|
به‌م
به‌یاننامه‌یه پێکهاتن‌و ده‌ستبه‌کاربوونی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئامرازی ده‌ستی چینی کرێکاره بۆ
ڕزگاربوون له‌چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری‌و به‌دیهێنانی ئازادی‌و
یه‌کسانی.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان حزبێکی مارکسیسته که ڕێکخستنی
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار له‌پێناو ڕووخاندنی نیزامی
سه‌رمایه‌داریی‌و هێنانه‌کایه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ که له‌سه‌ر بناغه‌ی
ئازادی ئینسان‌و یه‌کسانی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شانه‌وه‌ی
توانا خوڵقێنه‌ره مادی‌و مه‌عنه‌ویه‌کانی ئینسان داده‌مه‌زرێت، به
ئامانجی ناسنامه‌یی‌و فه‌وری خۆی ده‌زانێت.
ئه‌م حزبه حزبێکی ئه‌نته‌رناسیۆنالیسته، ئه‌مه یه‌کێک له
خه‌سڵه‌ته بناغه‌ییه‌کانی ئه‌م حزبه‌یه که له‌پێناو به‌هێز کردنی
هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار خه‌بات ده‌کات.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان سنووربه‌ندییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌و
قوڵی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزم هه‌یه‌و به توندی دژی دابڕینی ناسنامه‌ی
ده‌ستکردى قه‌ومی‌و هەرجۆرە هەڵاواردن‌و بەگژیەکداکردنێکى ئینسانەکانە
لەسەر بناغەى ئینتیماى قەومى ودینی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چ بۆ پیاده‌کردنی به‌رنامه‌ی
(دنیایه‌کی باشتر)و چ بۆ بوون به ئامرازی پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات
له‌لایه‌ن چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ره‌وه، خه‌بات بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات
به‌پایه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی جووڵانه‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی‌و پراکتیکی
ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌زانێت.
له‌کوردستان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی له‌پێناو هێنانه‌مه‌یدانی چینی
کرێکار وه‌ک هێزێکی به‌توانای کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی بۆ به‌رپاکردنی
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراندن‌و جێگیرکردنی حکومه‌تی کرێکاریی،
واته جمهوری سۆسیالیستی‌و جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی "دنیایه‌کی باشتر"
خه‌بات ده‌کات. بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش نەک تەنها چینی کرێکار، بەڵکو
گشت کۆمەڵگا لە جەورو
ستەمی نیزامی سەرمایەداری ڕزگار دەکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگه‌وازی کۆمۆنیسته‌کان،
ڕابه‌ران‌و پێشڕه‌وانی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری، جوڵانه‌وه
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌و یه‌کسانی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاری گه‌نجان و لاوان‌و هه‌موو که‌سایه‌تی‌و ناوه‌ند‌و کۆڕ‌و
کۆمه‌ڵه چه‌په‌کان ده‌کات بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌ڕیزه‌کانی ئه‌م
حیزبه‌وه.
کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
15-3-2008
hkkurdistan@yahoo.com
www.hkkurdistan.org
|