|
به‌دوای ئیعترافاته‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال
تاڵه‌بانی له‌سه‌ر یه‌کتری که‌ده‌ستیان هه‌بوه
له‌کاره‌ساتی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا و ده‌رخستنی
ده‌یانڕاستی شاراوه‌ی تر له‌سه‌ر یه‌کترو له‌سه‌ر
لایه‌نه‌کانی تری له‌چه‌شنی ئیسلامیه‌کان، له‌کوشتن و
تیرۆر و ڕاونانی مخالفین و کوشتنی ئه‌سیر له‌کورستان،
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب به‌دیاریکراوی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ورونه‌خشی لایه‌نه ناسیۆنالیست
وئیسلامیه‌کانی کوردستان و هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی هه‌موو
ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و کاره‌ساته‌دا کردوه ڕوبه‌ڕوی
دادگابکرێنه‌وه، بڕیاری دا که وه‌کو هه‌میشه له‌به‌ره‌ی
خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان و به‌تایبه‌تی
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕابوه‌ستێ. له‌مباره‌وه رێکخراوی
ده‌ره‌وه نه‌خشه‌یه‌کی کارکردنی خسته‌به‌رده‌م خۆی
بۆئه‌وه‌ی که خواستی دادگایی‌کردنی هه‌موو به‌شداربوانی
مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بکاته خواستێکی گشتی خه‌ڵک و
ئه‌وانه‌ی له‌وکاره‌ساته‌دا تێوه‌گلاون ڕوبه‌ڕوی داگا
بکرێنه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ره‌تای کاره‌کانی به‌م شێوه‌یه
ده‌ستپێکردوه:
ده‌رکردنی به‌یانێک سه‌باره‌ت به‌زه‌روره‌تی دادگایی‌کردنی
هه‌موو به‌رپرسانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی رێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حزب جێگای بایه‌خ وپێشوازی به‌شێکی به‌رچاو له
ده‌زگاو ڕاگه‌یاندنی کوردی و عه‌ره‌بی بوو.
به‌یانه‌که به‌زمانی کوردی له‌چه‌ندین ماڵپه‌ڕو
هه‌فته‌نامه‌و بڵاوکراوه‌ی کوردی‌دا بڵاوکرانه‌وه
له‌وانه: هاوڵاتی، ئاوێنه، سڤیڵ، هاوپشتی، ده‌نگه‌کان،
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ، وێراش، کوردۆساید، کوردستانتێکست و
ئه‌مڕۆ. هه‌روه‌ها ته‌رجه‌مه‌ی عه‌ره‌بی چه‌ند به‌شێکی
به‌یانه‌که که له‌لایه‌ن هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتیدا
ته‌رجه‌مه‌و بڵاوکرابوه‌وه له‌چه‌ندین بڵاوکراوه‌و
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیدا بڵاوکرایه‌وه و هاوکات ته‌رجه‌مه‌ی
عه‌ره‌بیه‌که‌ی حزب خۆشی له‌چه‌ند ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
که‌دا بڵاوکرایه‌وه. له‌وانه:
البدیل الکردی،
سایتی الجوار،
الحوار، البدیل العراقي، سایتی کرملک4.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا دوو کۆڕی پاڵتۆک له‌لایه‌ن سامان
که‌ریم و جه‌مال موحسین ئه‌ندامانی ڕابه‌ریی حزب له‌ژووری
کوردستان یونایتد ئه‌نجام درا که سه‌دان که‌س تێیدا
به‌شداربوون. هه‌روه‌ها رۆژی
دووشه‌ممه 25/1/2010 له هۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
که‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی کرێکارانی به‌ریتانی
(له‌یبه‌ر پارتی)
وه کۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی کوردی‌دا سازکرا
به‌ناوی( کورد بۆ له‌یبه‌ر-Kurds
for Labour)
به‌یانه‌که به کوردی و ئینگلیزی له‌ناو ئاماده‌بواندا
بڵاوکرایه‌وه. هاوکات سه‌ره‌ڕای قسه‌وباسی کورت له‌گه‌ڵ
چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌ماندا کۆپیه‌کی به‌یانه‌نامه‌که‌یان
پێشکه‌شکرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به‌یانه‌که به هه‌رسێ زمانه‌که بۆ
چه‌ندین لایه‌نی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی وئه‌وروپی
ره‌وانه‌کراوه. نوسخه‌ی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
له‌جنێڤ، رێکخروای لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندین
رێكخراوی چه‌پ و کرێکاری و بۆسه‌دان که‌سی دیکه و بۆ
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی جیهانی له‌وانه بی بی سی،
رۆژنامه‌ی الحیاة، الزمان، که‌ناڵی الجزیرة
ره‌وانه‌کراوه. هه‌ر له‌په‌یوه‌ند به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه
له‌لایه‌ن هاوڕێیانی حزبه‌وه چه‌ند بابه‌ت و ووتار
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ند به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه رادیۆی ده‌نگی
هاوپشتی که هه‌موو رۆژانێکی شه‌ممه به‌زمانی کوردی له
سوید په‌خش ده‌کرێت ، له‌به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆدا
گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محسن کریم سکرتێری
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه سازکرد و چه‌ند که‌سێکیش له خه‌ڵکی
کوردی ئه‌و ووڵاته به‌شدارییانکرد. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج
بوو ئه‌وه‌بوو که دووکه‌س له‌وانه‌ی که خۆیان شاهیدی
ئه‌و روداوه‌بوون پشتگیریان له قسه‌کانی محسن کریم
وهه‌ڵوێستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کرد له
په‌یوه‌ند به‌و خواسته‌وه، واتا دادگایی‌کردنی به‌شدارانی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.
شایانی ئاما‌ژه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌م
له‌ئاستی میدیای کوردی و میدیای عه‌ره‌بیدا و هه‌م
له‌ئاستی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حزب
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هه‌بوه، به‌جۆرێك که‌سانێکی
وه‌کو سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی ناره‌حه‌ت کردوه‌و که‌سانێکی
دیکه‌ش که‌خۆیان قوربانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ن یان پشتیوانی
له‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی ئه‌نفال ده‌که‌ن
پێشوازییان له‌و سیاسه‌ته‌و له‌و خواسته‌ی حزب کردوه.
سکرتاریه‌تی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان
28/1/2010
|