|
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
هێرشێکی رێکخراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیه‌وه له‌دژی
په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی ده‌ستی پێکردوه. له چه‌ند
ساڵی رابردودا سه‌دان په‌نابه‌ر به‌زۆر و به‌پێچه‌وانه‌ی
ویستی خۆیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیه‌وه ره‌وانه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی
کوردستانی عیراق کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وه‌کو
به‌رنامه‌یه‌کی رێکخراوی ئه‌و دوڵه‌تانه، پاش ئه‌وه‌ی که ره‌وته راستڕه‌وه‌کان
له‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاتانه‌دا هێزو ده‌سه‌ڵاتیان په‌یداکرد،
له‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردوه. ئه‌مه‌شیان به‌رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی عێراقدا ئه‌نجامداوه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 30 په‌نابه‌ری کوردی عێراقی
له ووڵاتی نه‌رویجه‌وه به‌که‌له‌پچه‌کراوی ره‌وانه‌ی کوردستان کرانه‌وه.
ماوه‌یه‌ك پێشتریش نزیکه‌ی 50 په‌نابه‌ری کورد‌و عێراقی له به‌ریتانیاوه ره‌وانه‌ی
فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کرانه‌وه که ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیه‌وه
وه‌رنه‌گیرانه‌وه‌و ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا کرانه‌وه. ئه‌مڕۆش 55 په‌نابه‌ری کورد
له به‌ریتانیاوه به زۆر و به‌ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ره‌وانه‌ی کوردستان کرانه‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندنێکی (تانیا ته‌ڵعه‌ت گلی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی
په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ماڵپه‌ڕی
ده‌نگوباس"حكومه‌تی عیراق یاداشتێكی لێكگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ئیمزا
كردوه كه قه‌رزیان له‌سه‌ر عیراقه‌و له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره
عیراقیه‌كان ئاماده‌ن له‌رێژه‌یه‌كی زۆری قه‌رزه‌كه‌یان خۆشببن"
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ناوبراو به‌رۆشنی ئه‌وه ده‌رده‌خات که
حکومه‌تی عێراق و بێگومان ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش ساتوسه‌وداو مامه‌ڵه‌ی
بازرگانی به ژیان و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقیه‌وه ده‌که‌ن. ئه‌م
راگه‌یاندنه هیچ گومانێك بۆئه‌وه ناهێڵێته‌وه که گیانی سه‌دان و هه‌زاران
په‌نابه‌ری کورد‌و عێراقی که له‌مه‌ترسی شه‌ڕو نادیاری چاره‌نوسی سیاسی و حوکمی
میلیشیا هه‌ڵاتون بۆ حکومه‌تی عێراقی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان یه‌کسانه به
چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلارێکی قه‌رزی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی له‌سه‌ر رژێمی تاوانباری
سه‌دام! ده‌وڵه‌تانێك که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان سه‌خاوه‌تمه‌ندانه کۆمه‌ك
و هاوکاری رژێمی به‌عسی سه‌رکوتگه‌رو کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی وکوردستان وعێراقیان
کردوه، خۆیان به‌رپرسن له‌سیاسه‌تێکی چه‌وت که گرتبویانه به‌ر نه‌ك خه‌ڵکی عیراق
و ئه‌و قوربانیانه‌ی که له‌دۆزه‌خی شه‌ڕی تائیفی و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا بون‌و
نه‌بونی خۆیان جێهێشتوه‌و ئاواره‌ی ووڵاتان بون بۆئه‌وه‌ی که سه‌ریان به‌سه‌لامه‌ت
ده‌رکه‌ن! سه‌ودای بازرگانی حکومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش له‌گه‌ڵ
ووڵاتانی ئه‌وروپیدا له‌سه‌ر گیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌ران کرده‌وه‌یه‌ك و
سیاسه‌تێکی قێزه‌ون و زه‌بونانه‌یه که نابێ قبوڵ بکرێ. په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی
نابێ باجی سیاسه‌تی قازانجپه‌رساتنه‌ی دوێنێ ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و ئه‌مڕؤی
حکومه‌تی ئیسلامی- نه‌ته‌وه‌یی میلیشیایی عیراق و کوردستان بده‌ن.
ده‌بێ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی ده‌ستبه‌جێ
رابوه‌ستێ. ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی ده‌بێ په‌نابه‌رانی عێراقی وه‌کو قوربانیانی
بارودۆخی شه‌ڕ و نائارامی و ده‌سه‌ڵات وسه‌رکوتی میلیشیایی تائیفی و قه‌ومی
به‌ره‌سمی بناسن. ده‌بێ حکومه‌تی عێراقی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و
سیاسه‌ته هه‌رزانه‌یان و سوکایه‌تیکردنیان به په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی
شه‌مه‌زاربکرێن. ده‌بێ سه‌رجه‌م رێکخراوه ئینساندۆست و به‌رگریکاره‌کان له
مافه‌کانی خه‌ڵك و په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی قیزه‌ونی مامه‌ڵه‌گه‌ری
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی و حکومه‌تی عێراق و کوردستان بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی
به‌رپرسیارانه بنوێنن. ئێمه پشتیوانی له فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی
ده‌که‌ین که لێبڕاوانه بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌وداگه‌ریه له‌دژی
په‌نابه‌ران له‌هه‌وڵو خه‌باتدان. داواش له هه‌موو په‌نابه‌ران و ئه‌ندامانی
ره‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ین که پشتیوانی له مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو په‌نابه‌رانی
کورد‌و عێراقی بکه‌ن.
18-12-2009 |