|
19ی
نۆڤه‌مبه‌ری 2009
من وه‌کو هه‌ڵسووڕاوێکی ژنانی کۆمۆنیستی کوردستان، به‌توندی ئیدانه‌ی
له‌سێداره‌دانی زیندانیی سیاسی( ئیحسان فه‌تاحیان) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
ئێوه‌وه‌له‌شاری سنه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دانی شیرکۆ مه‌عاریفی، فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر و باقی زیندانه‌سیاسیه‌کانی دیکه‌ی‌زیندانی سنه‌ئه‌که‌م.
ئێـمه‌و خه‌ڵکی جیهان باش ده‌زانین که‌حکومه‌ته‌که‌ی ئێوه له‌سه‌ر ئێسکی هه‌زاران
هه‌ڵسوڕوانی چه‌پ و نه‌یاری سیاسی خۆتان که‌له‌دژی رژێمی شاهه‌نشاهی پێشوو
خه‌باتیان کردبوو، بنیاتنراوه. ئێمه‌ژنانی جیهان‌و ژنانی ئێران ئه‌وه‌ده‌زانین
که‌مانه‌وه‌ی رژێمه‌که‌تان له‌سه‌ر داپڵۆسین و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی ئێران‌و
سه‌نگساری ژنانه‌وه‌له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێوه‌دا دابین بوه،
به‌ڵام من به‌م نامه‌یه‌حکومه‌ته‌که‌تان ئاگادارئه‌که‌مه‌وه‌له‌وه‌ی که‌ئه‌و
دڕنده‌یی‌و کوشتاره‌ی خه‌ڵك به‌هۆی بیروباوه‌ڕی سیاسیانه‌وه‌بوه‌ستێنێ.
جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌شتان وه‌بیربهێنمه‌وه‌که‌هیچ حکومه‌تێك هه‌رچه‌نده‌ش به‌هێزو
به‌ده‌سه‌ڵات بێت ناتوانێ تاسه‌ر دژی خواسته‌کانی خه‌ڵك و ئومێده‌کانیان بێت بۆ
دنیایه‌کی باشتر‌و بۆئازادی. ته‌نانه‌ت رژێمی شا سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات
وتوانایه‌ی که‌هه‌یبوو نه‌یتوانی پێش به‌هه‌ستان و شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران بگرێ.
من به‌ناوی ژنانی سته‌مدیده‌و ژنانی کۆمۆنیست‌و ئازادیخوازی دانیشتووی
هۆڵه‌نداوه‌ئاگادارتان ئه‌که‌مه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێ حکومه‌ته‌که‌تان شێرکۆ
مه‌عاریفی و فه‌رزاد که‌مانگه‌رو هه‌موو زیندانه‌سیاسیه‌کانی دیکه‌له‌کوردستان و
ئێران ده‌ستبه‌جی ئازاد بکات.
ئه‌ستێره‌فاتیح
نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌هۆڵه‌ندا |