|
رۆژى هه‌ینى 27
/06/ 2008 وه‌فدیَكى
كۆمیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى
وولاتى حزبى
كۆمۆنیستى
كریكارى كوردستان
كه پیكهاتبوو له
ئاسۆ كمال و خه‌سره‌و
سایه كۆبونه‌وه‌یه‌كیان
له‌گه‌لا به‌یان
سامى عبدالرحمن
به‌رپرسی ئۆفیسى
نوینه‌رایه‌تى
حكومه‌تى هه‌ریَمى
كوردستان له‌به‌ریتانیا
و جیَگره‌كه‌ى
كرد . له‌م
كۆبونه‌وه‌یه‌دا
وه‌فدى حزب ناڕه‌زایه‌تى
توندى خۆیان ده‌ربڕى
به بڕیارى سه‌رۆكى
هه‌ریَم به ده‌ركردنى
بڕیارى لیژنه بۆ
به‌دواداچوونى
نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى
مه‌لا وئیسلامیه‌كانى
كوردستان كه له
7ئایارى 2008دا
ده‌ریانكردوه و
هه‌روه‌ها ده‌ست
به‌كاركردنى
حكومه‌تى هه‌ریَم
به‌جیَبه‌جیَكردنى
به كۆكردنه‌وه‌ى
كتیَبى جه‌هاله‌تى
ئیسلام ودنیاى
هاوچه‌رخ له
نوسینى ئارام ڕه‌شید.وه
ته‌ئكیدیان كرده‌وه
كه ئه‌م كاره
دژ به‌ئازادىیه
وخزمه‌ت به‌كۆنه‌په‌رستى
ئیسلامى ده‌كات و
جیگاى ناڕه‌زایه‌تى
هه‌زاران ئینسانى
عه‌لمانى
وئازادیخوازه له
كوردستان وله‌ده‌ره‌وه
. وه‌فدى حزب
ڕایگه‌یاند كه
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى
داواى ده‌ستبه‌جآ
هه‌لوه‌شانه‌وه‌ى
ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن
حكومه‌تى هه‌ریَمه‌وه
ده‌كه‌ن ،هاوكات
له‌ئاستى نیونه‌ته‌وه‌یدا
ده‌ست ده‌كه‌ن به
ئاشكراكردنى ئه‌م
هه‌لَویَسته دژى
ئازادیه‌ى حكومه‌تى
هه‌ریَم و خه‌ته‌رى
سه‌رگرتنى ئه‌م
هه‌ڕه‌شه‌ى
ئیسلامیانه له‌سه‌ر
كۆمه‌لَگه‌ى
كوردستان.وه ئه‌گه‌ر
حكومه‌تى هه‌ریَم
وه‌لامى ئیجابى
به‌م داوایه نه‌داته‌وه
حزبى كۆمۆنیستى
كریكارى كوردستان
ده‌ت ده‌داته
شیَوازى تر‌ى ناڕه‌زاه‌یتى
ده‌ربڕین بۆ فشار
خستنه سه‌ر
حكومه‌تى هه‌ریَم.
نویَنه‌رایه‌تى
حكومه‌تى هه‌ریَمى
كوردستان له‌به‌ریتانیا
به‌لَینیان دا كه
نامه‌كانى ناڕه‌زایه‌تى
*به سه‌رۆكى هه‌ریَم
و سه‌رۆك و
جیَگرى سه‌رۆك وه‌زیران
بگه‌یه‌نن و ته‌ئیدى
خۆیان له‌م ناڕه‌زایه‌تیه
ڕایانگه‌یاند و
پیَویستى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌یان
له‌لایه‌ن حكومه‌تى
هه‌ریَمه‌وه
كرده‌وه.
30/06/2008
نامه‌یه‌كى كراوه
بۆ سه‌رۆكى هه‌ریَم
..به‌ڕیَز مه‌سعود
بارزانى
بابه‌ت
/ ناڕه‌زایه‌تى
هه‌ڵویَستى
هاوكاریكردنى
حكومه‌تى هه‌ریَم
له‌گه‌ڵ
هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌لاكان
وئیسلامیه‌كانى
كوردستان بۆ نوسه‌ران
و نوسینى دژى
ئیسلام مه‌حكوم
ده‌كه‌ین
ئیَمه هه‌لویستى
سه‌رۆكى هه‌ریَمى
كوردستان ، مه‌سعود
بارزانى بۆ
پیكهینانى لیژنه‌ى
شه‌رعى بۆ به‌دواداچوونى
نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى
مه‌لا وئیسلامیه‌كانى
كوردستان كه له
7ئایارى 2008دا
ده‌ریانكردوه به
هاوكاریكردنى ئه‌و
به‌ره كۆنه‌په‌رستیه
ئیسلامیه‌ى ده‌زانین
كه ده‌یانه‌ویَت
ئازادى نوسین
وڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن
قه‌ده‌غه‌بكریَت
و یاسا وسیسته‌مى
كۆنه‌په‌رستى
ئیسلامى له‌بوارى
ڕاگه‌یاندن
وژیانى كۆمه‌لایه‌تى
وسیاسیدا بسه‌پیَنریَت.
