مات و
خامۆش دانیشتین.
له‌پڕ بۆن هات، سه‌رم کێشایه ده‌ره‌وه .. وام زانی بتڵی
غاز ته‌قیوه‌ته‌وه .. چۆله‌که‌یه‌ک که‌وته خواره‌وه
.خوشکه‌که‌م ووتی:( نا کیمیاویه) ووتم: ئه‌مه ئیتر
ئه‌مه ڕۆژه ڕه‌شه‌که‌یه که تێی که‌وتین..خوشکم
ده‌مامکه‌کانی که پێشتر ئاماده‌کردبوو ..له‌سه‌رووچاوومان
به‌ست ..به‌تانیه‌کی ته‌ڕیشمان به‌ده‌رگای ژێرخاناکادا
هه‌ڵواسی.
ئه‌وه‌نده ده‌نگی ناپاڵمه‌کان گه‌وره بوو..وامان ده‌زانی
ئێسته ماڵه‌که ده‌ڕووخێت به‌سه‌رمان دا، له‌وێش خۆمان
نه‌گرت ووتمان با بچینه قاتی یه‌که‌می کارگه‌ی
تووتنه‌که،بینایه‌کی قاییم بوو.هه‌موو گێژ ببووین
..خه‌ڵکانی تریش هه‌روه‌ها ..که‌س سه‌لامی له‌که‌س
نه‌ده‌کرد .. هه‌ریه‌ک به‌لایه‌ک دا ده‌ڕۆیشت ..
ده‌که‌وت...که‌وتن و هه‌ستانه‌وه..شڵه‌ژان و په‌شۆکان..
تازه به‌ته‌مای خۆمان نه‌بووین.. به‌ڵام مرۆڤ کۆڵ نادات
.. مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆی بێت به‌ئاسانی ده‌ست
به‌رداری مافی ژیان نابێت.ئێمه گه‌یشتینه شوێنی مه‌به‌ست
.. ماڵه دراوسێمان تا ئێسته‌ش نه‌بینیه‌وه..یادتان
به‌خێر.له‌نێو کارگه‌ی تووتنه‌که‌دا به‌تانیه
ته‌ڕه‌که‌مان به‌سه‌ره‌وه‌یه..خه‌ڵکێکی زۆر ڕووی تێ
ئه‌کرد..بیناکه له‌گه‌ڵ زرمه‌ی ناپاڵمه‌کاندا
ده‌له‌رایه‌وه..وامان ده‌زانی له بیناکه ده‌دات
..به‌ڵام وا نه‌بوو.
* * *
کات ژمێر شه‌شی ئێواره‌یه دۆخه‌که هه‌ندێ ک‌ش و مات
بوو،هاتینه ده‌ره‌وه. به‌ڵام ئێسته دونیا به‌و جۆره‌ی
پێشوو نه‌بوو .. له‌به‌ر ده‌رگا چه‌ند پاسدارێک
کوژرابوون..شار سه‌رتاپا دووکه‌ڵ و تۆز و وێرانه
بوو..ڕێچکه‌ی کۆڵانه‌کان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون .. هه‌ندێ
کۆڵان داخرابوون .. کۆڵانی نو‌ێش درووست بووبوون.گریان و
هاوار و پاڕانه‌وه ، ته‌رمه‌کان بێ‌ناز که‌وتبوون،ده‌یان
گووت ڕۆژی حه‌شر،ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه بوو، گه‌یشتینه
ماڵه‌وه.. چه‌ند پێداوه‌یستیه‌کمان بردوو به‌ره‌و بناری
شنروێ به‌ڕێ که‌وتین.
