|
به‌داخ
و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ 4ی شوباتی 2010 هاورێ
قادر مه‌جید، کۆمۆنیستی دێرین و کادری حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق دوای 3 مانگ ململانێی سه‌خت له‌گه‌ڵ
نه‌خۆشیدا له خه‌سته‌خانه‌ی (یاڤلا) له باکوری ووڵاتی
سوید له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا بۆهه‌تاهه‌تایه چاوی لێك ناو
ئێمه‌و هه‌موو هاوڕێ و دۆستان و خێزان و که‌سوکاری جێهێشت.
هاوڕێ
قادر مه‌جید عارف ساڵی 1940 له شاری سلێمانی له‌دایكبوه.
باوه‌ڕی به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ئه‌وده‌مه‌ی
عێراق ته‌نها له‌رێگای خه‌باتی کۆمۆنیستی و بیروباوه‌ڕی
مارکسیزمه‌وه ده‌توانێ به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی شایسته‌ی
ئینسان بگۆڕێت، هه‌رزوو له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌وه
بۆناوریزه‌کانی حیزبی شیوعی عیراق پاڵی پێوه‌ده‌نێ. هاورێ
قادر له ساڵی 1958 هه‌ڵسوڕان و چالاکیی سیاسی خۆی له‌ناو
ریزه‌کانی حیزبی شیوعی عێراق ده‌ستپێده‌کا. به‌ڵام وه‌کو
دواتر خۆی باسی ده‌کرد هه‌رزوو ده‌رکی به‌وه‌کرد که حیزبی
شیوعی له‌بنه‌ماکانی مارکسیزم لایداوه و په‌یوه‌ندی به
مارکسیزم و خه‌باتی چینایه‌تی و چینی کرێکاره‌وه نیه،
بۆیه له ساڵی 1964دا ریزه‌کانی حیزبی شیوعی عێراق
جێده‌هێڵێت.
هاورێ
قادر ئه‌گه‌رچی بۆماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ هیچ رێکخراوێك
په‌یداناکات که بتوانێ خه‌باتی کۆمۆنیستیی خۆی تێدا
به‌رێته پێشه‌وه، به‌ڵام بیروباوه‌ڕی قوڵی ئه‌و به
کۆمۆنیزم و ئامانجی رزگاریبه‌خشی چینی کرێکار بۆساتێك
تروسکایی ئومێدی به مارکسیزم و سۆشیالیزم کزناکات تا
ئه‌وکاته‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ده‌بینێته‌وه.
هاوڕێ
قادر هه‌ر له‌گه‌ڵ پێکهاتنی حیزب و بینینی ده‌وری
هه‌ڵسوڕاوانه و شۆڕشگێرانه‌ی و راوه‌ستاوی حیزب له
مه‌یدانی به‌رگری له کرێکاران و جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی
عێراق و کوردستاندا ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست ده‌بێ که ئه‌م
حیزبه ئه‌و حیزبه مارکسیسته شۆڕشگێره‌یه که
ده‌یانساڵه چاوه‌رێی ده‌کات. ئه‌وه‌بوو وه‌کو کۆمۆنیستێکی
به‌ته‌جروبه که‌پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وورد بۆحیزب ئیتر
خۆی به‌به‌شێك له‌و حیزبه ده‌زانێ، بڕیاری ئه‌وه‌ی دا که
ژیانی خۆی بۆ خزمه‌ت به حیزب ته‌رخان بکات.
هاورێ
قادر پێش ئه‌وه‌ی که له‌باری رێکخراوه‌ییه‌وه ببێته
ئه‌ندامی حیزب زۆر له‌وه‌پێشبوو که وه‌کو ئه‌ندامێکی
چالاک کاری بۆ حیزب ده‌کرد و به‌رگری لێده‌کردو کۆمه‌ك
وهاوکاری مالی ده‌کرد له‌رێگای تیمه‌کانی
کۆمه‌ککۆکردنه‌وه‌ی حیزبه‌وه. ساڵی 1998 کاتێك له‌رادیۆی
حیزبه‌وه ئاگاداری ئه‌وه ده‌بێ که حیزب پێویستی
به‌کۆمه‌کی مالیه، خۆی راسته‌وخۆ روو ده‌کاته کۆمیته‌ی
رابه‌ری حیزب و ئه‌وه‌نده‌ی که بۆی هه‌ڵده‌سوڕێ ده‌خاته
سه‌ر خه‌زێنه‌ی حیزب بۆئه‌وه‌ی کاره‌کانی پێ ئه‌نجام بدات.
