ڕۆژی 27ئۆکتۆبه‌ری 2008 په‌رله‌مانی حزبه ناسیونالست و ئیسلامیه‌کانی کوردستان یاسای ئه‌حوالی شه‌خسی که‌له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌پێێ شه‌ریعه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی دانرابوو وه خاڵی بنه‌ڕه‌تی تیایدا فره‌ژنی ئیسلامی یه وه‌کو خۆی په‌سه‌ندی کرده‌وه. ئه‌مه هێرشێکی ئاشکرای کۆنه‌په‌رستانه‌ی حزبه ناسیونالیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حزبه ئیسلامیه شه‌ریکه‌کانیانه بۆ سه‌ر مافه‌کانی ژنانی کوردستان و دژایه‌تی ئاشکرای ئه‌م حزبانه‌یه به مۆدێرنیزم و یه‌کسانی ژن وپیاو. په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه نیشانی ده‌دات که ژنانی کوردستان ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتێکن که له‌سه‌ر بنه‌مای پیاوسالاری و ئیسلامی دامه‌زراوه و ژنان وه‌ک کۆیله‌ی ناو خێزان و کاڵای هه‌رزانی بازاڕی زه‌واج مامه‌ڵه‌ی ڕه‌سمی ده‌کات. ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و ڕۆژێکی ڕه‌شه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م حزبانه‌دا. ئه‌م یاسایه دژ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه و مه‌حکومه وده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
بێگومان ژنان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازانه که له 17 ساڵی ڕابردوودا دژ به‌م قانونی ئه‌حوال شه‌خسیه ئیسلامیه خه‌باتی کردوه نابێت ڕێگا بدات به‌ناوی "په‌رله‌مان" و ده‌نگی زۆرینه‌ی "په‌رله‌مانتارانی" دوژمنانی مافه‌کانی ژنان ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. هه‌رچۆن یاسای دژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م په‌رله‌مانه کۆنه‌په‌رسته له ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیدا په‌شه‌کشه‌ی پێکرا ده‌بێت ئه‌م یا‌سایه‌ش ڕه‌تکرێته‌وه و بگۆڕێت به "قانونی یه‌کسانی ژن و پیاو" که له‌لایه‌ن حزبی ئێمه‌وه پێشکه‌ش کراوه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م خه‌باته پێویستی به هاوئاهه‌نگی و یه‌کده‌نگی سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حزب و که‌سایه‌تیه‌کانه بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ی په‌رله‌مان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی. پێویسته ئه‌م هێزانه به ئاشکرا ڕایبگه‌یه‌نن که نابێت شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بکرێته بنه‌مای دانانی یاسای ئه‌حوال شه‌خسی و دین و به‌تایبه‌ت ئیسلام له یاسادانان و ده‌سه‌ڵات جیابکرێته‌وه و ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی قانونی فره‌ژنی حه‌ڵاڵ کردوه دژی ژنانه و ده‌بێت په‌یڕه‌و نه‌کرێت. شکستی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ڕێکخراوانه‌ی ده‌یانویست له‌م شه‌ریعه‌ته‌دا به‌دوای ته‌فسیر و حیله‌ی شه‌رعیدا بگه‌ڕێن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی ئیسلامی ده‌بێت ده‌رسێک بێت بۆ ئه‌م بۆچون و ڕێگای سازشکردنه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا که جگه له شکستی ژنان و مافه‌کانیان به‌شوێنێکی تر ناگات. بێگومان ئه‌مڕۆ گرنگی ده‌وری رادیکالیستی و کۆمۆنیستی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنانه که ئه‌م خه‌باته دژی قانونی فره‌ژنی ئیسلامی ڕابه‌ری بکه‌ن و به‌سه‌رکه‌وتنی بگه‌یه‌نن.
ئێمه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ژنان و ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و حزب و په‌رله‌مان و نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ی په‌رله‌مان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی فره‌ژنی ئیسلامی ئه‌حوال شه‌خسی.
10/29/2008
