|
ئه‌و ناونيشانه‌ى سه‌ره‌وه بابه‌تى
كۆرِيك بوو كه ڕۆژی 26.2.2010 له شاری هێلسینکی کۆمیته‌ی
فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکیخست بۆ
سامان کریم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی
عێراق.
سامان کریم باسه‌که‌ی کرده‌وه و
ده‌رباره‌ی ماهیه‌تی ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق
قسه‌ی کرد و سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ بابه‌تی گرنگ له
په‌یوه‌ند به هه‌ڵبژاردنه‌کانه وه دا، وه‌ک: بۆچی
ته‌واوی لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو بانگه‌وازی خه‌ڵکی
ده‌که‌ن که مافی ده‌نگدانیان به‌کار بێنن؟ ئه‌گه‌ر 50
ساڵی ئاینده میژووی ئه‌مرۆی کوردستان و عێراق
بنووسرێته‌وه، چ سه‌رنجێک ده‌دریت له‌سه‌ر خه‌ڵکی که
به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن؟ وه چۆن نه‌وه‌کانی
ئاینده‌مان سه‌رزه‌نشتمان ده‌که‌ن وه ده‌ڵێن باو
باپیرانی ئێمه له کاتی خۆیدا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست
ویه‌کمدا هوشیاریان نه‌بووه، که ده‌نگی خۆیان داوه دژ
به ویست و خواستی زؤربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری کوردستان که
ئه‌ویش مافی جیابونه‌وه‌ی کوردستانه.
له کۆتاییدا ته‌کیدی له‌وه
کرده‌وه، که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات، ئه‌وا نيشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌لك
به دنگی خۆی کوردستان به عێراقه‌وه ده‌لکێنێته‌وه و
له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دوورتری ده‌خاته‌وه. بۆیه
پێویسته خه‌ڵکی کوردستان بایکۆتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه
بکات و به پێی توانای خۆیان به‌رامبه‌ری بوه‌ستنه‌وه و
دۆستانی خۆیانی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه.
دواتر ئاماده‌بووان به پرسیار و
سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان به‌شداریه‌کی چالاکانه‌یان کرد و
سامان کریم وه‌لامی دانه‌وه. پاش 3 کاتژمێر له گفتوگۆی
گه‌رم، سیمیناره‌که کۆتای پێ هات. شایه‌نی باسه، که
قسه‌وباسه‌که‌ی هاوڕێ سامان کریم، به ڤیدێۆ له‌سه‌ر سایتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وله يوو تيوبدا ده‌ست
ده‌که‌وێت.
ده‌توانن سه‌یری لینکی خواره‌وه بکه‌ن
بۆ بینینی کۆڕه‌که:
http://www.youtube.com/watch?v=x6twhln8z-w&feature=channel
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی فنلاند
1.3.2010 |