|

له‌نده‌ن: ئێواره‌ی رۆژی 3/7/2009 کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کۆڕێکی بۆ محسن کریم ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب رێکخست. له‌م ئێواره کۆره‌دا ژماره‌یه‌ك
له هاوڕێیان و دۆستانی حزب و خه‌ڵکی کوردزمانی دانێشتووی له‌نده‌ن
ئاماده‌بوون. کۆره‌که له‌لایه‌ن پرشنگ ئه‌حمه‌د کادری حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌برا.
باسه‌که‌ی محسن کریم له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد که
حزب له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی یه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و
زه‌حمه‌تکێش و پاراستنی ریزی سه‌ربه‌خۆی بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی
ئه‌وانه‌وه که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا گوڕوتینێکی
به‌خۆوه وه‌رگرتوه، تاوتوێی سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به
هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان کرد، نه‌ك له‌ر روانگه‌ی هه‌ڵوێستی
ئایدیۆلۆژی یان له‌و بۆچونه‌وه که فرسه‌ته‌کان بۆ به‌شداری حزب
چه‌نده له‌بارن یان نا!
پاشان
چوه سه‌رباسی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان نه‌ك گۆڕانێك
له ژیان و گوزه‌ران و به‌رینبونه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان به‌دی ناهێنێ، به‌ڵکو خه‌ڵک له خه‌باتی خۆیاندا بۆ ئه‌و
ئامانجانه چه‌واشه و پا‌شه‌کشه‌یان پێده‌کات و هیچ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی سیاسی بۆ خه‌ڵك تێدا نیه. ئاماژه‌ی به‌وه کرد
که هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان بێجگه له
سیناریۆیه‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دنیا شتێکی دیکه نیه
مادام ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه حوکم ده‌کات.
به‌چه‌ند به‌ڵگه‌ش هه‌وڵی دا که پاڵپشتی ئه‌و لێکدانه‌وه‌و
بۆچوونه‌ی بکات.
له‌کۆتایی
باسه‌که‌یدا ئه‌نجامگیری باسه‌که‌ی به‌وه کرد که
خه‌ڵك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌که‌ن و هه‌ر له‌م
روانگه‌یه‌شه‌وه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌شداری
ناکات و هه‌وڵ ده‌دات که خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به‌م کڵاو له‌سه‌رنانه
هوشیار بکاته‌وه‌و درێژه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی
پرۆسه‌ی گاڵته‌جاری هه‌ڵبژاردن.
پاش باسه‌که‌ی محسن کریم ، ئاماده‌بوان
له دوو جه‌وله‌دا به پێشکه‌شکردنی سه‌رنج و پرسیار به‌شداریه‌کی
گه‌رمیان له قسه‌وباسه‌کاندا کرد و محسن کریمیش به
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان و روونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر
سه‌رنجه‌کانی ئاماده‌بوان تیشکی خسته سه‌رهه‌ندێ لایه‌نی دیکه‌ی
باسی هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌ت و په‌یامی لیسته‌جۆراوجۆره‌کانی به‌شدار
له هه‌ڵبژاردندا.
شایانی ئاماژه بۆکردنه، مێزکتێبی حزب ئاماده‌کرابوو که
ئۆکتۆبه‌ری تازه‌و چه‌ند ژماره‌ی پێشتر‌و چاوپێکه‌وتنی هاوڕێ
عوسمانی حاجی مارف له‌گه‌ڵ ئۆکتۆبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی
کوردستان و به‌یانی حزب له‌م ڕوه‌وه‌و چه‌ندین بابه‌تی تریش هه‌ر
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، دانرابوو.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوانیش کۆمه‌کی مالییان به حزب کرد و سه‌ر‌جه‌م
کۆڕه‌که دوو کاتژمێرو نیوی خایاند.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
4/7/2009
|