ته‌شکیلاتی فنلاندای
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له ڕۆژی 18.10.2008دا یه‌که‌مین کۆنفڕانسی
ساڵانه‌ی به‌ست. هاوکات ئه‌مه یه‌که‌م
ین
کۆنفڕانسی ته‌شکیلاتی حزب بوو له دوای دامه‌زراندنیه‌وه. ده‌رباره‌ی بیرۆکه
و ئه‌نجام و کاره‌کانی کۆنفرانس و کاره‌کانی ده‌وره‌ی ئاینده، سایتی حزب چه‌ند
پرسیارێکی ئاڕاسته‌ی چه‌ند هه‌ڵسوڕاوانێک کرد، له‌وانه ئاسۆ که‌مال، به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حزب; مسته‌فا باهر، به‌رپرسی کۆمیته‌ی فنلاند; ئاڵا
فه‌ره‌ج، هه‌ڵسوڕاوی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان; سه‌هه‌ند حسین زاده، به‌رپرسی
ته‌شکیلاتی حزبی حیکمه‌تیست له فنلاندا.
ئا: بنار سته‌فا
هاوڕێ ئاسۆ، گرنگی به‌ستنی کۆنفرانس چی بوو؟ کاره‌کانی کۆنفرانس چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئاسۆ کمال:
له‌دوای راگه‌یاندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان ئه‌مه یه‌که‌مین
کۆنفرانسی رێکخستنه‌کانمانه. هه‌ربۆیه وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆخۆی گرنگه
که له‌ده‌ره‌وه رێکخستنه‌کانمان توانای گرتنی کۆنفرانسی هه‌یه. هاوکات
کاروباری رێکخستنی حزب و بردنه پێشه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی پێویستی به
ئاماده‌یی ئه‌ندامان و هاوئاهه‌نگی سیاسی ئه‌وانه که کۆنفرانس باڵاترین شوێنی
رێکخراوه‌یی یه له هه‌ر ووڵاتێکدا که ئه‌م کاره‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ک له ووته‌ی کرانه‌وه‌ی کۆنفرانس‌دا ئاماژه‌م پێ‌کرد ئێستا ده‌ورانێکی
نوێ له
خه‌باتی چینایه‌تی له‌به‌رده‌م ئێمه وه‌ک کۆمۆنیزمی کرێکاری کراوه‌ته‌وه که
ده‌بێت به‌پیی پێداویستیه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه خۆمان ئاماده بکه‌ین.
ده‌وره‌یه‌ک که ئه‌زمه‌ی ئێستای مالی په‌یامی کۆتایی هاتنی ئیدعای ئه‌زه‌لی و
ئه‌به‌دی بوونی سه‌رمایه‌داری وه‌ک نیزامێکی جیهانی ڕاگه‌یاند. به
پێچه‌وانه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوه‌وه که بلۆکی سه‌رکه‌وتوی غه‌رب شکستی
سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بلۆکی سۆڤیه‌تی به مه‌رگی کۆمۆنیزم ده‌رخواردی
به‌شه‌ریه‌تی دا ،ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئێستای ئه‌م نیزامه نه‌ک ته‌نها شکستی
مۆدێلی بازاڕی ئازادی سه‌لماند به‌ڵکو سه‌رجه‌م مۆدێله ئابوریه‌کان و
ئیدعاکانی عه‌داله‌تی
دیموکراسی بورژوازی خستۆته به‌ر ڕه‌خنه‌ی ڕادیکال و جارێکی تر جیهان مارکسی
کردۆته‌وه به‌جێگای سه‌رنج و سه‌لماندنی ڕاست و دروستی ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی .
هه‌ربۆیه ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌بێت خۆمان له‌و چوارچێوه‌گه‌وره‌دا ببینین که
دنیا پێویستی به کۆمۆنیزمی ئێمه،کۆمۆنیزمی کرێکاریه.ئه‌مه په‌یامی ئه‌م
کۆنفرانسه بوو که له فنلند و له ده‌ره‌وه تا کوردستان گرنگی ئاماده‌یی
ڕێکخراوه‌یی و سیاسی حزبی ئێمه له‌هه‌مووکات پێویست تره بۆ شکاندنه‌وه‌ی ئه‌م
ئه‌زمایه‌ی ئێستا به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داراندا.
