|
16ی
نۆڤه‌مبه‌ری 200916
ئێمه له‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان- رێکخراوی
به‌ریتانیا، به‌توندی ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی زیندانیی سیاسی( ئیحسان فه‌تاحیان)
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌وه له‌شاری سنه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دانی شیرکۆ
مه‌عاریفی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و باقی زیندانه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی زیندانی سنه
ده‌که‌ین.
ئێمه ده‌زانین که حکومه‌ته‌که‌ی ئێوه له‌سه‌ر ئێسکی هه‌زاران
هه‌ڵسوڕوانی چه‌پ و نه‌یاری سیاسی خۆتان که‌له‌دژی رژێمی شا‌ش خه‌باتیان کردبوو،
بنیاتنراوه. ئێمه به‌ته‌واوه‌تی له‌وه دڵنیاین که مانه‌وه‌ی رژێمه‌که‌تان
له‌سه‌ر داپڵۆسین و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی ئێران له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێوه‌دا دابین بوه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ که حکومه‌ته‌که‌تان
ئاگاداربکه‌ین له‌وه‌ی که ئه‌و دڕنده‌ییو کوشتاره‌ی خه‌ڵك به‌هۆی بیروباوه‌ڕی
سیاسیانه‌وه بوه‌ستێنێ. جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌تان وه‌بیربهێنینه‌وه که هیچ
حکومه‌تێك هه‌رچه‌نده‌ش به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵات بێت ناتوانێ تاسه‌ر دژی خواسته‌کانی
خه‌ڵك و ئومێده‌کانیان بێت بۆ دنیایه‌کی باشتر‌و بۆئازادی. ته‌نانه‌ت رژێمی شا
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات وتوانایه‌ی که هه‌یبوو نه‌یتوانی پێش به هه‌ستان
و شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران بگرێ.
ئێمه پێداده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێ حکومه‌ته‌که‌تان
شێرکۆ مه‌عاریفی و فه‌رزاد که‌مانگه‌رو هه‌موو زیندانه سیاسیه‌کانی دیکه له
کوردستان و ئێران ده‌ستبه‌جی ئازاد بکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان- رێکخراوی به‌ریتانیا
wp_uk@yahoo.com |