|
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
21شوبات 2010 ده‌مژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ، له هۆڵی یانه‌ی
کوردی میدیا له شاری ئه‌مستردام، بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێی
گیانبه‌ختکردوو (قادر مه‌جید) چنگیانی، که‌سایه‌تی ناسراو،
وه خۆشه‌ویستی کرێکاران‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی
کوردستان، کادری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌و هه‌ڵسوڕاوی
سه‌نته‌ری به‌گری له مافه‌کانی مناڵان، به ئاماده‌بوونی
ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڕێیان‌و دۆستان‌و کوردانی دانیشتوی
هۆڵه‌ندا، مه‌راسیمێکی ماته‌مینی‌و ڕێزلێنانی شکۆدار بۆ
مه‌رگی ئه‌م مرۆڤه ڕاوه‌ستاوو کۆمۆنیسته‌و بۆ یادی ئه‌م
شۆڕشگێڕه ماندوویی نه‌ناسه سازکرد.
سه‌ره‌تا
مه‌راسیمه‌که به سرودی ئینته‌رناسیوناڵ‌و ساتێک
ڕاوه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان‌و شکۆدارکردنی گیانی
پاکی ئه‌م مرۆڤه خۆشه‌ویست‌و خه‌باتکاره‌و سه‌رجه‌م
گیانبه‌ختکردوانی ڕێگای ئازادی‌و سۆشیالیزم ده‌ستیپێکرد.
پاشان له‌گه‌ڵ سه‌دای ئارامبه‌خشی چه‌ند پارچه مۆسیقای
شایسته که له‌لایه‌ن
DJ
Rassan
وه
پێشکه‌ش ده‌کرا و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین کۆپله شیعری ناسک
به ده‌نگی (شه‌ن ئازاد) و(ڕێناس) برای هاوڕێی
گیانبه‌ختکردوو،
مه‌راسیم درێژه‌ی کێشا.
ئینجا (ماریا
عارف) خوشکی هاوڕێی گیانبه‌ختکردوو، کورته‌یه‌ک له ژیانی
پڕسه‌روه‌ری‌و پڕ خه‌بات‌و تێکۆشان‌و ڕاوه‌ستانی هاوڕێ
قادر مه‌جیدی خوێنده‌وه. به‌دوای ئه‌ودا کاک ئازاد عارف،
برای قادر مه‌جید، ووتاری بنه‌ماڵه‌ی خوێنده‌وه‌و سوپاس‌و
پێزانینی خۆی به ئاماده‌بووان‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌و
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به ئاماده‌بوون‌و به ناردنی
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی‌و هاوده‌ردی به‌شداری مه‌راسیمی هاوڕێ
قادریان کردبوو پێڕاگه‌یاندن. دواتر (ئاشتی) خوشکی
گیانبه‌ختکردوو په‌خشانه شیعرێکی خوێنده‌وه و هه‌ستی
زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی جووڵاند.
شه‌ن ئازاد
په‌یامی سه‌نته‌ری به‌رگری له مناڵانی کوردستانی
خوێنده‌وه. ئینجا (ئه‌ستێره فاتح) ڕاگه‌یه‌نراوی ڕێکراوی
ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقی به زمانی
عه‌ره‌بی خوێنده‌وه. پاشان ڕێناس عارف ئاماژه‌ی دا به
ناوی کۆمه‌ڵێکی زۆر له په‌یام‌و نامه‌ی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
که‌سایه‌تی‌و لایه‌نه سیاسیه‌کان که بۆ مه‌راسیمه‌که‌و
بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ قادریان ناردبوو. کاک (عه‌تا معروف)
نامه‌ی عوسمان حاجی مارف، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانی خوێنده‌وه. دواتر (حه‌مه
غفور) ووته‌یه‌کی له‌جیاتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان پێشکه‌شکرد بۆ ڕێزدارکردنی یادی ئه‌م هاوڕێ
ماندوونه‌ناسه. دوابه‌دوای ئه‌و (حاجی خانم) دایکی قادر
مه‌جید، هه‌ندێ لاپه‌ڕه‌ی پڕ شانازی‌و شۆڕشگێڕانه‌ی هاوڕێ
قادر مه‌جیدی گێڕایه‌وه و چه‌ند سه‌رگورشته‌یه‌کی له
کاروانی دوور‌و درێژی شۆڕشگێڕانه‌و پڕ سه‌روه‌ری هاوڕێی
گیانبه‌ختکردوو باس کرد.
له‌سه‌ر داوای
به‌شێک له ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌که که دره‌نگ
گه‌یشتبوونه جێ‌و گوێبیستی ژیاننامه‌ی خه‌باتکارانه‌ی
هاوڕێ قادر نه‌بووبوون، ڕێناس دووباره لایه‌نێکی دیکه‌ی
که‌سایه‌تیی قادر مه‌جیدی مرۆڤ‌و خۆشه‌ویستی کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشانی خسته‌ڕوو هه‌روه‌ها باسی له‌توانایی و
کارامه‌یی و ده‌ست ڕه‌نگینی ئه‌م مرۆڤه به ئه‌زموونه
کرد. ئاماژه‌یه‌کی خێراشی دا به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که
به درێژایی ته‌مه‌نی پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کردبوون .
به‌م شێوه‌یه‌و
پاش سێ کاتژمێر له درێژه‌کێشانی بڕگه‌کانی مه‌راسیمه‌که،
له‌گه‌ڵ دنیایه‌ک له ڕێزلێنان‌و ده‌ربڕینی هاودڵیی‌و
هاوده‌ردی به‌ڕێزان ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌که‌وه
له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ قادردا، مه‌راسیم کۆتایی پێهات.
به‌رزو به‌ڕێز
بێت یادی قادر مه‌جیدی کۆمۆنیست‌و خۆشه‌ویستی کرێکاران‌و
زه‌حمه‌تکێشان!
سه‌ربه‌رزی بۆ
بنه‌ماڵه‌و که‌س‌و کاری ئه‌و!
بژی سۆشیالیزم!
ئاماده‌کردنی:
حه‌مه غفور
22 فێبریواری
2010
|