هێشتا دونیا ڕووناک بوو ..له که‌نار شار مزگه‌وتێک هه‌بوو
ئێواران پیاوانی پیر له په‌نا دیواره‌کانیدا
داده‌نیشتن،ئه‌م ئێواره‌یه‌ش کۆمه‌ڵێکی زۆریان ناڕێک و
هه‌ر له هه‌مان شوێن دانیشتبوون ،چوومه نزیکه‌وه هاوارم
لێکردن:- هه‌ستن فرسه‌ته ڕاکه‌ن،گوێم له‌وه‌ڵام نه‌بوو،
ئیتر تێگه‌یشتم، بۆ دوا جار بوو له‌وێ دانیشتبوون،
هه‌روه‌کوجاران،هه‌رده‌تگوت زیندوون. هه‌رله‌وێ مرۆڤ‌و
ئاژه‌ڵه ماڵیه‌کان پێکه‌وه ڕه‌ق
هه‌ڵگه‌ڕابوون..ئاژه‌ڵه‌کانیش ئه‌مجاره به‌پێوه
نه‌بوون، ئاوسا بوون و پێیان ڕوو له ئاسمان.
* * *
له‌نێو ئاپوڕه‌ی خه‌ڵکیدا دوو منداڵی ژیکه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن
دوو سێ ساڵانمان بینی به‌سه‌ر یه‌کدا که‌ووتبوون له برای
یه‌ک ئه‌چوون ، خۆمان نه‌گرت .. هاوارمان کرد ..یارمه‌تی
که‌س وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه، هه‌ریه‌ک به‌دوای ده‌ردی سه‌ری
خۆیه‌وه بوو، یه‌کێکیان وه‌زعی له‌وی تر باشتر بوو ...من
و براکه‌م هه‌ڵمان گرتن تا کارێزه‌که بردمانن
ده‌مووچاویانمان شۆری و هه‌ر له‌وێ زۆربانیگه‌رانیه‌وه
به‌جێمان هێشتن.. ئه‌م کارێزه له‌سه‌ر ڕێگای هه‌مووان بوو
..نازانم ..تۆ بڵێی که‌سووکاری دۆزیبنیانه‌وه یان..؟!!
( به‌ته‌نها جێم مه‌هێلن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ .. ته‌م
و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌مفڕێنێ ...)
* * *
به‌ره‌و عه‌بابه‌یلێ به‌ڕێکه‌وتین.. تاریک داهات ،
پشتێنه‌که‌م کرده‌وه هه‌ردوو خوشک و براکه‌م باخۆمه‌وه
به‌سته‌وه .. نه‌با له یه‌کتر بزر بین ، پێم وایه هه‌ر
چوارمان نیوه گیانێکمان شێلا ..پاشان بیستمان خه‌ڵکێکی
زۆر بزر بووه و هه‌ندێکیان تا هه‌تاهه‌تایه،له
له‌لۆفه‌کانی چیای شنروی تراکتۆره‌که‌ی کاک مه‌جید ناسراو
به (حه‌سه‌ن زیره‌ک)مان بینی وه‌رگه‌ڕابوو ده‌ستێکی
قرتابوو له‌ژیریدا،له ڕێگه پوورم به‌ده‌م فرمێسک و
گریانه‌وه ووتی : (ماکوانمان له‌به‌رده‌م فڵان ژێر خان
به‌جێ هێشت .. نیوه گیان بوو.. تۆبڵێی مابێ) ؟!
پاشان له ئۆردووگا بینیمانه‌وه ، ئه‌وه تۆی ماکوان ؟
باران بووژاندبوویه‌وه.
* * *
خه‌ڵک له ده‌ریچه‌کانی تری شاره‌وه هه‌ڵهاتبوون قووربانی
له‌سه‌ر ڕێگاکان و هه‌موو لایه‌که‌وه زۆربوون به‌تایبه‌تی
هیچیان وه‌ک ڕێگای عه‌نه‌ب زۆر نه‌بوون، به‌شێکی زۆری
قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له‌م ده‌ریچه‌وه بوو، چونکه
به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێچکه‌ی باوه ڕۆشتبوون ..که بۆمبه
کیمیاویه‌کان له پێشیانه‌وه ته‌قیبوونه‌وه .. باکه
گازه کوشونده‌که‌ی به‌ره‌و خه‌ڵکه‌که هێنابوو
..زۆربه‌یانی سووتان و خنکاندبوو. (11)
له‌سه‌ر لووتکه‌ی شنروێ سه‌رنجی یه‌ک هێڵی ڕه‌ش و درێژ
ڕایکێشام هه‌ر له‌شاره‌وه تالای ئێمه خه‌ڵکی شار و
ده‌ورووبه‌ری بوون ، وه‌ک نه‌رمه کاروانی له‌شکرێکی
گه‌وره‌ی شکست خواردوو ، وه‌ک ڕێچکه مێرووله‌ی خوار و خێج
..جمه‌ی ده‌هات ...قیامه‌ت بوو ،به‌لام قیامه‌تی
راسته‌قینه.. ئاخر نه‌ک مرۆڤ بگره چ شتێک هه‌بوو خۆی
ڕابگرێ؟!!!