به‌ڵام هاورێیانی رابه‌ری حیزب که ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی
لێده‌بینن داوای لێده‌که‌ن که جێگه‌ی ئه‌و ناوریزه‌کانی
حیزبه‌و حیزب شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که که‌سێكی
کۆمۆنیستی شۆڕشگێری ماندوونه‌ناسی وه‌کو هاوڕێ قادر
ئه‌ندامی بیت. ئه‌ویش به‌خۆشحاڵیه‌وه فۆرمی ئه‌ندامه‌تی
حیزب پڕده‌کاته‌وه.
له‌وکاته‌وه تادواساته‌کانی ته‌مه‌نی، هاورێ قادر
تێکۆشه‌رێکی کۆمۆنیستی کرێکاری بووه. ماندوونه‌ناسانه له
چوارچیوه‌ی رێکخستنه‌کانی سلێمانیی حیزب‌دا هه‌ڵسوڕانی ساسی
و حیزبی خۆی ئه‌نجام ده‌دا. له هه‌ڵبژاردنی
شاره‌وانیه‌کانی ساڵی 2000دا کاندیدی حیزب بوو بۆ
ناوچه‌ی برایم پاشای سلێمانی. دواتریش له‌کاتی لێدانی حیزب
له مانگی ته‌موزی هه‌مانساڵداو دوای ئه‌وه‌ش تا جێهێشتنی
کوردستان له ساڵی 2001دا هه‌موو توانا‌و ئیمکانات و
ماڵه‌که‌ی خستبوه خزمه‌تی حیزبه‌که‌ی و سه‌رخستنی
بیروباوه‌ڕه ئینسانیه‌که‌ی.
دوای ئه‌وه‌ش که کوردستان
جێده‌هێڵێ و له ووڵاتی سوید جێگیرده‌بێت، له‌چوارچێوه‌ی
رێکخستنه‌کانی حیزب له ووڵاتی سوید درێژه به خه‌باتی
کۆمۆنیستی خۆی ده‌دا. له ساڵی 2006دا ئه‌ندامی کۆنفرانسی
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بوو.
هاورێ
قادر مه‌جید له ساڵی 2004 ه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری
به‌رگری له مافه‌کانی مناڵانه‌وه ده‌کات و پۆستی
به‌رپرسیارێتی مالی رێکخراوه‌که له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
به‌وجۆره تا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی، ئه‌و کۆمۆنیسته
تێکۆشه‌رو ماندوو نه‌ناسه له خه‌باتی نه‌پساوه‌ی بۆ
به‌رگری له ئینسان و له مافه‌کانی رانه‌وه‌ستا.
هاورێ قادر مه‌جید نمونه‌ی
کۆمۆنیستێکی کرێکاری بوو که لێبڕاوانه‌و بێ‌دوودڵی
به‌رگری له ئامانجه‌کانی، له بیروبۆچونی، له حیزبه‌که‌ی
و له یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی ئینسانه‌کان ده‌کرد.
ئێمه
له رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان دڵسۆزانه به‌شداری هاوڕێیانی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق و خێزان و که‌سوکاری هاوڕێی ئازیزمان قادر
مه‌جید ده‌که‌ین له خه‌م وپه‌ژاره‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و
هاورێ خۆشه‌ویسته‌ماندا.
یادی
هاورێ قادر مه‌جید هه‌میشه زیندوه‌و ئاڵای رێبازه‌که‌ی
هه‌میشه شه‌کاوه‌یه
4ی
شوباتی 2010
Contact:
|