|
سهرچاوهی ههواڵ -ئۆکتۆبهری ژمار 14 |
بەرواری 11/10 مامۆستایانی کۆلیژەکانی
یاساو زمان و پەروەردەی قەزای سۆران
بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربریِن بەڕووی
خراپی بارودۆخی کۆلیژەکەیان و بڕینی بڕی
500 هەزار دینار کە حکومەتی بەغدا زیادی
کردووەو پیِشتر ئەدرا بەو مامۆستایانەی لە
شویِنە دورەکان دەوامیان دەکرد، هەروەها
بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەرماڵەی کرێ و
هاتوچۆ و نیشتەجێ بوون. دەستیان دایە
مانگرتن و سوریشن لەسەر ئەوەی کە درێژە
بەمانگرتنەکەیان بدەن تا ئەوکاتەی سەرجەم
داخوازیەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات 12/10 زیاتر لە 100 مامۆستای
زانکۆی دهۆکیش دەستیان دایە خۆپیشاندان و
بەرەو سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک بەرێکەوتن،
بەمەبەستی گێڕانەوەی دەرماڵەی پێنج مانگی
پێشوویان کە مانگانە بڕی 500 هەزار دینار
بوو. سەرۆکی زانکۆی دهۆک بەڵێنی بە
مامۆستایانی خۆپیشاندەر دا کە داواکەیان
بگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
|
|