دوا زرمه‌ی ناپاڵم وه‌ک دره‌ختێکی گه‌وره لای مزگه‌وتی
داروالاحسان ه‌وه دووکه‌ڵی به‌رز بویه‌وه .. دوا دیمه‌نی
شارمان له چاو وون بوو ، دوا ئاوڕمان له دواساته‌کانی
ئه‌و ئێواره‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه دایه‌وه،که‌شایه‌تی تاوانێکی
گه‌وره‌ی مێژوو بوو.
* * *
ئه‌مجار شنروێ،ئه‌شکه‌ووڵ، سێقڵاتان و چه‌می هاوار مژده‌ی
به‌هاریان پێ نه‌بوو .گوڵاڵه،گژوو گیا ،خاک وداروده‌وه‌ن
بۆنیان بۆنی به‌هاره نه‌بوو ..ده‌تگوت بۆنی زێرابه‌کان
به‌دواته‌وه‌یه،ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆنی پیسی گرتبوو..هه‌موو
گێژوو ووڕو کاس و ماندوو شه‌که‌ت..به‌ناچاری ملی ڕێگه‌مان
گرتبوو .ژنێکمان بینی پێ په‌تی بوو، پێڵاوه‌کانم داکه‌ندو
گۆره‌ویه‌کانی خۆمم دا به ئه‌و.ژنێکی تریشمان بینی له‌پاڵ
تاشه‌به‌ردێکدا مناڵی ده‌بوو.
له‌ناو ئاوه‌که‌ی چه‌می (هاوار)دا مناڵێکی خنکاوی ساوامان
بینی هه‌رکه‌س سه‌رنجێکی به‌زه‌یی ده‌دایێ و تێده‌په‌ڕی،
ووتیان دایکێک دواماچی کۆرپه‌که‌ی خۆی کرد و هه‌ڵیدایه
ئاوه‌که‌ی سیروانه‌وه ؟!
هه‌ندێ جار بۆنی سێ‌و ده‌هات.. ژانه سه‌رێکی قورسمان
گرتبوو .. چاومان سوور و ئاوسابوو دانه‌ئه‌خران ،هه‌موو
شته‌کان له‌به‌چاومان چه‌ندین جار له قه‌باره‌ی خۆیان
گه‌وره‌تر بوون ، نه‌مانده‌توانی سه‌یری تیشک بکه‌ین
به‌تایبه‌تی ئاگر ،خه‌ریک بوو چاومان ده‌ته‌قی، خه‌ومان
ده‌هات به‌ڵام نه‌مانده‌توانی چاومان بنووقێنین.
شه‌و‌ێکی تریش به‌ڕێوه بووین،له‌مله‌ی گاکوژه به‌ره‌و
شێخان شۆڕبووینه‌وه، بۆنی سێ‌و تیژتر له بۆنی سروشتی خۆی
ده‌هات، بینیمان بۆمبێکی کیمیاوی له بنی دار بیه‌ک دا
ته‌قیوه‌ته‌وه،(12) دیار بوو هی ڕۆژێک پێشتر بوو نه‌مان
وێرا زۆرنزیک بینه‌وه، ملی ڕێمان گرت و له که‌ناری دواو
(دواو مه‌به‌ست - دووئاوه - ئه‌و جێگایه‌ی ڕوباری سیروان
له هه‌ردوو ڕووبار پێک دێت) گیرساینه‌وه.
