|

به داخ‌و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی هاوڕێ
جمال مصریمان بیست. ئه‌م هه‌واڵه بۆ ئێمه زۆر سه‌خت و ناخۆش بوو
و بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانیمان.
هاوڕێ جمال ساڵانێکی دوور‌و درێژ هه‌ڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاریی
بوو، به‌رده‌وام کۆمه‌کی ده‌کردین و له هه‌وڵی سه‌رخستنی
ئامانجه‌کانماندا ڕۆڵی هه‌بوو. کۆمۆنیستێکی ناسراو و ئازیز و
جیگه‌ی متمانه‌ی ئێمه بوو. به داخه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا
جه‌سته‌ی ئه‌م هاوڕێ ئازیزه له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له هێلسینکی
ده‌دۆزرێته‌وه. تا ئێستا هۆکاری گیان له‌ده‌ستداناکه‌ی ڕوون نییه،
بۆیه ئێمه و هاوڕێیان و دۆستانی هاوڕێ جمال مصری، له په‌یوه‌ندی
به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی هێلسینکیدا و به‌دواچوونی لیوه
ده‌که‌ین.
ئێمه به‌شداری خه‌می خۆمان له خانه‌واده‌و ته‌ووی دۆستانی هاوڕێ
جه‌مال ڕاده‌گه‌ێنین و ئومێده‌وارین ئه‌مه دواهه‌مین ناخؤشی
هه‌موو لایه‌ک بێت.
مسته‌فا باهر
به‌رپرسی کۆمیته‌ی فنلاندی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
2.10.2009
|