|
"ئێمه هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی ئێرانین،
بۆ‌تێکشکانی هێرشی نوێی زه‌بونانه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران"
هاورێیان سڵاو ! به‌هیوای کۆنفراسێکی
سه‌رکه‌وتوو.

ئێمه له رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هاوکاری و
پشتیوانی له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئیران_حیکمه‌تیست له ره‌وتی خه‌باتی
کۆمۆنیستی خۆیدا هه‌روه‌کو تائێستاش له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوی رابردوودا هاوکاری
جدیمان کردوه له‌مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کاندا له‌گه‌ڵ ته‌شکیلاته‌کانی حزبی
حیکمه‌تیستدا...جێی ئاماژه‌یه که بزووتنه‌وه‌که‌مان بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی
کرێکایی له‌عێراق و ئێران له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌شیوه‌یه‌کی
به‌رچاو و فراوان له‌پاڵ یه‌کتردا وه‌ستاوین و پێکه‌وه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر
هێرشێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران وه‌ستاوینته‌وه
که‌به‌رامبه‌ر چینی کرێکار و چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان و سه‌رکوتی ژنان
ئه‌نجامیانداوه.حیزبه‌کانی ئێمه به‌هۆی ئه‌و هاوکاری و پشتیوانیه
چینایه‌تیه‌وه که له‌یه‌کترمان کردوه له‌م وولاتانه‌دا وه‌ک هێزێک هێزی
کۆمۆنیستی کرێکاری و نوێنه‌ری ئازادیخوازی و دیفاع له‌کرێکاران و ژنان و
یه‌کسانیخواز ده‌رکه‌وتوین و به‌دژی کۆنه‌په‌رستی له ئاستێکی به‌رچاودا
ناسراوین.
ئێستاش ئێوه کۆنفرانسه‌که‌تان
له‌کاتێکدا ده‌به‌ستن که به‌رامبه‌ر هێرشێکی زه‌بونانه‌ی جمهوری ئیسلامی
ئێران بونه‌ته‌وه که‌بۆسه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ده‌ستی پێکردوه‌و سه‌ره‌تا
ئێوه هاوڕێیانی حزبی حیکمه‌تیستی کردۆته نیشانه!بێگومان ئه‌مه نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یه که جمهوری ئیسلامی له‌ژێر فشارێکی زۆری ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و
کرێکاریدایه له‌ئیران و ده‌وری به‌رچاوی ئۆپۆزسیۆن و به‌تایبه‌ت کۆمۆنیسته‌کان
و حیکمه‌تیسته‌کان قابیلی ئینکارکردن نیه. جمهوری ئیسلامی ده‌یه‌وێت له‌پاڵ
ئه‌و ئیعدام و زیندان و کوشتاره‌دا که له‌ناوخۆی ئێران‌دا دژی خه‌ڵک به‌رێی
خستوه له‌ده‌ره‌ش فه‌زای ترس و تۆقاندن و ده‌وره‌یه‌کی تازه له‌شێواز‌ی
تیرۆر‌و تۆقاندن به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی سیاسی خۆی ده‌ستپێبکات.
له‌درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا نوری
به‌شیر ووتی:
ئه‌گه‌رچی جمهوری ئیسلامی به‌دوای
روخانی رژێمی عێراق له‌ته‌وازنقوای ناوچه‌که‌دا قازانجی کرد‌و قورساییه‌کی
زیاتری پێ‌بڕا، به‌لام له‌ئاستی ناوخۆی ووڵاتدا رووبه‌رووی ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری زیاتر بۆته‌وه که ته‌نانه‌ت سه‌رنجی به‌شێکی به‌رچاوی ده‌زگای
راگه‌یاندنی جیهانی به‌خۆیه‌وه مه‌شغوڵ کردوه. له‌م هه‌ولو مه‌رجه‌دایه که
ئه‌م رژێمه هارودڕنده‌یه هێرش بۆسه‌ر ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ره‌وه ی ووڵات ده‌ست
پێده‌کات. ئه‌مه‌ش شتێك نیه بێجگه له به‌ڵگه‌ی لاوازی و په‌له‌قاژه‌ی ئه‌م
رژێمه نه‌بێ! رژێمی ئێران له‌م په‌له‌قاژه‌یه‌دا که خۆی وه‌کو جاران ناتوانێ
تۆڕه جاسوسی و تیرۆریستیه‌کانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکات په‌نای به
ئینته‌رپول بردوه تا ئه‌و کاره‌ی به ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ر و جاسوسیه‌کانی ناکرێ
ئه‌و بۆی ئه‌نجام بدات. ئێمه دڵنیاین بزوتنه‌وه‌ی ئێمه له ئێران توانای
تێکشکاندنی ئه‌و پیلانه زه‌بونه‌ی رژێمی جمهوری ئیسلامی و ئینته‌رپولی هه‌یه
و ئێمه‌ش له‌م خه‌باته‌تاندا پشت‌و په‌ناتانین.
جارێکی تر هیوای کۆنفراسێکی
سه‌رکه‌وتوتان بۆ ده‌خوازین
19/12/09 |