|
له‌بانگه‌وازێکدا که‌پێشتر
بۆ سیمینارێک له ژێر ناوی: "دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه و
ئیعترافه‌کانی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان" دا له شاری ئۆسلۆ
بۆ جمال محسن ڕاگه‌یه‌نرابوو، ڕۆژی شه‌ممه،
20
ی
فێبریوه‌ری، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵک سمیناره‌که
له‌لایه‌ن به‌هار مونزیه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌برا.
جمال محسن باسه‌که‌ی له دوو به‌ش پێکهاتبوو، به‌شی
یه‌که‌م ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئیعترافه‌کانی تاڵه‌بانی و
نه‌وشیروان له‌سه‌ر یه‌ک باسکردو له‌وێدا کۆمه‌ڵێک نموونه
له‌قسه‌کانی خۆیانی هێنایه‌وه و شییکردنه‌وه. دواتر باسی
له‌سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستێک کرد که حزب له‌و باره‌یه‌وه
گرتوویه‌تیه به‌ر که بریتییه له خواستی دادگایی کردنی
ئه‌و دووانه و لێسه‌ندنه‌وه یان نه‌مانی شه‌رعیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێکی له‌کتێبی
"پشتائاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگیدا که له نووسینی
قادر ڕه‌شیده (ناوسراو به ابو شوان) و کادرێکی حزبی
شیوعی بووه که خۆی شایه‌تحاڵێکی ناو ڕووداوه‌کانی
پشتئاشان و قڕناقا بووه، خسته‌ڕوو.
به‌شی دووه‌می سیمیناره‌که‌ش په‌یوه‌ست بوو
به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق و سیاسه‌تی
بایکۆتکردن که هه‌دوو
حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی
کوردستان و
عێراق گرتوویانه‌ته به‌ر. له‌وێشدا ته‌ئکیدی
له‌وه‌کرده‌وه، که‌به‌شداریکردنی خه‌ڵکی کوردستان
له‌هه‌ڵبژاردندا به‌عه‌مه‌لی کوردستان ئه‌خاته‌وه
چوارچێوه‌ی عێراقێکی عروبییه‌وه. هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که سه‌رانێکی وه‌ک
نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی که خۆشیان په‌رده‌یان له‌سه‌ر
تاوانه‌کانی یه‌کتر هه‌ڵداوه‌ته‌وه نه‌ک هه‌ر نابێ
ده‌نگیان پێ بدرێ به‌ڵکو ئه‌بێ له‌به‌رده‌م دادگادا
ڕاوه‌ستن..
هه‌روه‌ها ئاماده‌بون ده‌خاله‌تێکی گه‌رمیان کرد
له‌باسه‌کاندا به‌پرسیارو قسه‌کردن و له‌کوتایدا جمال محسن
روناکیی خسته سه‌رلایه‌نه‌کانی پرسیاره‌کان. |