|
رۆژانی 4و5-ئه‌یلولی 2009 به
به‌شداری نوێنه‌رانی ڕێكخستنه‌كانی حزب له شار‌و شارۆچكه‌كانی
كوردستان، ئاماده‌یی هاورێیانێكی ڕێكخراوی ده‌ره‌وه‌و به به‌شداری
وه‌فدی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق كه پێكهاتبوو له فارس
مه‌حمودو ئازاد ئه‌حمه‌د سكرتێر‌و جیگری سكرتێری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی‌و به‌شداری ژماره‌یه‌ك میوان، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی
كوردستان كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی به‌ست.
كۆنگره به سرودی
ئه‌نته‌رناسیونال‌و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی
گیان به‌ختكردوانی ڕێگای سوسیالیزم‌و دنیایه‌كی باشتر، ده‌ستی به
كاره‌كانی خۆی كرد.
پاشان
وته‌ی ئیفتیتاحیه‌ی كۆنگره له لایه‌ن عوسمانی حاجی مارف پێشكه‌ش
كرا، كه باسی له گرنگی كۆنگره‌و پێكهێنانی حزبێكی سیاسی
ده‌خاله‌تگه‌رو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و زه‌مینه سیاسیانه كرد كه
بوار ده‌دات به‌وه‌ی كه ئه‌م حزبه له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی
خه‌باتی چینایه‌تیدا ده‌ور‌و نه‌خشی پێشره‌وانه‌ی خۆی بگێڕێت‌و
ببێته ئومێدی ڕزگاری بێبه‌شان‌و ڕزگاركردنی كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری‌و ده‌ركێشانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له
گێژاوی سیاسی ئێستا‌و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی
كورد.
به‌دوای ئه‌مه‌دا فارس مه‌حمود
سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق، په‌یامی
حزبی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا، به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه باسی
له گرنگی نه‌خشی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان كرد.
پاشان ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری
كۆنگره به شیوه‌یه‌كی وورد پیشكه‌ش كرا‌و له لایه‌ن نوێنه‌رانی
كۆنگره‌وه شه‌رعیه‌ت به‌كۆنگره درا.
به‌دوای ئه‌مه‌دا ئایینامه‌و
نه‌خشه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆنگره‌و ده‌ستور جه‌له‌سه‌ی
پێشنیاریی كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌وه
ئاماده‌كرابوو به كه‌مێك ئاڵوگۆڕه‌وه په‌سه‌ند كرا كه پێكهاتبوو
له:
1-
ڕاپۆرتی سیاسی كۆنگره. 2- باسێك
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێكهێنانی حزبێكی سیاسی ده‌خاڵه‌تگه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م حزب، به‌شێوه‌ی پانێڵ. 3-
هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی كوردستان‌وئه‌ركه‌كانی حزب. 4- به‌رنامه‌ی
حزب. 5- په‌یڕه‌وی ناوخۆ. 6- بڕیاره‌كان. 7- هه‌ڵبژاردن..
له ڕاپۆرتی سیاسی كۆنگره‌دا به
شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و ڕاپۆرتی ساڵ‌و نیوی ڕابردووی حزب‌و
هه‌ڵسوڕانه‌كانی‌و گرفت‌و كێشه‌و پێشڕه‌ویه‌كانی حزب باسكرا.
له ده‌ستور جه‌له‌سه‌ی دووه‌مدا كه
به‌شێوه‌ی پانێڵ به‌ڕێوه برا، به شێویه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه باس
له پێكهێنانی حزب به‌وێنه‌ی حزبێكی سیاسی ده‌خاڵه‌تگه‌رو
كۆمه‌ڵایه‌یی‌و ئه‌و گرفتانه كران كه ڕێگرن له‌وه‌ی ڕه‌وتی
كۆمۆنیزمی كرێكاریی نه‌خشی پێویستی خۆی بگێرێت.
له ده‌ستورباسی وه‌زعی سیاسی
كوردستاندا، باس له‌و ئاڵوگۆڕو پێشهاته سیاسیانه كرا كه
له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌وه تا ئێستا له كوردستان پێكهاتوون،
وه پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا كه له‌دڵی ئه‌م وه‌زعیه‌ته
تازه‌یه‌دا، حزب به نه‌خشه‌ی دروسته‌وه پێبنێته ناو ئه‌م
وه‌زعیه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆنگره كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
داهاتووی ڕاسپارد كه له‌و باره‌یه‌وه سه‌نه‌دێكی سیاسی
ئاماده‌بكات‌و بیكاته مه‌بنای كاری ده‌وره‌ی داهاتووی.
