مانگیک له‌مه‌و به‌ر (سه‌رده‌شت
عسمان ) رۆژنامه‌نووس و قوتابی زانکۆ له‌به‌رده‌م
کولیژه‌که‌ی له زانکۆی صلاح ا‌لدین له‌هه‌ولیر
رفیندرا، پاش دوو ڕۆژ لاشه‌که‌ی
له موصل دۆزرایه‌وه.دوابه‌دوای هاتنه‌مه‌یدانی
ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی ئازادیخوازان له
کوردستان و هه‌نده‌ران، پارتی دیموکراتی کوردستان
ناچار به وه‌ڵام دانه‌وه‌بوو. مه‌کته‌بی سیاسی
ئه‌و حیزبه به شیوه‌یه‌کی گه‌لێک تووره که‌وتنه
هه‌ره‌شه کردن له‌خه‌ڵکی کوردستان وه به‌تایبه‌تی
له به‌ره‌ی ئازادیخوازان که بۆ داکۆکی کردن له ماف‌و
ئازادیه‌کانی خه‌لکی کوردستان هاتنه مه‌یدان.
پاش فراوان بوونه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌نده‌ران
ناچار سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان به‌ریز مسعود
به‌رزانی که له‌هامان کاتدا سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستانه لێدوانیکی ئارمتری دا، به‌لام به‌هۆی
ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناره‌زایه‌تیه‌کان و به‌ده‌نگهاتنی
ده‌یان ڕێکخراوی سیاسی وپیشه‌ی و ئینساندۆست له
ئه‌وروپاو ووڵاتانی تری جیهان جاریکی تر به‌رزانی
له‌باتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌و لیکۆلینه‌وانه‌ی
که له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فه کراوه راگه‌ێنیت به
خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر وه‌ک به‌ڵێنی پیدابوون، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له هۆلی په‌رلمانی کوردستان زۆر به‌توندی
که‌وته هه‌ره‌شه‌کردن له خه‌لکی نارازی و
ئازادیخوازی کوردستان.
هه‌ر بؤیه جێگه‌ی خۆیه‌تی خه‌ڵکی
نارازی و ئازادی خواز درێژه به ناره‌زایه‌تیه‌کانی
خۆیان بده‌ن پێ له‌سه‌ر ئاشکرا کردن و سزادانی
تاوانبارن بگرن. بۆیه‌ئێمه لیره‌وه داوا له هه‌موو
ئه‌ندامان و دوستان و هه‌وادارنی حزب و هه‌موو ئازادی
خوازان و په‌نابه‌رانیک ده‌که‌ین که له‌فنلاند ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن په‌یوه‌ست بن به بانگه‌وازی
فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له فنلاند.
که‌رێپێوانیک سازده‌کات رۆژی 4/5/2010 له ناوه‌ندی
شاری هلسنکی به‌رده‌م ستۆکمان (
kolmenseppänpatsas)
کۆ ده‌بینه‌وه ، پاشان به‌ره‌و په‌رله‌مانی فنلاند
به رێده‌که‌وین. به مه‌به‌ستی راکێشانی پشتیوانی
خه‌ڵکی فینلاند و په‌رله‌مان و حکومه‌تی فنلاند.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/
کۆمیته‌ی فنلاند
2/6/2010
بۆ زانیاری زیاتر 0445010754
مسته‌فا باهر