رۆژی 15-11-2008 بۆجاری سێیه‌م به‌رنامه‌کانی ماڵی حزب له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو. به‌رنامه‌کانی ئه‌مجاره پێکهاتبوون له‌یاری و سه‌رگه‌رمی و پێشبڕکێی پرسیار‌و وه‌ڵام بۆ مناڵان. ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌شداربووان له هه‌واڵ و چالاکیه‌کانی حزب له‌کوردستان، له‌وانه هه‌واڵی کۆبونه‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی حزب له شاره‌کانی که‌رکوك و سلێمانی، هه‌واڵی چالاکیه‌کانی حزب دژ به‌په‌سه‌ندکردنی یاسای فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌مپین و چالاکیانه‌ی دژی یاسای فره‌ژنی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ڕێکه‌وتوون، ئاگادارکرانه‌وه. به‌رنامه‌ی پێشبڕکێی ئه‌مجاره‌ی مناڵان له‌لایه‌ن مناڵان خۆیانه‌وه به‌ڕیوه‌برا. که( نیما سالار) یه‌که‌می پێشبڕکێکه‌ی به‌ده‌ستهێنا وه (تینا ئازاد) پرسیاره‌کانی پێشکه‌شکرد و (راستین رزگار) خه‌ڵاته‌کانی به‌سه‌ر هاوڕێکانیدا دابه‌شکرد.
به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌کان ته‌رخانکرا بۆ قسه‌وباسێکی کورتی هاوڕێ نادیه محمود، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، که تازه له عێراق گه‌ڕابۆوه و هاتبووه سه‌ردانی ماڵی حزب. هاوڕێ نادیه به‌کورتی ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی، ئاسایش، ژیان و گوزه‌ران و خه‌بات وناره‌زایه‌تی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی کرێکارانی له‌حاڵی حازردا له‌عێراق، قسه‌وباسی کرد. له‌قسه‌وباسه‌کانیدا باسی له‌وه‌کرد که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جموجۆڵ و ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ئیسلامیه‌کان ڕوو له‌زیادبوونه. هه‌ندێ سیمای ده‌رچون له سونه‌ت و ده‌سه‌لاتی به‌زۆر سه‌پێنراوی میلیشیا ئیسلامیه‌کان له‌شاره‌کانی جنوبی عێراق ده‌بینرێ. باری ئاسایش که‌مێك باشتربوه وخه‌ڵك به‌ره‌به‌ره که‌وتونه‌ته‌بیری ئه‌وه‌ی که‌چۆن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئاسایی ژیاندا خۆیان سازبده‌نه‌وه. باسی له‌وه‌شکرد که‌به‌هۆی سیاسه‌تی دژی خه‌ڵکی حکومه‌تی عیراقیه‌وه، ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکو کرێکاران لێواولێوه. به‌تایبه‌تی ئاماژه‌ی به‌وزنجیره خۆپیشاندان ومانگرتنه کرێکاریانه کرد که له 3-4 مانگی رابردوه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و هه‌زاران کرێکار به‌شداریان تێداکردوه و رابه‌رانی کرێکاری، نه‌قابه‌و شوراکرێکاریه‌کان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوه.
ئاماده‌بوان به‌پرسیارو ده‌خاله‌تیان به‌شداریان کرد له‌ماڵی حزبدا.
هه‌روه‌ها مێزکتێبی حزب به‌تازه‌ترین هه‌واڵه‌کانی حزب و سندوقی کۆمه‌کی ماڵی مه‌وجود بوو، وه خواردن و خواردنه‌وه و شتی مناڵ ئاماده بوو.