ئیَمه ئه‌م
هاوكاریكردن وبه‌ده‌نگه‌وه
چوونه‌ى حكومه‌تى
هه‌ریَم به هه‌نگاویَك
ده‌زانین بۆ
یاسایى كردنه‌وه‌ى
هیَرش و تیرۆرى
ئیسلامى سیاسى له‌كوردستاندا
له‌كاتیَكدا مه‌لاكان
وئیسلامیه‌كانى
كوردستان زۆر به‌ئاشكرا
له‌و نامه‌یه‌دا
ده‌لَیَن" به‌دوریشى
نازانین جه‌ماوه‌رى
كوردى موسلَمان
پىَى ئیستفزابیآ
وئارامى نه‌میَنآ
و هه‌لَویَست وه‌ربگریَت
جا بۆ هه‌موو
لایه‌كمان
ئاشكرایه ئاسان
نیه به‌رگرتنى
شه‌پۆلى جه‌ماوه‌ر
و میلله‌ت كه ئه‌و
كاته هه‌موومان
زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین."
.
بیَگومان ئه‌مه
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى
ئاشكرایه بۆ ده‌ستدانه
تیرۆركردن و
كوشتن و به‌ڕیَخستنى
حه‌ره‌كه‌ت و جه‌ویَكى
كۆنه‌په‌رستانه
به سوود وه‌رگرتن
له‌و هه‌موو
مینبه‌ره‌ى مزگه‌وت
و ئیعلامى حزبه‌كانى
یه‌كگرتووى
ئیسلامى
وئیسلامیه‌كانى
تر و له‌ناو كۆمه‌لَگه‌دا
وبه‌م پىَیه‌ش په‌ره‌دان
به ده‌سه‌لات و
نفوزى ئیسلامیه‌كان
له كوردستاندا و
سه‌پاندنى شه‌ریعه‌تى
كۆنه‌په‌رستانه‌ى
ئیسلامیه به‌سه‌ر
یاساى رۆژنامه‌نوسى
وده‌ستورى
كوردستانى
پیَشنیاركراو وه
شكست پیدانى ئه‌و
ڕه‌وته عه‌لمانى
و ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌ى
ئه‌مڕۆ له نیَو
رۆشنبیران و له‌كۆمه‌لَگه‌دا
ڕوو له‌گه‌شه‌یه.
بۆیه ئه‌م هه‌لَویَسته‌ى
حكومه‌تى هه‌ریَم
به‌رامبه‌ر به‌م
هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌ى
تیرۆره ئاشكرایه
به‌رامبه‌ر به
هاولاتیانى
كوردستان هه‌موو
ئیدعایه‌كى ئه‌م
حكومه‌ته بۆ
پاراستنى ئازادى
ڕاده‌ربڕین و
ڕیَگرتن له
تیرۆر پوچه‌لَ ده‌كاته‌وه.
هه‌ربۆیه ئیَمه
داواده‌كه‌ین كه
ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى
هه‌ریَم بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى
هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌لا
وئیسلامیه‌كان هه‌لَبوه‌شیَته‌وه
و به‌پیچه‌وانه‌وه
سزاى یاسایى ئه‌و
كه‌س ولایه‌نانه
بدریَت كه ئه‌م
یاداشته‌یان
ئیمزاكردوه و له‌پشتیه‌وه
ڕاوه‌ستاون. هه‌روه‌ها
خوازیارین كه شه‌ریعه‌تى
ئیسلامى نه‌سه‌پیَنریَت
به‌سه‌ر یاساى
رۆژنامه‌گه‌رى و
ده‌ستورى
پیَشنیاركراوى
كوردستاندا وڕه‌خنه‌گرتن
له ئیسلام له
بوارى نوسین
وڕاده‌ربڕیندا
ئازاد بیَت.
حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری كوردستان/کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه
27/06/2008 |