|
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی
داکۆکی کردن له
مافه‌کانی کرێکارانی
که‌رتی نه‌وت
به بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤ...
له‌سه‌ر کۆمپانیا بیانی و
ده‌زگابه‌رپرسه
عیراقیه‌کان پێویست
ده‌کات به جێبه‌جێکردنی
هه‌موو داواکاریه‌کانمان.
له (1/7/2010)وه و
به‌پێی کۆمه‌ڵێک
گرێبه‌ست که بۆته جێی
قسه‌وباس، زۆرێک له
بیره نه‌وته‌کانی عیراق
و به‌تایبه‌ت له باشوور،
که ئه‌و بیره نه‌وتانه
به‌پێی پۆلێن کردنی
جیهانی به بیره نه‌وتی
زه‌به‌لاح ده‌ژمێردرێن
له بوونی نه‌وتی
یه‌ده‌گدا( احتیاگ)،
له‌لایه‌ن هه‌ندێک
کۆمپانی بیانیه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برێن، به
نموونه بیره
نه‌وته‌کانی رومێله‌ی
باکوور و باشوور له
لایه‌ن کۆمپانیای
به‌ریتانی
BP(
برتش په‌ترۆلیۆم) ه‌وه
به‌رێوه ده‌برێت به
هاوبه‌شی کۆمپانیایه‌کی
چینی( پتروجاینا).
له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م
گۆڕانکاریانه داوا له
کرێکارانی ئه‌و بیره
نه‌وتانه و بیره
نه‌وته‌کانی تر کراوه
بۆ واژۆ کردنی
به‌ڵێنامهیه‌ک به
شێوه‌ی تاک بۆ مسۆگه‌ر
کردنی مافه‌کانی ئه‌و
کۆمپانیا نه‌وتیانه‌و
ئه‌رکه‌کانی فه‌رمانبه‌رو
هه‌ندی مافی تریان...
ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه
هاوکات بوه له هێرش
کردنێکی توند بۆ سه‌ر
نه‌قابه کرێکاریه‌کانی
نه‌وت و داخستنی هه‌موو
باره‌گاکانیان و
قه‌ده‌غه‌کردنی
چالاکیه‌کانیان و دادگایی
کردن و لێ پرسینه‌وه‌ی
یاسایی له هه‌رکه‌سێک
که گومانی لێ بکرێت به
چالاکی نه‌قابی وکرێکاری
هه‌ستاوه و له‌لایه‌ن
به‌رپرسی ئه‌منیه‌وه
بانگێشت ده‌کرێت و به
تیرۆریستی تاوانبار
ده‌که‌ن به پێی ماده‌ی
(4). له‌م هه‌ل
ومه‌رجه‌دا و به
پشتیوانی قێزه‌وونی
ده‌زگا عیراقیه‌کان ،
کۆمپانیا بیانیه‌کان
له‌وانه
BP
هه‌ستاوه به زیاده‌ڕۆیی
بۆسه‌رفه‌رمانبه‌ران و
به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی
ناوه‌رۆکی
ڕێکه‌وتنامه‌که،
به‌جۆرێک که ته‌نها
مافه‌کانی کۆمپانیاکه‌ی
تێدا پارێزاراوه... که
بوه هۆی پاڵ پێوه‌نانی
کرێکاران بۆ سازدانی پتر
له خۆپیشاندان و
مانگرتنێک. ئه‌م هه‌ل
ومه‌رجه پارێزگاری
پارێزگای به‌سره‌ی پاڵ
پێوه‌نا بۆ تێوه‌گلانی و
چاوپێکه‌وتن و دانیشتن
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری
فه‌رمانبه‌ران و
به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیا
نه‌وتیه‌کانی باشوور و
به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌نجومه‌نی کاری
ڕومه‌یله له کۆتایی
مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا .
له ئه‌نجامدا له لایه‌ن
کارگێڕی کۆمپانیا
نه‌وتیه‌کان به‌ڵێن درا
به جێبه‌جێ کردنی هه‌موو
داواکاریه‌کانی کرێکاران،
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی
زیاتر له 5مانگ ، ده‌ستی
ده‌ستی و خه‌م ساردی له
جێبه‌جێ کردنی
داواکاریه‌کان دیار
بوو، بۆیه کرێکاران له
بیره نه‌وتی ڕومه‌یله
به که‌وتنه جووڵه پاش
ئه‌وه‌ی بێ ئومێد بوون
له هه‌موو به‌ڵێنه‌کان و
له 10/9/2011 وه
ده‌ستیان کرد
به(له‌به‌رداکه‌ندنی)
جلی کاری کۆمپانیای(BP)
و له‌به‌رکردنی جله‌کانی
پێشوویان و داخستنی
ده‌رگای ( ده‌زگای
به‌رهه‌م هێنان و دابڕان
و که‌بس کردن به ڕووی
نوێنه‌ران و پسپۆرانی
ئه‌و کۆمپانیایه‌دا و
قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنه
ژووره‌وه‌یان تا جێبه‌جێ
کردنی ته‌واوی
داواکاریه‌کانی کرێکاران،
که ئه‌مانه‌ن:
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ڕێکه‌وتنی تاکه که‌سی
له نێوان فه‌رمانبه‌ر
وکۆمپانیا بیانیه‌کان و
واژۆ کردنی ڕێکه‌وتنامه
ی گشتی له‌لایه‌ن
وه‌زاره‌تی نه‌وت و
کۆمپانیای نه‌وتی باشوور
و نووسین وجێبه‌جێکردنی
هه‌موو مافه‌کانی
کرێکاران به شێوه‌یه‌کی
ڕۆشن و بێ پێچ و په‌نا.
