|
رۆژانی 7 و 8ی نۆڤه‌مبه‌ر
کۆنفرانسی یه‌که‌می رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ک میوان له ووڵاتانی ئه‌وروپاو
نوێنه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی ئێران- حیکمه‌تیست له ووڵاتی فینله‌دا به‌سترا.
کۆنفرانس به سرودی
ئینته‌رناسیۆنال و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌یادی
گیانبه‌ختکردوانی رێگای ئازادی وسۆشیالیزم ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان
ووته‌ی کرانه‌وه‌ی کۆنفرانس له‌لایه‌ن ئاسۆ کمال- به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب پێشکه‌شکرا. به‌دوای ئه‌ودا رێره‌وو
ده‌ستوری به‌ڕێوه‌چونی باسه‌کانی کۆنفرانس له‌لایه‌ن
ئاماده‌بوانه‌وه په‌سه‌ندکرا. سامان کریم- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و ئیسماعیل وه‌یسی- ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران حیکمه‌تیست
ووته‌ی هه‌ردووحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حیزبی
حیکمه‌تیستیان پێشکه‌ش کرد.
یه‌که‌م باسی کۆنفرانس
ته‌رخانکرا بۆ قسه‌وباس له‌سه‌ر راپۆرتی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه کاره‌کانی ده‌وره‌ی
پێشوو هه‌ڵسه‌نگێنرا به‌ڵام به‌گشتی ده‌ست له‌سه‌ر لایه‌نه ئیجابی
و خاڵه‌به‌هێزه‌کانی هه‌ڵسوڕانمان له ده‌وره‌ی پێشودا دانرا.
باسێکی دیکه‌ی کۆنفرانس بریتی بوو له قسه‌وباسی مه‌کته‌بی سیاسی
له‌لایه‌ن عثمانی حاجی مارف - سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌وه
ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئه‌وله‌ویاتی سیاسی حیزب.
رۆژی دوه‌می کۆنفرانس
ته‌رخانکرا بۆ قسه‌وباس له‌سه‌ر چه‌ند باس‌و بابه‌تێکی دیکه.
سه‌ره‌تا ئه‌وله‌ویات ونه‌خشه‌کاری ده‌وره‌ی داهاتوی رێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب له‌لایه‌ن محسن کریمه‌وه پێشکه‌شکراو پاش
قسه‌وباس و سه‌رنجی هاورێیان له‌سه‌ری چوارچێوه‌ی باسه‌که
له‌لایه‌ن کۆنفرانسه‌وه په‌سه‌ندکرا، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش دانرا
بۆ ناردنی پێشنیار‌و سه‌رنجه‌کان به‌مه‌به‌ستی چاککردنی
نه‌خشه‌کاره‌که‌و پاشان پێشکه‌شکردنی بۆمه‌کته‌بی سیاسی
به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندکردنی.
باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مانی عیراق یه‌کێکی دیکه بوو له‌باسه‌کانی رۆژی دوه‌می
کۆنفرانس که له‌لایه‌ن سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه پێشکه‌ش
به ئاماده‌بوان کرا و هاورێیانی به‌شدار چالاکانه له‌باسه‌کاندا
به‌شدارییانکرد. پاشان هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی داهاتوو ئه‌نجامدراو
دوو پێشنیار خرایه‌به‌رده‌م ئاماده‌بوان. پێشنیارێکیان بریتی بوو
له سازدانی کۆمیته له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه و ئه‌وی دیکه که
پێشنیاری مه‌کته‌بی سیاسی بوو بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسی
کۆمیته له‌لایه‌ن کۆنفرانسه‌وه‌و دواتر به‌رپرسی کۆمیته
ئه‌ندامانی کۆمیته پێشنیاربکات بۆ مه‌کته‌بی سیاسی به‌مه‌به‌ستی
ته‌ئیدکردنی. پێشنیاری دوه‌م به رای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
ئاماده‌بووی کۆنفرانس په‌سه‌ندکراو محسن کریم به به‌رپرسی کۆمیته
هه‌ڵبژێردرا.
باسی کۆتایی ته‌رخانکرا
بۆ قسه‌وباسێکی ئازادی به‌شداربوان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له
هاورێیانی رابه‌ری حیزب. به‌شداربوانی کۆنفرانس چالاکانه
به‌شداریانکرد و له‌سه‌ر مه‌سائیلی جۆراوجۆری سیاسی و حیزبی
پرسیار‌و سه‌رنجه‌کانی خۆیان ده‌ربڕی و هاورێیانی رابه‌ریش
روونکردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان خسته‌روو. پاشان
کۆنفرانس له‌ناوشۆڕوشه‌وقی ئاماده‌بواندا به‌سرودی ئینته‌رناسیۆناڵ
کۆتایی هات.
کۆنفرانسی یه‌که‌می
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
8/11/2009 |