به
ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌شکیلات و هاورێیان ئاسۆ کمال به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حزب و سامان کریم ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب و
ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانی حزب و میوانان، له به‌رواری 18.10.2008دا ته‌شکیلاتی
فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان یه‌که‌مین کۆنفرانسی خۆی له شاری
هلسنکی به‌ست.
کۆنفرانس سه‌ره‌تا به
سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ و ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ یادی هاوڕێیانی گیان به‌ختکردوی
رێگای ئازادی و سۆسیالیزم و به تایبه‌تی هاورێ منسور حکمت، ده‌ستی به کاره‌کانی
خۆی کرد. هه‌یئه‌ی
سه‌رپه‌رستیاری کۆنفرانسه‌که له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه هه‌ڵبژێردرا. دواتر
ئایننامه‌و ده‌ستوری باسه‌کانی کۆنفرانس په‌سه‌ند کران. هاورێ ئاسۆ کمال به
ووتاریک کۆنفرانسه‌که‌ی کرده‌وه. پاشان په‌یامی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران_
حکمتیست و
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق له لایه‌ن هاورێیان ئیسماعیل وه‌یسی و سروه
حه‌ویزه‌وه پێشکه‌ش کران.
هاوڕێ مسته‌فا باهر راپۆرتی کار‌و هه‌ڵسورانی ده‌وری پێشووی پێشکه‌ش کرد، که تێیدا باسی له کار و چالاکییه گرنگه‌کان کرد، که له ماوه‌ی دامه‌زراندنی حزبی کوردستانه‌وه تا به‌ستنی کۆنفڕانس ئه‌نجام درابوون. دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه قسه‌و باسی له‌سه‌ر کران و هاوڕێ مسته‌فا باهر وه‌ڵامی هه‌ندێ له سه‌رنجه‌کانی دایه‌وه. هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و به‌دیلی حزب باسێکی تر بوو له لایه‌ن هاوری ئاسۆ کماله‌وه پێشکه‌ش کرا، که تێیدا باسی له فاکتره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌مڕؤی کوردستان کرد و به‌دیلی حزبی بۆ ئه‌م ئاڵوگؤرانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوونکرده‌وه، که دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
له‌سه‌ر رؤشنایی باسه‌کانی هاوری ئاسۆ کمال،
هاوڕێ مسته‌فا باهر ده‌رباره‌ی کاره سه‌ره‌کیه‌کانی ته‌شکیلاتی فنلاندای حزب له ده‌وره‌ی ئاینده‌دا قسه‌وباسێکی کرد،وه له‌سه‌ر رؤشنایی ئه‌وه قسه‌و باسانه‌و گفتوگۆی هاورێیان ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی سالی ئاینده‌ی ڕێکخراوی فنلاندا دیاری کران دوابه‌دوای ئه‌مه کۆمیته‌یه‌کی چوار نه‌فه‌ری بۆ ده‌وره‌ی ئاینده هه‌ڵبژێردرا، که بریتین له هاوڕێیان: ئیبراهیم حسین، ئاڵا فه‌رج، ڕێبوار عارف و مسته‌فا باهر. کۆنفرانس به سرودی ئه‌نته‌رناسیۆنال وله نێو شۆڕوشه‌وقی ئاماده‌بوواندا سه‌رکاوتوانه کۆتای به کاره‌کانی خۆی هێنا.
کۆمیته‌ی فنلاندای
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
19.10.2008
|
|
