
ئێواره
کۆڕی ئه‌زمه‌ی ئابوری ئێستای دنیای سه‌رمایه‌داری و ناکۆکیه‌کانی روسیا و غه‌رب و
دابه‌شکردنی سه‌رله‌نوێی جیهان و پێکهاته‌و په‌یوه‌ندی ئه‌م ئه‌زمه‌یه له‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی دنیای ئه‌مڕۆدا و ڕێگاچاره‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی ڕۆژی
12/10/2008 له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کورستانه‌وه بۆ فاتێح شێخ سازدرا.
سه‌ره‌تای کۆڕه‌که که نوری به‌شیر به‌ڕیوه‌ی ده‌برد، ئێشاره‌ی دا به‌وه‌ی که فاتیح شێخ له‌سه‌رهه‌مان با‌به‌ت له پرتوی ژماره 39 دا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕادیۆی هاوپشتی و ته‌له‌فزیۆنی سه‌نا به‌شی کوردی‌دا به‌هه‌مان شێوه جاوپێکه‌وتنی کردوه.
سه‌ره‌تا فاتیح شێخ لایه‌نی جۆراوجۆر‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌زمه‌ی ئه‌مڕۆی دنیای سه‌رمایه‌داری که‌سه‌رتاپای ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیاو بانک و داموده‌زگاکانی گرتۆته‌وه‌و جیاوازی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌زمه‌کانی پێشتری باسکردو ئیشاره‌ی به‌وه‌دا جێگای دنیای یه‌کقوتبی گۆرانی به‌سه‌ر دێت و جێگای زلهێزی ئه‌مرێکاو هه‌تا جێگای دۆلار وه‌ک پاره‌یه‌کی جێهانی ده‌گۆڕێ و ته‌قسیمی جیهان و هه‌تا جه‌نگیش ره‌نگه به‌دوای خۆیدا بهێنێ.
ئه‌م ئه‌زمه‌یه
کۆمه‌ڵگاکانی وه‌کو عێراق و ئێران و کوردستانیش ده‌گرێته‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری و دیدفاعچی بازاڕی ئازاد‌و دنیای یه‌کقوتبی.

سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بۆ رێگه‌گرتن و به‌ره‌نگار بوونه‌وه به‌ڕووی ئه‌زمه‌ی ئه‌مرۆیان، په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌به‌ن له‌هێرشی فراوان و هه‌مه‌لایه‌ن بۆ سه‌ر چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگا به‌گشتی.
هه‌روه‌ها چینی کرێكارو ئێمه کۆمۆنیسته‌کانی عێراق و ئێران و کوردستان زیاتر ده‌توانین له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م وولاتانه‌و هه‌تا جیهانیشدا بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌و ئه‌بعاده‌کانی و خۆڕیکخستنی زیاتر‌و هێزگرتن و بوونه هێزی گه‌وره‌و ریسواکردنی لایه‌نگرانی ئه‌مریکاو بازاری ئازاد و هه‌تا بۆ گرته ده‌ستی ده‌سه‌لاتی سیاسی باشبجوڵێینه‌وه‌و کاربکه‌ین، ئێمه ته‌جروبه‌ی به‌لشه‌فیکه‌کانمان له‌رووسیا به‌ڕابه‌ری لێنین له‌به‌رده‌ستدایه.
له‌کۆتاییدا فرسه‌تیكێ باش بۆ ئاماده‌بوان ڕه‌خسا که پرسیار‌و ده‌خاله‌تی خۆیان بکه‌ن و فاتیح شێخ وه‌ڵام به‌پرسیاره‌کان بداته‌وه.
له‌م ئیواره کۆره‌دا مێزکتێبی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌ئۆکتۆبه‌ری ژماره 13 و به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ئاگاداری ماڵی حزب و سندوقی کۆمه‌کی ماڵی ئاماده‌بوو.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی ده‌ره‌وه
|
|
