|
|
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
هه‌روه‌ک ئاگادارن فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق که‌مپینێکی دژ به دیپۆرت کرنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان به‌ڕێ خستوه که‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاوه درێژه‌ی هه‌یه.ئه‌م حکومه‌ته سه‌رمایه‌دانه‌ی ئه‌وروپا به‌بێ گوێدانه هیچ مافێکی سه‌ره‌تایی ئینسانی په‌نابه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی دیپۆرتیه پیاده‌ده‌که‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئاسانکاریان بۆ ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر لاکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌م حکومه‌تانه لێیان. ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌کی پڕله‌شه‌رمه‌زاریه که حکومه‌تی هه‌رێم به ژیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌رانێکه‌وه ده‌یکات که قوربانی باری نائارام و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانن.
ئێمه وه‌ک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان دژ به سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانین و چالاکانه پشتیوانی له‌م که‌مپینه‌ی فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ده‌که‌ین .بیگومان ئه‌مڕۆ فدراسیۆنی په‌نابه‌ران پێشه‌نگی ئه‌م مه‌یدانه‌یه و پشتیوانی حزبی ئێمه و هه‌مووئه‌و ڕیکخراوه کریکاری و ئینسان دۆستانه و که‌سایه‌تیه سیاسیانه ده‌ورێکی گرنگی ده‌بێت له زیاتر کردنی فشارله‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان به‌م سیاسه‌تی دیپۆرت کردنه‌وه نا ئینسانیانه‌یان که ده‌ستیان داوه‌تێ.
ریکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان پشتیوانی له داواکاریه ڕه‌واکانی ئه‌م که‌مپینه ده‌کات به ڕاگرتنی دیپۆرت و پیدانی مافی مانه‌وه و لابردنی هه‌موو جۆره فشارێک له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و بانگه‌وازی هه‌موو په‌نابه‌ران و ڕیکخراوه ئینسانی و ئازادیخوازه‌کان ده‌کات بۆ به‌شداریکردن له سه‌رخستنی ئه‌م که‌مپینه‌دا.
4/2/2009
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان/کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه
Worker-communist Party of Kurdistan / Abroad Committee
