|
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی شەوانی 9/10و10/11 ی ئەم مانگە هەڵدەکوتنە سەر خویندکارە
مانگرتووەکانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر،کە ماوەی نزیک بە مانگێکە بۆ بەدیهێنانی
داواکاریی گۆڕینی ناوی بەشەکەیان بۆ ئەندازەی کۆمپیوتەر، لەبەردەم سەرۆکایەتی
زانکۆی سلێمانیدا،مانیانگرتووە. شەوی 9/7 چەند کەسی چەقۆکێش،کەبەقسەی هەندێک لە
خوێندکارەکان، کە ئامادە نەبوون ناوی خۆیان بڵێن، گومان دەکرێت ئاسایش بن، بە چەقۆو
کەتەر و کورسی لە چەند خویندکاری مانگرتوو دەدەن و دە خوێندکار بریندار دەکەن. دوای
ئەوە هێزیکی ئاسایش هەڵدەکوتنە سەر خوێندکارە مانگرتووەکان و دەست بەسەر
چادرەکەیاندا دەگرن و بە هاوکاریی پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان ژمارەیەکیان لێ
دەستگیر دەکەن ودواتر ئازاد دەکرێن.
شەوی دواتریش جارێکی تر هێزەکانی ئاسایش بە نیازی هێرش بۆ سەر خوێندکارە
مانگرتووەکان،سەعات 12ی شەو چواردەوری خوێندکارەکان دەگرن،بەڵام بەهۆی ئەوەى
ژمارەیەکی زۆر لە کەس وکاری خوێندکارەکان لەوێ بوون، دوای ماوەیەک پاشەکشەیانکرد.
|