![]() |
| کۆنگره‌ی دووه‌می حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌به‌سترێت!
|
|
|
ڕه‌وه‌ندی ئاڵوگۆڕه‌كانی دنیای ئه‌مڕۆ و بارودۆخ له‌عێراق و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستا‌و داهاتووی كوردستان، له‌لایه‌ك و هه‌ستیاری ئه‌وزاعی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌لایه‌كی‌تره‌وه، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستانی ڕووبه‌رووی ئه‌رك وده‌وره‌یه‌كی نۆی له‌خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی كردۆته‌وه. ڕابه‌ری كردنی خه‌باتی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری ناڕازی و هێنانه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری كه‌بتوانێ چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ستبگرێ و موقه‌ده‌راتی خه‌ڵك له‌ده‌ست كایه‌ی سیاسی بۆرژوا ناسیونالیستی كورد و حزبه‌كانی ده‌ربێنێ وله‌م ڕێگایه‌شه‌وه كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت وكوردستانێكی ئازاد و خۆشگورزه‌ران ڕابه‌ری و ڕێنمایی بكات، بۆته یه‌كێك له‌ئه‌ركه فه‌وری‌یه‌كانی سه‌ر ڕێگای خه‌باتی كۆمۆنیزمی كرێكاری وحزبه‌كه‌ی له‌پێناو سۆسیالیزمدا. كۆنگره‌ی دووه‌می حزب له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م بارودۆخانه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌وه پێویستی ئاماده‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چینی كریكار وحزبه‌كه‌ی، كه‌بتوانێ ئه‌ركی ئاڵوگۆڕبه‌خشی مێژووی خۆی بگێرێ، سازده‌درێت. له‌م كۆنگره‌یه‌دا، وێرای باسكردن له‌به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆ، باروۆدخی ئیستای كوردستان وئه‌ركه‌كانی حزب له‌ڕوانگه‌یه‌كی ئیتسراتیژی‌یه‌وه ده‌خرێته به‌رباسه‌وه. هاوكات كۆنگره‌ی دووه‌می حزب له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی گرنگی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی كه‌راسته‌وخۆ په‌وه‌ندیان به ژیانی ئیستا‌و داهاتووی خه‌لكی كوردستانه‌وه هه‌یه تاوتوی ده‌كاو له‌ڕوانگه‌ی ئینسانی و شۆرشگێرانه‌وه ئه‌نجامگیریان لێده‌كات. كۆنگره‌ی دووه‌می حزب له‌مانگی 8ی ئه‌م ساڵ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕێكخستنی شاره‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ولات و به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین شه‌خسیاتی سیاسی و میوانه‌كان بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ سازده‌درێت. حزبی كۆمۆنیستی كریكَاری كوردستان 6/6/2009 |
|