|
فیدراسیۆنی
سه‌ربه‌خۆی یه‌کیه‌تیه
کرێکاریه‌کانی میسر،
هه‌نگاوه
سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی ڕژێم
سه‌رکۆنه ده‌که‌ن!
ده‌سه‌ڵاتێکی
سه‌ربازی که‌به‌پشتیوانی
سوپا‌و ژه‌نڕاڵه‌کانی
حکومه‌تی پێش‌و، کاروباری
کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی
میسریان که‌وتۆته ده‌ست،
له‌هه‌وڵی بێوچاندایه
تاله‌ڕیگای ده‌سبردن
بۆسه‌رکوت وسنوردارکردنی
ئازادیه‌کانه‌وه، خۆی
به‌سه‌ر کرێکاران
وکۆمه‌ڵگادا، داسه‌پێنێ.
له‌ڕێزی پێشه‌وه‌ی
هه‌نگاوه
سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی ئه‌م
حکومه‌ته‌دا، په‌لاماردان
بۆسه‌ر ڕێکخراوه
کرێکاریه‌کان وگرتن
وتۆمه‌ت بارکردنی
ڕابه‌ران وهه‌ڵسوڕاوانی
کڕێکاری جێگایه‌کی
سه‌ره‌کی هه‌یه.
به‌تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی
قه‌ده‌غه‌ی مانگرتن
وخۆپیشاندانی کرێکاری
به‌مه‌به‌ستی
ئارامکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
له‌به‌رده‌م بازاڕی
سه‌رمایه‌و
سه‌رمایه‌داران وخۆقایم
کرنی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی
سوپا‌و حزبه ئسلامی و
ناسیونالیسته‌کاندا،
یه‌کێک له‌ئامانجه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م
هه‌نگاوه
سه‌رکوتگه‌ریانه‌یه.
به‌ڵام
له‌به‌رامبه‌ردا
یه‌کیه‌تیه کرێکاریه‌کان
وڕابه‌رانی کڕێکاری زیاتر
سوربون وڕاوه‌ستانه‌وه‌ی
خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م
هێرشانه وخستنه‌ڕووی
خواسته‌کانیان
ڕاگه‌یاندوه.
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری
له‌میسر به‌درێژه‌دان به
ناڕه‌زایه‌تیه
کڕێکاریه‌کان وبه
مانگرتنه‌کانیان
وبه‌داکۆکی له‌خواستی
ئازادی مانگرتن
وخۆپێشاندانی کرێکاری
کێشمه‌کێشی نیوان
کرێکاران وده‌سه‌ڵاتی
تازه‌یان بردۆته
قۆناغێکی تازه‌وه.
بۆنمونه
له‌م ماوانه‌ی دوایدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمپانیای سۆزکی بۆ
لێکۆڵینه‌وه
له‌ڕابه‌رانێکی کرێکاری
کارگه‌که، که‌به‌تۆمه‌تی
بڵاوکردنه‌وه‌ی
به‌یاننامه
ده‌ستگیرکرابوون، ئه‌و
ڕاسته‌یه له‌مه‌جرای
به‌دواداچونه‌که‌ندا
سه‌لما که کرێکاران مافی
خۆیانه بۆ ته‌ماس گرتن
وهوشیار کردنه‌وه
وئاگادارکردنه‌وه‌ی
یه‌کتر سود له‌ئامڕازی
له‌م جۆره وه‌ربگرن
وئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وای
خۆیانه. که‌چی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمپانیای ناوبراو
سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی
کرێکارانی به‌شێوه‌یه‌کی
کاتی له‌سه‌ر کار
ده‌رکرد. هه‌روه‌ها
یه‌کیه‌تی کرێکارانی
کۆمپانیای گشتی بازرگانی
جه‌مه‌ل به‌هه‌مان شێوه
له‌لایه‌ن
به‌رێوه‌بارایه‌تی
کارگه‌وه، له‌کاتی
سازدانی مانگرتنێکی
کرێکاریدا که بۆخواستی
زیادکردنی کرێ وه‌ڕیان
خستبوو، ڕوبه‌ڕووی هه‌مان
هانگاوی سه‌رکوتگه‌رانه
بونه‌وه و ڕابه‌رانی
کڕێکاری به‌تۆمه‌تی
ئه‌وه‌ی کرێکارانیان بۆ
مانگرتن هانداوه
خسته‌به‌رده‌م دادگاوه.
له‌ئه‌نجامی
ئه‌م
په‌لاماره‌سه‌رکوتگه‌ریانه‌دا
یه‌کیه‌تیه کرێکاریه‌کان
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا،
به‌ڕۆشنی ده‌سه‌لاتیان
سه‌رکۆنه‌کردووه و
ڕایانگه‌یاندوه:
"ئێمه
هوشیارین به‌وه‌ی
که‌ئێوه خاوه‌نکار
وده‌وله‌ت و
بزنسمانه‌کان، ناتوانن
به‌م هه‌نگاوه
سه‌رکوتگه‌ریاتان ئێمه
بترسێنن ودورمان خه‌نوه
له‌داواکردنی خواسته‌به‌ر
هه‌قه‌کانی خۆمان. مافی
مانگرتن وپێکهێنانی
ڕێکخراوه‌ی کرێکاری، مافی
ڕه‌وای ئێمه‌کرێکارانه.
ڕێگرتنیش له‌م مافه‌ی
کرێکاران، درێژه‌دانه
به‌هه‌مان کرده‌وه‌ی
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ڕژێمی
پێشوو، هه‌ربۆیه ئێمه
ڕاده‌گه‌یه‌نین
که‌کرێکاران سورن له‌سه‌ر
ماف‌و ئازادیه‌کانیان
وه‌ته‌نها به‌ڕیزی
ڕیکخراوبون و به‌مانگرتن
وخۆپیشاندانه‌کانمان
ده‌توانین خواسته‌کانی
خۆمان به‌سه‌ر
خاوه‌نکاره‌کاندا
دا‌سه‌پێنین. فیدراسیۆنی
یه‌کیه‌تیه کرێکاره‌یه
سه‌ربه‌خۆکانی میسر،
هه‌نگاوه
سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی ڕژێم
سه‌رکۆنه‌ده‌کا
وداواده‌کات
که‌ده‌ستبه‌جێ ئه‌م
خواستانه به‌ڕیوه‌ببرێن:
1-
په‌له‌کردن
له‌په‌سه‌ندکردنی
یاسای پێکهێنانی
ئازادانه‌ی یه‌کیه‌تیه
کرێکاریه‌کان.
2-
ڕاگرتنی خێرای هه‌رجۆره
هه‌نگاوێکی
سه‌رکوتگه‌ریانه له‌دژی
ڕابه‌رانی کرێکاری.
3-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ته‌وای
ئه‌و بڕیار‌و مه‌رجانه‌ی
کامافی ئازادی مانگرتن
وکۆبونه‌وه وخۆپیشاندانی
ئاشتیانه، به‌کارێکی
نایاسای تۆمه‌تبارده‌کات.
4-
جێبه‌چیکردنی خێرای
خواسته‌کانی
کرێکاران.
بژی
خه‌باتی کرێکارانی میسر
مانگرتن
مافی ئێمه‌یه..
پێکهێنانی ئازادانه‌ی
ڕێکخراوی کرێکاری مافی
ئێمه‌یه!
فیدراسیۆنی
یه‌کیه‌تیه کرێکاره‌یه
سه‌ربه‌خۆکانی میسر
3/9/2011 |