|
هه‌یئه‌تێکی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری کوردستان که‌پێکهاتبوو له‌هاوڕێیان ( نازه‌نین علی، مامۆستا عومه‌ر و هیوا
جه‌میل ) رۆژی 10/8/2008
به‌شداری کۆنفراسی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی که‌نه‌دای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقیان
کرد‌و هاوڕێ نازه‌نین علی، په‌یامی نوێنه‌رایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانی
خوێنده‌وه
په‌یام
بۆ کۆنفراسی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی که‌نه‌دای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق :
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، دیارده‌یه‌کی گه‌وره‌و ئازیزه‌و ده‌بێ به‌هێزبکرێ!
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، تا ئێستا تاکه هێزه که‌مژده‌و ڕێگاچاره‌یه‌کی ئینسانی و
پێشکه‌وتوی له‌ده‌ستوردایه‌و به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی پێ یه بۆ ده‌رکێشانی کۆمه‌ڵگای
عێراق له‌سه‌رگه‌ردانی و چاره‌نوسێکی ره‌شتر به‌ده‌ست سیاسه‌تی ئه‌مریکاو ئه‌حزابی
ره‌نگاوره‌نگی بۆرژوا قه‌ومی و ئیسلامی عه‌ره‌ب و کورده‌وه.
ڕاسته
له‌هه‌لومه‌رجی ئاڵوگۆڕی ده‌یه‌ی ڕابردوودا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق نه‌یتوانی
ببێته ئه‌و هێزه‌ئاڵوگۆربه‌خشه که‌کۆمه‌ڵگای عیراق له‌و سه‌رگه‌ردانیه ده‌رکێشێ
به‌ڵام واقیعه‌تی کۆمه‌ڵگا ئه‌و زه‌رووره‌ته ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م هێزه واته (
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ) ده‌توانێ ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات.
حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق به‌هه‌موو زوعفه‌کانیه‌وه مۆری خۆی و زه‌روره‌تی خۆی
له‌کۆمه‌ڵگای عیراق دا‌وه له دیفاعی له‌عه‌لمانی بوون و غه‌یره قه‌ومی و دینی
بوونی کۆمه‌ڵگا و ته‌رحی رێگا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردستان و دیفاع له‌ژنان و
مناڵان...
به‌م
هۆیه‌وه ئه‌م حزبه زۆر گه‌وره‌و عه‌زیمه و ڕێگا هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌ستی پێوه
بگیرێ و به‌هێزبکرێت.
به‌هیوای
ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی داهاتوو له‌م ڕێگایه‌دا ئه‌وکاره بکات.
نوێنه‌رایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له که‌نه‌دا
10/8/20
|