رۆژی
1ی نۆڤه‌مبه‌ر ماڵی حزب بۆ جاری دووه‌م هه‌ستا به‌ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێك چالاکی
جۆراوجۆر و ژماره‌یه‌ك له دۆستان و ئه‌ندامانی حزب و خه‌ڵک
ی دیکه
به‌شدارییان تێدا کرد.
به‌رنامه‌کانی ئه‌مجاره‌ی ماڵی حزب پێك هاتبوون له‌به‌رنامه‌ی پێشبڕکێی مناڵان،
سه‌مای ئیرله‌ندی – ئایرشدانس -، ناساندنی بڵاوکراوه‌کان و راگه‌یاندنه‌کانی
حزب و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوان له‌هه‌واڵ وچالاکیه‌کانی حزب له
کوردستان. شایانی ووتنه بێجگه له‌م چالاکیانه، ماڵی حزب ئه‌مجاره پێشوازی
له هاوڕێیان ئاسۆ گۆران و سازان ساڵح کرد به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی
(باران)ه‌وه. به‌م شێوه‌یه ماڵی حزب ئه‌مجاره ئاهه‌نگی له‌دایکبوونی (باران)ی
تێکه‌ڵ به‌خۆشیه‌کانی ئاماده‌بوان کرد‌و گێلاسخانێش به‌چه‌ند گۆرانیه‌ک
کۆبه‌نه‌وه‌که‌ی له‌ده‌وری یه‌ک زیاتر دڵخۆشکرد.
جێگای ئاماژه‌کردنه که به‌رنامه‌ی پێشبڕکێی مناڵان که نزیکه‌ی 9 مناڵ به‌شداری تێدا کرد، بریتی بوو له کۆمه‌ڵێك پرسیاری جۆراوجۆر و له‌لایه‌ن مناڵێکی 12 ساڵان(راستین رزگار)ه‌وه به‌ڕێوه‌برا. سه‌مای ئایرله‌ندی له‌لایه‌ن دوو کیژۆڵه‌ی 11 ساڵان (تینا) و (ته‌یلۆر)وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا. له‌کۆتاییدا نوری به‌شیر هه‌دیه‌ی به‌سه‌ر مناڵه‌کاندا دابه‌شکرد.
محسن که‌ریم له‌پاڵ ناساندنی بڵاوکراوه‌کانی حزب و هه‌واڵی چالاکیه‌کانی
حزبدا، روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورتی ده‌رباره‌ی بڕیارنامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزب
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان کرد. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌په‌سه‌ندکردنی یاسای چه‌ند ژنه کرد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی
کوردستانه‌وه و داوای له ئاماده‌بوان کرد که
یاداشتنامه‌ی دژی ئه‌و یاسایه
ئیمزا، ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌وێدا نزیکه‌ی 35 که‌س ئیمزایان کرد، هه‌روه‌ها
ئاگاداریه‌ک که‌خرابووه به‌رده‌ست له‌سه‌ر کۆڕی پاڵتۆک بۆ ئالا فه‌ره‌ج و
پرشنگ ئه‌حمه‌د
له‌سه‌ر که‌مپینی دژی بریاری په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر یاسای چه‌ند
ژنه به‌ئاماده‌بوان راگه‌یه‌نرا .
هه‌روه‌ها له‌ماڵی حزبدا ده‌سته‌ده‌سته ئاماده‌بوان له‌ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بونه‌وه‌و قسه‌یخۆش و باسی خۆیان ده‌کرد.
ماڵی حزبدا، مێزکتێبی بڵاوکراوه‌کانی حزب و سندوقی کۆمه‌کی ماڵی دانرابوو. هه‌روه‌ها خواردن و خواردنه‌وه پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرا.