به‌دوای ئه‌مانه‌دا، كۆنگره
به‌رنامه‌ی دنیایه‌كی باشتر، كه سپاردبووی به لیژنیه‌ك بۆ
ته‌عدیلاتی پێویست به پێی وه‌زعیه‌تی سیاسی دوای روخانی به‌عس‌و
وه‌زعیه‌تی كوردستان تا ئاڵوگۆری پێویستی تیا پێكبهێنن، به
شێوه‌یه‌كی گشتی په‌سه‌ندكرده‌وه. به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی ته‌دقیقی
زیاتر‌و بواركردنه‌وه‌ی زیاتر بۆ كادران‌و ئه‌ندامانی حزب بۆ
به‌شداری‌و وه‌رگرتنی سه‌رنج‌و پێشنیاری تر، كۆنگره كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی ڕاسپارد كه تا پیلینۆمی شه‌شه‌م ئیجرائاتی پێویست بكات‌و
دوا سیاغه‌ی ئاماده‌بكات بۆ په‌سه‌ندكردن.
له
به‌ندی تایبه‌ت به په‌یڕه‌وی ناوخۆشدا، چوارچێوه‌ی گشتی په‌یڕه‌وی
ناوخۆی حزب‌و كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕِێكخراوه‌یی تر به
تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ندكران‌و ئاڵوگۆڕی پێویستی تریش سپێردرا به
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی تا دواین ئاڵوگۆڕ له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا
پێكبهێنێت‌و بیداته پیلینۆمی شه‌شه‌م بۆ بڕیارلێدانی كۆتایی.
له به‌ندی بڕیاره‌كاندا چه‌ند
بڕیارێك په‌سه‌ندكران. بڕیارێكی ڕێكخراوه‌یی سه‌باره‌ت به
ئابونه‌ی ئه‌ندامان‌و بڕی ئابونه‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌ی تر له
په‌یوه‌ند به‌ڕێكخستنی ئابونه‌كانه‌وه، په‌سه‌ند كرد. هه‌روه‌ها
كۆنگره ته‌قدیرو ڕێزگرتنی خۆی له ده‌ورونه‌خشی به‌رجه‌سته‌ی
هه‌ریه‌ك له‌هاوڕێیان" رێبوار ئه‌حمه‌د و سه‌عید ئه‌حمه‌د"
ڕاگه‌یاند.
دوا به‌ندی كۆنگره كه تایبه‌ت بوو
به هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كۆنگره هه‌ریه‌ك له‌م
هاورێیانه‌ی خواره‌وه‌ی به ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ڵبژارد " ناسك ئه‌حمه‌د، خه‌سره‌و سایه، محسن كه‌ریم، نه‌وزاد
بابان، شكاك عبدالستار، ئاڵا فه‌رج، ڕێبوار ئه‌حمه‌د، عوسمان حاجی
مارف، شه‌ماڵ عه‌لی، عه‌بدوڵا مه‌حمود، ساكار عه‌زیز، به‌ختیار
نادر، حسێن ساڵح، كامه‌ران له‌تیف، ئازاد مه‌جید، عه‌جیبه سه‌عید،
سه‌عید ئه‌حمه‌د، ئازاد ئه‌حمه‌د، عه‌دنان مه‌جید، نه‌غه‌ده
عوسمان، نوری به‌شیر، ده‌شتی جه‌مال" هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له
هاوڕێیان "شاباز مه‌حمود، جه‌مال محسن، ئاسۆ كه‌مال" به ئه‌ندامی
ئیحتیاتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارد.
وتاری كۆتایی كۆنگره له‌لایه‌ن
هاوڕی عوسمان حاجی مارفه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و كۆنگره به‌سرودی
ئه‌نته‌رناسیونال كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
شایانی باسه هه‌ر دوا به‌دوای
كۆنگره، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پیلینۆمی پێنجه‌می خۆی به‌ست كه
تیایدا به تێكڕای ده‌نگ هاوڕێ عوسمانی حاجی مارفی به سكرتێری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژارد‌و هاوڕێیان "خه‌سره‌و سایه، شوكاك
عبدالستار، حسین سالح، به‌ختیار نادر، نه‌وزاد بابان‌و ئازاد
مه‌جید"ی به ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردران.
6-9-2009
|