|
ئۆکتۆبەر لە زامۆ حیدەرەوە:
لەماوەى ئەم هەفتەیەدا چەند ناوەندو گەەڕەک و خاوەن پیشە مانگرتیان ئەنجامداوەو
هەندێکیتریشیان هەڕەشەى مانگرتن ئەکەن. سەرەتا زانکۆى سلێمانى کۆلیژى زانستى
کۆمپیوتەر بۆ خواستى گۆڕینى ناوى کۆلیژەکە بە ئەندازیارى کۆمپیوتەر مانگرتنیان
ئەنجام داوە.
هەروەها خاوەن
موەلیدەکانى شارى کەرکوک لەبەرامبەر نەبوونى پێداویستیەکانیان مانیان گرت و
ڕێپێوانێکیشیان ئەندجامدا، هەر لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا گەڕەکى ڕاپەڕینى شارى
سلێمانى لەبەرامبەر نەبوونى ئاوادا خۆپیشاندانێکیان ساز کردو ڕێگەى سەرەکى نێوان
سلێمانى کەرکوکیان بەست، کە بووەهۆى سەغڵەت بوونى ئاسایش و هەندێک کارى توندوتیژیشى
لێکەوتەوەو کە لەلایەن ئاسایشەوە دەستپێشخەرى کرا.
هەروەها خاوەنى فڕەنەکانى
سەموون لە کفرى مانیانگرتوە لەدژى ئەبڕیارەى ئاسایشى ئابوورى کفرى کەداوى زیادکردنى
کێشى سەمون و داگرتنى نرخەکەى ئەکات و لەبەرامبەریشدا ئامادەنییە کە هیچ
کارئاسانیەک بکەن بۆ بەئەىنجام گەیشتنى ئەم خواستە، لەبەرامبەریشدا خاوەن فڕٍنەکان
مانیان گرتوەو کێشەکە چارەسەر نەکراوە. هەروەها ههریهکه لهسهندیکاکانی
کیمیاگهران، جیۆلۆجی ناسان، فیزیکناسان، خاوهن پیشه تهندروستیهکان هەڕەشەى
مانگرتنیان کردوەو ماوەى هەفتەیەکیان داناوەء داواى زیادکردنى دەرماڵە ئەکەن ئەگەر
وەڵام وەرنەگرنەوە مانئەگرن. هەروەها کارمەندان و کرێکارانى تەندروستى ناڕەزایەتیان
بەڕێخست و داواى ئەوە ئەکەن کە زیادکردنى موچە ئەوانیش بگرێتەوە.
هەرچەندە بەڕواڵەت
وادەردەکەوێ کە ئەم کێشەو گرفتانە چارەسەر کراون، بەڵام گرفتەکە زۆر لەوە قوڵترەو
بڕیاریشە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا لەبەرامبەر زیادکردنى نرخى کارەبادا لەناو شارى
سلێمانیش ناڕەزایەتى دەستپێبکات.
|