سه‌باره‌ت به‌کاره‌کانی کۆنفرانسیش زۆر سه‌رکه‌وتووانه چوه پێش. له‌م کۆنفرانسه‌دا ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی که کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه دیاریکردوه ووردکرایه‌وه بۆ ئه‌و کارانه‌ی که ده‌توانین له ووڵاتی فنلنده ئه‌نجامی بده‌ین و کۆنفرانس کۆمیته‌یه‌کی هه‌ڵبژارد که به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌تانه‌ی له فنلند له ئه‌ستۆ گرتوه. به‌شداریه‌کی چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی حزب له باسه سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌کاندا هه‌بوو. پرسیار و ناڕۆشنیه‌کان وه‌ڵامیان وه‌رگرته‌وه. کادرانی حزب له مه‌یدانه‌کانی مالی،ژنان،ماڵی حزب و په‌نابه‌راندا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌یدانانه و کاری داهاتویان خاوه‌نی بۆچون و پێشنیاری گرنگ بوون.ڕیکوپێکی له‌کات و به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس‌دا هه‌بوو.حه‌تمه‌ن سه‌رکه‌تویی کۆنفرانس به‌کاری داهاتوی کۆمیته‌ی فنلنده‌وه ده‌رده‌که‌وێت وه له‌گه‌ڵ بڵابونه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆنفرانسه‌که خۆشحاڵی به سه‌رجه‌م هاوڕێێان له ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وهدا دیاره.
گرنگی باسی هه‌لومه‌رجی کوردستان و ڕێگاچاره‌ی حزب چی بوو بۆ ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه و به تایبه‌ت بۆ فنلاند؟
ئاسۆ کمال: ئه‌م باسه سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک ڕێگاچاره‌ی حزب بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستا سیاسه‌تی سه‌ره‌کی حزبه و پێویست بوو له کۆنفرانسی فنلند ئه‌م مه‌سه‌له ستراتیژیه‌ی حزب بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات خستویه‌تیه به‌رده‌م باس بکه‌ین و له ڕێکخراوی فنلندیش وه‌ک به‌شێک له هێزی حزب که له ڕاستای ئه‌م ستراتیژه‌دا کارده‌کات ئاماده‌یی سیاسی خۆی بۆ بینینی ده‌وری تایبه‌ت به‌م مه‌یدانه له‌ده‌ره‌وه ببینێت.ده‌بێت ڕێکخراوه‌کانی حزب بزانن که له چ هه‌لومه‌رجێکی سیاسی‌دا که له کوردستاندا هه‌یه خه‌ریکی خه‌باتین و ململانێ و هه‌نگاوه‌کانمان کامانه‌ن؟هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌و باسه‌دا له کۆنفرانس‌دا ووتم ئێمه له‌و جۆره کۆمۆنیستانه نین که ته‌نها ته‌بلیغات ده‌کات که له ئه‌زمه‌ی ئێستادا سه‌رمایه‌داری شکستی هێناوه و ئیتر سه‌ری دێڕ هیچ.له‌و باسه‌دا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به‌دوای گۆڕانکاریه جیهانی و ناوخۆییه‌کانی عێراق و کوردستاندا باسمان له خه‌ته‌ر و ئیمکاناتێک کرد که ئه‌م گۆڕانه هێناویه‌تیه ئارا و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌و فرسه‌تانه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ته‌رانه‌ی کێشه و شه‌ڕی ئه‌م لایه‌نانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌یسه‌پێنن و په‌یداکردنی ڕێگای به‌هێز و ده‌سه‌ڵات په‌یداکردنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا.له وێدا باسکرا که گۆرانکاریه‌کان له سایه‌ی ئه‌م ئه‌زمه جیهانیه‌دا خێراتر بونه‌ته‌وه که بریتین له شکستی ئه‌مریکا و توندبونه‌وه‌ی ململانێ جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان و ڕه‌وه‌ندی باڵاده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئێران و په‌لهاویشتنی تورکیا و سازشی حزبه ناسیونالسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه و نوێنه‌ره‌کانیان له عێراقدا وه‌ک حکومه‌تی مالکی و شکستی ئه‌و ته‌وافقاته‌ی ناونرابوو فیدرالیزم و شکانه‌وه‌ی به‌زیانی حکومه‌تی هه‌رێم. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا فاکته‌ری کێسه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی و ئاینده‌ی تێکچوونی ته‌رازووی هێزی نێوان یه‌کێتی و پارتی که هه‌لومه‌رجه‌که ئاڵۆزتر ده‌کا. هاوکات باس له فاکته‌ری ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ری له کوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی حزبه ناسیونالسته‌کان کرا و گرنگی لێک هه‌ڵپێکانی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه له‌گه‌ڵ ڕێگاچاره‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی کوردستان بۆ ده‌ربازکردنی کوردستان له‌دائیره‌ی ئه‌م ناجێگیری و خه‌ته‌ره سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر چاره‌نوسی کوردستانه و به‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و جه‌ماوه‌ری بۆ جێخستنی به‌دیلی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رۆشنی باسمکرد. له کۆتاییدا له‌سه‌ر نه‌خشه‌کاری حزب له‌ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌م هه‌لومه‌رجه و چۆنیه‌تی به‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان قسه‌م کرد و فنلندیش وه‌ک یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ی که پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تیایدا چالاک بین بۆ کار له ناو جالیه‌ی کوردی و ڕکێشانی پشتیوانی سه‌ندیکا و یه‌کێتیه کرێکاریه‌کان، ڕێکخراوه ئینسانی ، حزبه‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان.
