|
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه
ڕایده‌گه‌یه‌نین که هاوڕێ قادر مه‌جید، کۆمۆنیستی
په‌یگیرو دڵ پڕ ئومێد، ئه‌مڕۆ له یه‌کێک له
نه‌خۆشخانه‌کانی سوید، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به
هۆی نه‌خۆشیه‌کی کت‌وپڕه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌سته‌ویه‌خه
بوو، بۆ هه‌میشه چاوی لێک ناو جێیهێشتین.
هاوڕێ قادر له به‌شی هه‌ره زۆری
ته‌مه‌نی پڕ چالاکی‌و خه‌باتیدا، کۆمۆنیستێکی ئومێده‌وارو
به حه‌ماس بوو که بڕوای قووڵی به ئازادی‌و یه‌کسانی
له‌به‌رده‌م هیچ گوشار‌و سه‌ختیه‌کدا چۆکی دانه‌ده‌دا. له
ساڵانی ته‌مه‌نی لاویه‌وه به‌و ئومێد‌و بڕوایه‌وه تێکه‌ڵ
به کاری سیاسی بووه‌و له ساڵی ١٩٥٨ەوە بۆته ئه‌ندامی
حزبی شیوعی عیراق. حەماسەت‌و پابەندبوونی ئەو بە
مارکسیزم‌و خەباتی شۆڕشگێڕانە‌ی چینی کرێکار ئەوی لە
ڕێبازی حزبی شیوعی دورخستۆتەوە‌و ساڵێ ١٩٦٤ ڕیزەکانی ئەو
حزبەی جێهێشتووە. سەرەڕای ئەوەی هاوڕێ قادر بۆ ماوەی ٣٠
ساڵ ئەندامی هیچ حزبێک نەبووە، بەڵام هەروا پابەندی ڕیبازی
کۆمۆنیزم بووە‌و په‌لامار بۆ سه‌ر سۆشیالیزم‌و ئازادی‌و
یه‌کسانی ئینسانه‌کان، نه‌ک هەر ئەوی بۆ سازان له‌گه‌ڵ
دنیای پڕ نابه‌رابه‌ری‌و چه‌وسانه‌وه ڕانه‌هێناوە، به‌ڵکو
په‌یگیرتری کردوەو ڕێگای به‌ره‌و ڕیزی کۆمۆنیسته
جه‌سوره‌کان‌و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی نیشان داوە.
هاوڕێ قادر ساڵی 1998 بۆتە ئه‌ندامی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق‌و یه‌کێک له سیما
خۆشه‌ویسته‌کان‌و ئەندامە ماندونه‌ناسه‌کانی کۆمیته‌ی
سلێمانی بووە. پاش ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌رکوتگه‌رانه بۆ سه‌ر
حزب ناچار به جێهێشتنی کوردستانی کردووە، له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات درێژه‌ی به چالاکی خۆی داوە‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ر
سه‌ختی‌و گیروگرفتێکی ژیانی په‌نابه‌ریی ده‌ستی له
خه‌بات‌و هه‌ڵسوڕان له‌پێناو ئامانجه به‌رزو
ئینسانیه‌کانی کۆمۆنیزمدا شل نه‌کردووە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له
کاتێکدا که یادی ئه‌م هاوڕێیه به‌رزو به‌ڕێز ده‌گرێت،
بۆ ئه‌م کۆست‌و زیانە گه‌وره‌یه لە خیزان‌و کەس‌وکاری،
دۆست‌و هاوڕێکانی، ئەندامانی حزب‌و هەموو کۆمۆنیست‌و
ئازادیخوازەکانی کوردستان سەرەخۆشی دەکات.
بەرزوبەڕێزە یادی هاوڕێ قادر مەجید.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٤/٢/٢٠١٠
Website:
www.hkkurdistan.org;
Email:
hkkurdistan@yahoo.com |