|
بلاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر
به‌دوای
بڵاوبونه‌وه‌ی ئیعترافاته‌کانی تاڵه‌بانی
و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر یه‌کتری، و ئاشکراکردنی
به‌شداربوون له تاوانه‌کانی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه و
کوشتن و تیرۆری ده‌یان هاولاتی و دیل و شه‌ڕی
لایه‌نه‌کان.. حزبی کۆمۆکیستی کرێکاریی به‌مه‌به‌ستی
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیعترافاتانه‌و به‌رگرتن
له‌دوپاتبوونه‌وه‌یان له‌نامه‌یه‌کدا که‌ئاڕاسته‌ی ده‌یان
لایه‌نو که‌سایه‌تی کردوه، خواستی به‌دادگای سپاردنی
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانی خستۆته‌ڕوو. وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کیش
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه له‌نێو که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندنو له‌نێو خه‌ڵکدا به‌م جۆره‌یه:
* دیداری هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف له‌گه‌ڵ ڕادۆی نه‌وا.
* دیداری هاوڕێ خه‌سره‌و سایه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کانی
کوردستان.
* ناردنی نامه بۆده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و که‌سایه‌تی
سیاسی و ڕۆشنبیر، به‌مه‌به‌ستی ڕاوێژکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی
سازدانی دادگایه‌ک بۆلێپێچینه‌وه له‌ئیعترافاته‌کان.
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی حزبیش توانی له‌ڕێگای
بلاوکردنه‌وه‌ی به‌یانێکه‌وه ئه‌م هه‌واڵه بگه‌یه‌نێته
چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کوردی و عه‌ره‌بی وئینگلیزی،
له‌وانه:
* له‌میدیا کوردیه‌کاندا، سایتی هاوڵاتی، ئاوێنه، سڤیڵ،
هاوپشتی، ده‌نگه‌کان، ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ، وێراش، کوردۆساید،
کوردستانتێکست، وه به‌زمانی عه‌ره‌بیش، سایتی عه‌ره‌بی
هاوڵاتی،
البدیل الکردی،
سایتی الجوار،
الحوار، سایتی کرملک 4 ی‌و.
* هه‌روه‌ها گه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه
به‌زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ستی چه‌ند ئه‌ندام په‌رلمانێکی
به‌ریتانی له‌هۆڵی په‌رلمان و له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که
رۆژی
دووشه‌ممه 25/1/2010 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی
کرێکارانی به‌ریتانی
(له‌یبه‌ر پارتی)
بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی سازدرابوو، به‌ناوی( کورد بۆ له‌یبه‌ر-Kurds
for Labour).
کۆبونه‌وه‌که ته‌رخان بوو بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و
هه‌وڵدان بۆ راکێشانی ده‌نگی ره‌وه‌ندی کوردی بۆ حیزبی
ناوبراو.
*
هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا گرتنی دوو کۆڕی پاڵتۆک له‌لایه‌ن
هاوڕێیان
سامان که‌ریم و جه‌مال موحسین ه‌وه.
هه‌وله‌کانی ئێمه درێژه‌ی هه‌یه.
|