هاوڕێ مسته‌فا،
ئیوه یه‌که‌م ڕێکخستنن له ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردساندا که
کۆنفرانسی ته‌شکیلاتیتان به‌ست. ده‌کرێت به کورتی باسێک له بیرۆکه‌ی
به‌ستننی کۆنفرانس بکه‌ن و تا چه‌ندێک کۆنفرانس سه‌رکه‌وتوبوو
مسته‌فا باهر: سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م چاویکه‌وتنه. هه‌موو حزبێک پیویستی به‌وه هه‌یه که سالانه یان لانی که‌م چه‌ند ساڵ جاریک کۆنفرانسیک ڕێک بخات بۆ ته‌شکیلاته‌که‌ی، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و چالاکیه‌کانی، ده‌ستنیشان کردنی خاڵی لاواز و دانانی ڕێگه‌چاره بۆیان و درێژه‌دان یاخود به‌هێزکردنی خاڵه به‌هێزه‌کان و دانانی ده‌ستورکارێک بۆ ده‌وره‌ی ئاینده.
وه‌ک خۆتان ئاگادارن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان تازه دامه‌زراوه، ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وش به‌هه‌مان شێوه. پاش ئه‌وه‌ی که کۆمیته‌ی ده‌ره‌وی ووڵاتی حزب دامه‌زرا و ده‌ستی کرد به کاره‌کانی، وه‌ک ته‌نسیب له‌هه‌ر وڵاته که‌سیکیان ده‌ستنیشان کرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کار و باری حزب له‌و ووڵاته‌دا. له فنلاندادا منیان ده‌ستنیشان کرد. له‌گه‌ڵ هاوڕێیانێکی به‌رچاو که له سنووری فنلاندادا هاتنه ناو حزبی کوردستانه‌وه، به باشمان زانی بۆ چونه پێشه‌وه‌ی کاره‌کانمان له زووترین کاتدا کۆنفرانس ببه‌ستین، تا هاوریان خۆیان کۆمیته‌یه‌ک هه‌ڵبژێرن و کاره‌کانمان به شێوه‌یه‌کی باشتر و دسته جه‌معی به‌ریوه‌به‌رین.
من ئه‌م کۆنفرانسه به سه‌رکه‌وتوو داده‌نێم، به جیا له باسه سیاسیه‌کانی و به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌ندامان و به‌شداربووان، کۆنفرانس توانی مه‌به‌سته سه‌رکیه‌که‌ی خۆی سه‌رکه‌وتوانه بگه‌ێنێته ئه‌نجام، ئه‌ویش به پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی چوار که‌سی، که هه‌ر یه‌که‌یان ته‌جروبه‌ی کاری سه‌رکه‌وتوی سیاسیان هه‌یه به گشتی و له‌م وڵاته‌دا به تایبه‌تی
کۆنفرانس چ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ ده‌وره‌ی ئاینده خسته ده‌ستوورکاره‌وه، ئه‌و کارانه چین که کۆمیته‌ی فنلاندای حزب له دوای کۆنفرانسه‌وه پێویسته پێی هه‌ڵسێت؟
مسته‌فا باهر: حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان پێداویستی و ئامرازی چینی کریکاره بؤ شۆرشی سۆشیالستی، خه‌باتی ئێمه بۆ به‌ده‌ست هێنانی دنیایه‌کی باشتره بؤ به‌شه‌ریه‌ت، گه‌رانه‌وه‌ی ده‌ورو ئیراده‌ی ئینسانه. ئیمه له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێت به دوای یه‌ک ئامانجه‌وه‌ین که ئازادی، یه‌کسانی، حکومه‌تی کریکارییه. بێگومان ئه‌سلی کاره‌کانمان له‌م چوار جێوه‌یه‌دا ده‌به‌ینه پێشه‌وه.
