لەسەر بانگێشتى ۆرکەر لیبریتى بۆ بۆ کۆنفرانسى ساڵانەى ئاسۆ کمال سکرتیرى کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەووتەیەک رۆژى 11ئایارى 2008 بەشدارى کرد. لە
ووتەکەیدا پاش سوپاس بۆ بانگێشتەکە و هیواى سەرکەوتنى کۆنفرانسەکە، ئاسۆ کمال باسى لە گرنگى هاوپشتى کریکاران وریکخراوە چەپەکانى جیهان کرد وحزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانى وەک حزبێکى ئەنتەرناسیونالیست ناساند. پاشان لە سەر هەلومەرجى سیاسى کوردستان و دەورى ئەمریکا لەیارى کردن بەچارەنوسى کوردستان وە بەشێک لە ستراتیژى ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێراقدا وەسفکرد . هاوکات باسى وەزعیەتى کریکاران وخەلکى کوردستانى لەسایەى ئیدارەى گەندەڵى ئەحزابى ناسیونالیستى کورددا کرد کە سەرەتایترین پیویستیەکانى خەلکى کوردستانیان دابین نەکردوە و بەردەوام خەریکى سەرکوتى نارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستانن . ئەم هەلومەرجە ناجیگیرەى کوردستانى لە عیراقدا بە زەمینەى مانەوەى دەسەلاتى میلیشیایى حزبە دەسەلاتدارەکان زانى و ڕێگەچارەى جیابونەوە لە عیراق و پیکهینانى دەولەتى سەربەخۆى وەک تەنها ڕێگاچارەى ممکن بۆ دەرچوون لەم هەلومەرجە ناساند. پیکهینانى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان وەک بەدیلێک بەرامبەر بە دەسەلاتى ئەحزابى ناسیونالیستى کورد و دامەزاراندنى دەسەڵاتیکى سوسیالیستى کە ئازادى ویەکسانى لە کوردستاندا بەدی دێنێت وەسفکرد.
لەکۆتایدا پەیامى پشتیوانى کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانى پیگەیاندن و داواى کرد کە پشتیوانى بکەن لەخواستى خەلکى کوردستان بۆ دامەزراندنى دەولەتى سەربەخۆ .
پاش پیشوازیەکى گەرم لەووتەى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەڕیوەبەران و بەشداربوانى کۆنفرانسەکە پشتیوانى خۆیان لە مافى دیاریکردنى چارەنوس و سەربەخۆیى کوردستان دەربڕى.
کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
12/05/2008