ئێرانیه‌کان خورما و قه‌تره‌ی چاویان داینێ.ده‌یان گووت
ئه‌مه کۆمه‌که بۆ ئاواره‌کان. ده‌مه‌و ئێواره به میک
زه‌مینی به‌ره‌و پاوه بردیانین به ئوتوبووسیش بۆ سنغر
کلیائی، ده‌مه‌و به‌یان بوو له هونه‌رستانی ئیمام دایان
گرتین.. تا ئۆردووگایان بۆ کردینه‌وه هه‌رله‌وێ
ماینه‌وه.
ئێواره‌یه‌ک یه‌کێک له‌بیرم نایه‌ت کێ.. (باقرولحه‌کیم)
بوو هات، له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌که به‌شێکمان
کۆبووینه‌وه ، هه‌ندێ قسه‌ی کرد سه‌باره‌ت به فاجیعه‌ی
حه‌له‌بچه و جه‌رائیمی نظام ، پاشان ووتی:-( ئێستا
الحمدولیللا ئێوه ڕزگارتان بووه و سوله‌یمانیه‌ش ڕزگار
ده‌که‌ین و نه‌صبی ته‌زکاری بۆ شه‌هیدان درووست ده‌که‌ین و
مژده‌یه‌کیشم هه‌یه بۆتان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێستا دینارێک
له بانک به 30 هه‌زار تمه‌نه من به ده‌سه‌ڵات دارانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانم ووتوه بۆ ئێوه به 35 هه‌زار تمه‌ن
بگۆڕنه‌وه،(له‌کاتێک دا زۆربه‌ئاسانی یه‌ک دینار
له‌بازاڕدا 70 هه‌زار تمه‌نی ده‌کرد).
پاشان له به‌شی
خۆرئاوای شاری سنغر ئۆردوگایان بۆ کردینه‌وه، شه‌ش مانگی
پڕ له سووکایه‌تی و کوله‌مه‌رگیمان تێدا برده‌سه‌ر.له
ئۆردووگا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گۆرانی گووتنییش ڕاویان
ده‌ناین و زیندانیان ده‌کردین، چه‌ندین کێشه له‌سه‌ر
حیجابی ئیجباری ،له‌سه‌ر کۆمه‌ک دابه‌ش کردن ،گه‌نده‌ڵی
له گه‌یاندنی کۆمه‌که‌کان گرتن و ڕاونان ...هتهد ڕوویان
ده‌دا،له‌بریتی ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی بۆ ئاواره‌کان
له‌ده‌ره‌وه ئه‌هات ئێران خۆراک و که‌مپووتی ئێکسپایه‌ری
ئه‌داینێ، له‌سه‌ره‌وه تاخوار به‌شێکی تاڵان ده‌کرا و
له‌بازار ده‌فرۆشرایه‌وه.
ته‌نانه‌ت ڕێیان ده‌گرت له‌خه‌ڵکی ناوچه‌که سه‌باره‌ت
به‌هاوکاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان، گرتنی
ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری کۆمه‌ڵه و دیموکرات یان لایه‌نگری
چه‌پ و حیزبی شیوعی بوون له نێو ئاواره‌کان، شه‌وێک
له‌شیرین خه‌ودا هه‌ر ئه‌م موسوڵمانانه‌ی هاوپه‌یمانی
کوردستان چووبوونه سه‌ر چادره‌کانی لایه‌نگرانی حیزبی
شیوعی و زۆر وه‌حشیانه ئه‌شکه‌نجه‌یان دابوون.له
ئۆردووگا باو بوو سێ مانگ بێ سه‌روشوێنیان ده‌کردی و
پاشان ده‌یان گووت (اغا اشتبا بوود ببخشید).له ئۆردووگا
ده‌یان گووت: له‌هه‌ڵه‌بجه ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌کانیشیان
ئه‌تک کردووه، په‌نجه‌ی مرۆڤی بێگیانیان بڕیوه بۆ دزینی
ئه‌ڵقه‌ی خۆشه‌ویستی، باسکی ژنان بۆ بازنگ، چ جای سه‌روه‌ت
و سامانی خه‌ڵک؟!!!(13)
له مانگی 10 ی هه‌مان ساڵدا گه‌ڕاینه‌وه، پێش کۆتایی
لێبوردنه گشتیه‌که‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال.. به زیلی
عه‌سکه‌ری له مه‌رزه‌وه به‌ره‌و شارۆچکه‌ی عه‌ربه‌ت
گواستینیانه‌وه، ئه‌وانه‌ی دواکه‌وتن وه‌یان پێشتر
گه‌ڕابوونه‌وه هه‌ر له عه‌ربه‌ته‌وه ئه‌نفال کران (وه‌ک
مناڵه‌کانی حاجی حسێن (حسه‌شا) که دراوسێ گه‌ره‌ک بووین)
ئه‌وانی تریش به‌ره‌و ئۆردووگای باینجان و پاشان بۆ
–گرده‌چاڵ – ی لای هه‌ولێر بێ هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی
سه‌ره‌تایی و بێ به‌ش بوون له هه‌موو مافێکی هاووڵاتی
بوون.