• سه‌رف کردنی قازانجی
ساڵانه له‌لایه‌ن
کۆمپانیای
BP
ه‌وه بۆ کرێکاران ،که
له 6 بۆ 8 ملیۆن دینار
که‌متر نه‌بێ بۆ هه‌ر
فه‌رمانبه‌رێک، ئه‌مه‌ش
به‌پێی زیادبوونی
به‌رهه‌مهێنان بێ،
هه‌روه‌ک له
ڕێکه‌وتننامه‌که‌دا
ئاماژه‌ی بۆ کراوه.
• زیادکردنی سه‌عاته‌کانی
کارکردن بۆ نۆبه گران
له 30 کاتژمێره‌وه بۆ
60 کاتژمێر له مانگێکدا.
• ده‌ست پێکردنی بینا
کردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی
که به‌سه‌ر کرێکاراندا
دابه‌ش کراون له ساڵی
2007ه‌وه له ناوچه‌کانی
توبه و نه‌خیله و
دابه‌ش کردنی زه‌ویه‌کانی
ناوچه‌ی ته‌نومه.
• سه‌رف کردنی ده‌رماڵه‌ی
(مه‌ترسیه تیشکیه‌کان)
بۆ فه‌رمانبه‌ران که
له‌و شوێنانه کارده‌که‌ن
که ژینگه‌ی تێدا پیس
بوه به‌هۆی ئه‌و
شه‌ڕانه‌ی که له
پێشوودا ڕوویان داوه.
• سه‌رف کردنی ده‌رماڵه‌ی
خواردن که له 150هه‌زار
دینار که‌متر نه‌بێ له
مانگێکدا.
• دانی ئیمتیاز بۆ ئه‌و
کرێکارانه‌ی که له
ساڵیکدا خزمه‌تی باشیان
کردوه، هه‌روه‌ک له
ڕێکه‌وتننامه‌که‌دا
هاتووه.
ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین
به کارگێڕانی حکومه‌تی
عیراقی که نه‌کا ده‌ست
به‌رن بۆ گرتن یان
بانگێشت کردنی کرێکاران
بۆ به‌رده‌م ده‌زگا
ئه‌منیه‌کان یان
گواستنه‌وه‌یان به
پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی
خۆیان ، ئێمه داوای
پشتیوانی ئاراسته‌ی
هه‌موو براو خوشکانمان
له یه‌کێتیه عیراقی و
عه‌ره‌بی و جیهانیه‌کان
ده‌که‌ین بۆ پشگیری
کردنمان بۆ بردنه
پێشه‌وه‌ی خه‌باتمان و
هه‌وروه‌ها داواکارین له
هه‌موو ڕێکخراو و
مه‌ڵبه‌نده کرێکاری و
ڕێکخراوه‌مرۆڤ دۆسته‌کان
و بزووتنه‌وه
ئازادایخوازه‌کان بۆ
پشتگیری کردن وڕاوه‌ستان
له‌گه‌ڵمان و داوا بکه‌ن
له کۆمپانیای
BP
و کارگێڕی عیراق بۆ
جێبه‌جێ کردنی داواکاریه
ڕه‌واکانمان و نه‌هێڵن
کرێاکارانمان ڕووبه‌رڕووی
ئازاروئه‌شکه‌نجه‌ی
یاسایی و حکومی
ببنه‌وه...
ئازادیخوازان...
پشتیوانی و پشتگیری
ئێوه، ڕێگای
سه‌رکه‌وتنمانه و
هه‌روه‌ها ئێمه بۆ
هه‌موانی دوپات
ده‌که‌ینه‌وه که به
ته‌واوه‌تی ئه‌وه ڕه‌ت
ده‌که‌ینه‌وه که ببینه
کۆیله‌ی کرێگرته‌ی زه‌لیل
بۆ کۆمپانیا بیانیه‌کان و
نۆکه‌رانیان له
ووڵاتماندا.
بژی خه‌باتی کرێکارانی
نه‌وت.
بژی خه‌باتی کرێکارانی
رومه‌یله.
هه‌رگیز پاشه‌کشه
ناکه‌ین...داواکاریه‌کانمان
دواکه‌وتن قبووڵ ناکا.
|