ئێمه که حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان‌مان دامه‌زراند، بۆ ئه‌وه‌ی رابه‌ران و هه‌ڵسوراونی کۆمۆنیزمی کرێکاریی زیاتر ده‌ست ئاواڵا بکات تا له کوردستاندا هه‌لسوارنی سیاسی ریکخراوتر به‌رنه پێشه‌وه، ئه‌توانن له ریگای وه‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌زعی سیاسی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به‌هێزتر بکه‌ن. کاره‌کانی ئێمه‌ش له فنلاندا به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، واته به‌روپێشبردنی سیاسته‌کانی ئه‌مڕۆی حزبه. ناساندنی ڕێگه‌چاره‌کانی حزبه، بۆنمونه: هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان، مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک، ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی کوردستان... هتد. بێگومان له‌م بوارانه‌دا کاری فراوانی پیویسته و ئیمه خۆمان ئاماده کردوه که به جدی بچینه پێشوازی ئه‌م کارانه.
هه‌روه‌ها ئیمه پشتیوانی له ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ین به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و عه‌شیره‌تی ئه‌مڕۆی کوردستان. به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازی له نه‌بوونی پیداویستی ڕؤژانه‌و ئاو‌و کاره‌باو سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری، هتد. ڕاکێشانی پاڵپشتی بۆیان و گه‌یاندنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تیه‌کانیان به گویی هه‌موو ئازادیخوزانی جیهاندا، ئه‌مه کارێکی تری سه‌ره‌کیمانه. به‌و پێیه‌ی که پێمان ده‌کرێت تاوانباران و گه‌نده‌له‌کان رسوا ده‌که‌ین، و هه‌موو شێوه‌یه‌کی یاسایی ده‌گرینه به‌ر بۆ به‌رگریکردن له جه‌ماوه‌ری کوردستان و به‌پێجه‌وانه‌شه‌وه بۆ دادگیی کردنی تاوانباران.
کاریکی ترمان دیفاع کردنه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له ژیر زولم و زۆری ئه‌حزابی میلیشاییدا، کوردستان به‌جی ده‌هێڵن و روو ده‌که‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌دنێکیشیان دێنه فنلاندا. هه‌ڵبه‌ت ده‌زگاکانی راگه‌یاندن باسیان له سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا کردووه له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریدا. ئه‌مڕۆ په‌نابه‌ران له هه‌موو کات زیاتر پێویستیان به هاوکاری و پیشتیوانی هه‌ییه. ئیمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و خه‌باته‌دا به‌شدارین و هاوکاریان ده‌که‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌سی تایبه‌تیمان بۆ ده‌ستنیشانکردوه و ئۆفیسیمان هه‌یه بۆ به‌دواچوون و وه‌ڵامدانه‌وه پێیان.
هه‌ڵبه‌ت درێژه دان به چه‌ند کارێکی سه‌ره‌کی تر، که پێشتریش له حزبی عێراقدا به ئه‌جامان گه‌یاندون، وه‌ک کارکردن له مه‌سه‌له‌ی ژناندا، منداڵاندا، هه‌وڵدان بۆ کۆمه‌کردنی باری ئابوری حزب و چه‌ند کارێکی تر که تایبه‌تن به وڵاتی فنلاندا.
هاوڕێ
ئاڵا،
ئامانج له به‌ستنی
کۆنفرانس چی بوو؟
ئالا فةرةج : ئامانجى سةرةكى ريكخستنةوةى ريزةكانى تةشكيلات و دانانى بةرنامةيةك بؤ دابةش كردنى كارةكانى كؤميتةى فنلاند يةكيك بوو لة سةرةكىترين ئامانجى بةستنى يةكةمين كؤنفرانسى حزبمان لة فنلاندا. هةروةها دانانى بةرنامةيك بؤ بردنة ثيشةوةى ضالاكى كؤمؤنيستىو بةهيزكردنى ريكخراوةى حزب لة نيو ثةنابةرانى كورد‌و... هةروةها ئةم كؤنفرانسة لة كاتيكدا ساز كرا كة هاورىَكانمان لة كوردستان خةريكى ضالاكى و سازدانةوةى تةشكيلاتى شارةكانى كوردستانن، خةريكى ريكخستنى كؤميتة و شانة حيزبىيةكانن و طرىَدانةوةيان بة وةزعيةتى ئيستاى خةلكى نارازى كوردستانةوة، هةلبةت ئةمةش بؤ خؤى ئامانجى ئيمةى وةك كادران و ئةندامانى حيزب طةورةتر كردةوة و ئاسؤى هةنطاونانى طةورةترى بة ئيمة بةخشى.
