

ڕۆژی 18/10/2008 یه‌که‌مین
چالاکی ماڵی حزب له له‌نده‌ن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و دۆستانی
حزب، به‌به‌رنامه‌ی ره‌نگاوره‌نگه‌وه به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تا محسن کریم
روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورتی ده‌رباره‌ی ماڵی حزب پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد‌و
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که ماڵی حزب شوێنێکه بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی نزیك
له نێوان حزب و خه‌ڵکدا، له ناو چالاکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌رفیهی ، رۆشنبیری
و هونه‌ری و...دا، که ئه‌م چالاکیانه هه‌م گه‌وره‌کان و هه‌م مناڵان و لاوان
ده‌توانن لێی به‌هره‌مه‌ند بن. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌و به‌رنامه
جۆراوجۆرانه‌ی که له ماڵی حزبدا به‌رێوه‌ده‌برێ، شیعر، ووتار، شانۆکاری،
پیشاندانی کورته فیلم، وێنه‌کێشان، سیمینار‌و کۆڕی سیاسی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌خسیاتی
حزب، به‌رنامه‌ی مناڵان و ژنان و پێشبڕکێی جاواز پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها
تازه‌ترین بڵاوکراوه‌و هه‌واڵه‌کانی حزب و هه‌واڵه‌کانی کوردستان و جیهان به
ئاگاداری ئاماده‌بوان ده‌گه‌یه‌نرێ. پاشان هه‌ردوو ژماره‌ی ئۆکتۆبه‌ری ناساند و
له‌سه‌ر به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان رونکردنه‌وه‌یه‌کی
کورتی دا.
به‌دوای
ئه‌ودا به‌ر‌نامه‌یه‌کی پێشبڕکێی منالان سازدرا‌و ژماره‌یه‌ك له منالان
به‌شداربوون. پاشان له‌لایه‌ن نوری به‌شیره‌وه هه‌دیه پێشکه‌ش به‌مناڵان کرا.
به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی ماڵی حزب خوێندنه‌وه‌ی شعیر بوو له‌لایه‌ن (هێمن) ی
شاعیره‌وه که به‌چه‌ند پارچه شیعرێکی خۆی به‌شداری به‌رنامه‌کانی کرد. به‌دوایدا
به‌شداربوان له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانی هێمن گفتوگۆیه‌کی فراوانیان دروستکرد و
چه‌ندین پێشنیاریان پێشکه‌ش به هێمن کرد. هه‌ر له ماوه‌ی به‌رنامه‌کاندا چه‌ندین
کۆڕی گاڵته‌وگه‌پ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو که که‌شوهه‌و
ایه‌کی
خۆشی و شادی بۆ ئاماده‌بوان دروست کردبوو.
له‌ماڵی حزبدا مێزکتێب دانرابوو که ژماره‌کانی 13 و 14 ی ئۆکتۆبه‌ر و به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی له‌سه‌ر دانرابوو. هه‌روه‌ها لیستێك ئاماده‌کرابوو بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بڵاوکراوه‌و هه‌واڵه‌کانی حزبیان پێبگات بۆئه‌وه‌ی ناو و ئه‌دره‌س ئیمێڵی خۆیان بنوسن. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای دانانی سندوقی کۆمه‌کی ماڵی بۆ حزب.
شایانی باسه له ماڵی حزبدا خواردن و خواردنه‌وه پێشکه‌شکرا.
له‌کۆتاییدا و پاش دوباره به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان کاتی ماڵی حزبی داهاتوو به ئاماده‌بوان راگه‌یه‌نرا که‌ده‌کاته رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 1/11/2008 کاتژمیر 1 - 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ .
بۆ ئاگاداری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بکه‌ن
محسن کریم : 07821349087
نوری به‌شیر : 07960669896
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان / ڕێکخراوی ده‌ره‌وه
Email:Wpk08@yahoo.com,TEL:00447760131203, www.hkkurdistan.org