* * *
ئه‌مه چ
زه‌مانێکه وا دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌گرێ ..
مرۆڤ والێ ده‌کات وا دڵڕه‌قانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
مرۆڤه‌کانی تردا بکات، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان پێوانه بن
له‌بریتی پێوانه مرۆڤایه‌تیه‌کان... گه‌ر وه‌ڵامتان نی
یه هه‌ڵیده‌گرم بۆ مێژوو له‌گه‌ڵ سه‌دان و هه‌زاران گرێ
کوێره‌ی تر...
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
دوێنێ خۆتان گێل کرد‌و بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد ، ئه‌مڕۆ
فرمێسکی تیمساحیمان بۆ هه‌ڵمه‌ڕێژن .. به‌سه مردوو
په‌رستن .. به‌ته‌نگ ژیان و گوزه‌رانی زیندوه‌کانه‌وه
بچن..با چیتر ته‌نها برینه‌کان نه‌کولێنینه‌وه، ته‌نها
ڕۆحی پاکی قوربانیان و ته‌رمه‌کان نه‌لاوێنینه‌وه، ئه‌مه
چ یاسا‌و ڕێسایه‌ک قبووڵی ده‌کات شارێک به‌سه‌رجه‌م
دانیشتوانه‌که‌یه‌وه پاش کاره‌ساتێکی ئاوه‌ها، دووربێت
له‌پێداوه‌یستیه‌کانی ژیان..
له‌کۆتاییدا ده‌مه‌وی بڵێم، ده‌با سه‌رجه‌م تاوانباران
بدرێنه دادگای عادیلانه ،ڕاسته صدام ی دکتاتۆر
له‌دادگایه‌کی سیاسی تۆڵه‌سێندا هه‌ڵواسرا، نه‌ک له‌سه‌ر
جینۆسایدی گه‌لێک، به‌ڵام ئامانج ته‌نها تۆڵه نه‌بوو
به‌ڵکو له‌نێوبردنی کلتووری به‌عسیزمی تۆڵه‌سێن بوو.
ده‌با پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ دڵسۆزان و به‌ته‌نگه‌وه هاتووان دا هه‌وڵ بده‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال وه‌ک هۆڵۆکۆست و
ئه‌رمه‌نیه‌کان، وه‌ک جینۆساید بناسرێ له ئاستی جیهان.
سوپاستان ده‌که‌م
16 ی مارتی 2008
ڤانکۆڤه‌ر – که‌نه‌دا
tawela@live.com
په‌راوێزه‌کان:
ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌م به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه نووسین، شایه‌نی باسه له 16 ی
مارتی 2008 له شاری ڤانکۆڤه‌ر – که‌نه‌دا – له بیسته‌مین
ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا که
Kurdish
Canadian club
سازی کردبوو، به‌کورتی له‌لایه‌ن - سروه فایه‌ق - ه‌وه
خوێنراوه‌ته‌وه. |