باس و مه‌سه‌له گرنگه‌کانی کۆنفرانس چی بوون؟
ئالا فةرةج: هةلبةت سةرةتاى كؤنفرانس بةرنامةكاريكى ثيشنياركراو خراية بةردةم بةشداربووانى كؤنفرانس و بة دةستكارىيةكى كةمةوة و بة زؤرينةى دةنطةكان ئةوة ثةسةند كرا. باس و مةسةلة طرنطةكانى كؤنفرانس سةبارةت بة سازدانى تةشكيلاتيك كة بتوانيت وةلامطؤ بيَت بة سياسةت و نةخشةكاريك كة كؤميتةى دةرةوةى وولاَت خستويةتة دةستوورى كارىيةوة. طرنطترين باسيك بةراى من باسى هةل و مةرجى سياسى كؤردستان بوو ضونكة لة ناساندنى وةزعى سياسى كوردستان و عيراقةوة بةرنامةى كارى داهاتووى تةشكيلات لة فنلاند بة شيوةيةكى شةفافتر قسة و باس و روونكردنةوةى زياتى لةسةر درا، هةروةها باسى ئةولةويةتةكانى حزب لة فنلةند باسيكى طرينط بوو بؤ هاورِيَيان.
هاوڕێ سه‌هه‌ند،
هاوڕێیانی حزبی حکمتیست له فنلاندا به‌شداری چالاکانه و به‌رچاویان هه‌بوو
له کۆنفرانس‌دا، کۆنفرانس بۆ ئێوه چ گرنگیه‌کی هه‌بوو؟
سه‌هه‌ند حسین زاده: من به‌ش به حاڵی خۆم به‌ستنی یه‌که‌مین کۆنفرانسی ته‌شکیلاتی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به خاڵێکی زۆر گرنگ داده‌نێم. له یادمان نه‌چێت کاتێک ته‌شکیلاتی فنلاندا ئه‌م کۆنفرانسه‌ی به‌ست، حزب له کوردستاندا هێشتا مۆڵه‌تی یاسایی نییه بۆ چالاکی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌شێکه له بزووتنه‌وه‌ی ئێمه و سه‌رکه‌وتنی سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یه و شکستیشی به هه‌مان شێوه شکستی ئێمه‌یه، بۆیه بۆ ئێمه گرنگه که به هه‌موو توانامانه‌وه به‌شداربین له چوونه پێشه‌وه‌ی ئه‌م حزبه بۆ سه‌رکه‌وتن. کۆنفرانسیش سه‌رکه‌وتوبوو، هه‌ر له ڕێژه‌ی به‌شداربووانه‌وه بگره تا ده‌خاله‌تی ئه‌ندامان له قسه و باسه‌کانی کۆنفرانس‌دا، نیشانی دا که کۆنفرانس کۆنفرانسێکی سه‌رکه‌وتو بوو، به تایبه‌تی ئاماده‌یی هاوڕێیان بۆ به‌شداری له کار و چالاکیه‌کانی ده‌وره‌ی داهاتووی حزب، ئه‌گه‌ر له فنلاندا بێت یان له کوردستان یان له هه‌ر جێگه‌یه‌کی تر، ماییه‌ی خۆش حاڵییه.
وه‌کوتر کاری هاوبه‌ش و هاوکاری نێوان ئه‌م سێ حزبه چۆن ده‌بینن؟
سه‌هه‌ند حسین زاده: پایه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م سێ حزبه له‌سه‌ر ئه‌ساسی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاریی پێک هاتوون. هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وام خۆمان به چالاک و هه‌ڵسوڕاوی هه‌ر سێ حزبه‌که داده‌نێین. به‌هێزبوون و سه‌رکه‌وتنی کۆمۆنیستی کرێکاریی له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بێت، ده‌بێته پشتیوانیه‌کی ئه‌ساسی بۆ هه‌موومان و له پێشیانه‌وه بزووتنه‌وه‌که‌مان، به تایبه‌تی ئێستا که حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانیش پێکهاتووه و ده‌ست به‌کار بوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌گه‌ر چی ئێستا کاری هاوبه‌ش و هاوکاری ئه‌م سێ حزبه باشه و له ئاستێکی دڵخۆشکه‌ره، به‌ڵام به بۆچوونی من پێویسته زۆر له جاران زیاتر و توندوتؤلتر و به‌هێزتر بێت.
