|
له‌لایه‌ن:
ئاسۆ
پیرۆزبایی
سڵاوێکی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌رم، پڕبه‌دڵ پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان
پێڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌بۆنه‌ی پێکهێنانی ئه‌و حزبه. ده‌ستی
خه‌باتکارانه‌ی دانه‌به‌دانه‌ی ئه‌ندامه تێکۆشه‌ره‌کانتان به‌گه‌رمی
ده‌گوشم، ئاواته‌خوازم ئه‌م حزبه پێش‌گرتن به‌ئه‌نفالێکی تر‌و
جینۆسایتێکی تری گه‌لی کورد به‌ئه‌وله‌وێتی کاره‌کانی خۆی بزانێت،
له‌یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه به‌به‌رنامه کاربکات بۆ به‌جینۆساید
ناساندنی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت و گشت
شوێنه‌کانی تری کوردستان، دڵپڕله‌هیوام ئه‌م حزبه بتوانێت ببێته
که‌ژاوه‌یه‌کی نێو سه‌هۆڵبه‌ندان و بمانکات به‌خاوه‌نی ولا‌تێکی
سه‌ربه‌خۆی غه‌یره دینی و غه‌یره قه‌ومی، بۆ هه‌تا هه‌تایه کۆتایی
بێنێ به ساتوسه‌ودای ناسیونالیستانه، کۆتایی بێنێت به سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی ئێمه‌ش وه‌ک ئینسان بژین.
له‌گه‌ڵ ڕێزی دووباره‌م
دووباره پیرۆز بێت له‌هه‌موان
هاورێتان
Aso Qashqa
Tuesday, March 18, 2008
Aso Aziz
:asoaziz_9@hotmail.com
|