|
چوار
له‌کرێکارانی کانه خه‌ڵوزه‌کانی به‌ریتانیا گیانیان
له‌ده‌ستدا

رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی
15/9 پاش داڕمانی به‌شێکی کانه‌به‌رده‌کانی خواری وێڵز
له‌ناوچه‌ی سوان سی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاو ده‌ڕواته ناوی،
ژماره‌یه‌ک کرێکار ده‌بن به‌ژێر داڕمانه‌وه‌و له‌ناو کانی
خه‌ڵوزه‌که‌دا گیر ده‌خۆن و سیانیان هه‌ر ئه‌و ڕۆژه نه‌جاتیان
ده‌بێت و یه‌كێکیان به‌هۆی بارخراپی ته‌ندروستی ده‌برێته
نه‌خۆشخانه‌و دووانه‌که‌ی تریان له‌گه‌ڵ کرێکارانی
فریاگوزاریدا له‌هه‌وڵی ڕزگارکردنی هاوڕێ کرێکاره‌کانیاندا
ده‌بن، هه‌ر ئه‌و رۆژه یه‌کێکیان به‌مردوویی ده‌دۆزرێته‌وه‌و
سیانه‌که‌ی که‌یان بۆ ڕۆژی دواتر هه‌ینی به‌مردووی و پاش
به‌کارهێنانی ئۆکسجین بۆ ناو تۆنێلی کانه‌که بۆ یارمه‌تی دانی
هه‌ناسه‌دان ئه‌گه‌ر کرێکاره‌کان مابن و به‌کارهێنای مزه‌خه
بۆ ده‌رهێنای ئاوه‌که‌ی ناوی و ڕێگاکردنه‌وه بۆ گه‌ران
به‌دوایاندا، ده‌دۆزرێنه‌وه.
کرێکاره‌کان به‌ناوه‌کانی:
بريسلين تشارلز 62 ساڵ، ديفيد باول 50 ساڵ، غاري جه‌نكينز 39
ساڵ وفيليب هيل 45 ساڵ که‌سوکاره‌که‌یان شه‌و له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌کی زۆری تر له‌نزیکی کانه‌خه‌ڵوزه‌کان ماونه‌ته‌وه
له‌چاوه‌ڕوانی ڕزگارکردنیاندا بوون، به‌ڵام کۆتایی
به‌کاره‌ساتی ناخۆش بوو که‌لاشه‌کانیان له‌ناو داروبه‌ردی
داڕماو و قوڕولیته‌ی کانه‌کاندا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م کانه خه‌ڵوزه که‌له‌ناوچه‌یه‌کی
شاخاوی و جه‌نگه‌ڵی خواری وێڵزدایه له‌نزیک ئاوی تاودایه،
له‌قوڵایی 90 مه‌تر - 395 - پێدا لێدراوه، پێشتریش کاره‌ساتی
گه‌وره به‌سه‌ر کرێکارانی کانه‌کاندا هاتوه که سه‌دان
کرێککار بوونه‌ته قوربانی، هه‌روه‌ها له‌ناره‌زایه‌تیه‌کانی
کرێکارانی کانه‌کاندا له‌ساڵی 1984 دا زۆربه‌ی کانه‌کانی
به‌ریتانیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پارێزگارانی ئێستاوه
که‌ئه‌وکات حکومه‌تی مارگریت تاتشه‌ر بوو داده‌خرێت و له‌کۆی
196000 هه‌زار کرێکار ته‌نها 6000 هه‌زار کرێکاری
ده‌مێنێته‌وه.
ئاماده‌کردنی: نوری به‌شیر
|