ماڵه‌وه
په‌یامی هاوده‌ردی به بۆنه‌ی مه‌رگی هاورێ قادر مه‌جیده‌وه
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران - حیکمه‌تیست
هاوری یانی خۆشه‌ویستی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هاورێ قادر مه‌جید، هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی هاورێ قادر مه‌جید کۆمۆنیستی تێکۆشه‌رو ره‌خنه‌گر وه خه‌باتکاری له مێژینه‌و نه‌سره‌وتوی دژ به نیزامی کاری کرێگڕته وه هه‌روه‌ها چاڵاکی حیزبی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، بووه مایه‌ی خه‌م و په‌ژاره له ناو ڕیزه‌کانی حیزبی ئێمه‌شدا.
بێگومان له ده‌ستدانی هاورێیکی ئاوا به نرخ ئه‌ویش له سه‌رده‌مێکدا که چینی کرێکار و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ دنیای پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له هه‌موو کات زیاتر پێویسی به که‌سایه‌تی وه‌کو هاورێ قادر هه‌یه، خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه.
له لایه‌ن رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران - حیکمه‌تیست و هه‌موو ئه‌ندامانی و دۆستانی حیزبه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماله‌و دۆستانی هاورێ قادر و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ئه‌زانین.
12ی فێبرواری 2010