|
به‌دروشمی
( ده‌بێت ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
به‌ڕه‌سمی بناسرێت )ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 19/ 7 / 2008 له‌کاتژمێر 3ی پاش
نیوه‌ڕۆ،له‌شاری بێرنی سویسرا، خۆپیشاندانێک بۆبه‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێخرا،به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر هاوکاری
کردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆمهلا و بانده انسان کوژهاسلامیهکانی
کوردستان که‌داوایان کردبو ته‌واوی ئه‌و کتێبانه‌ی ڕه‌خنه له اسلام ده‌گرن
قه‌ده‌غه بکرێن و سزای نوسهرهکانیشیان بدرێت، سه‌ره‌نجام حکومه‌تی هه‌رێم
چۆته‌پاڵ داوای ئه‌م انسان کوژانه‌ی اسلام و بریاری قه‌ده‌غه و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و
کتێبانه‌یان ده‌رکردوه، خۆپیشانده‌ران به‌شێعاری نابۆقهدهغهی کتێب و....هاوکاری
حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌لاکان مه‌حکوم ده‌که‌ین.. به‌ره‌و نوێنه‌رایه‌تی
هه‌رێم به‌رێکه‌وتن ، نهبهزسهلیم به‌رپرسی سویسرای حزبی کۆمونیستی کرێکاریی
کوردستان وێرای به‌خێرهاتن له ئاماده‌بوان ، ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و به‌توندی
له‌دژی ئه‌وبڕیاره‌ی حکومه‌ت وله‌دژی کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی وه‌ستایه‌وه و
پاشان به‌شێکی نامهناڕهزایهتییهکهی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستانی باس
کرد کهتیایداهاتووه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وبڕیاره و هه‌روه‌ها داوای دادگایی
ئه‌ومه‌لایانه و حزبه‌کانی پشتیان ده‌کات که به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا
ده‌که‌ن و ده‌بێت شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه نه‌بێت بۆ ده‌ستوری پێشنیارکراوی
کوردستان. پاشان جمال کۆشش سکرتێری کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
به‌ووته‌یه‌ک به‌شداری کرد و به‌توندی هێرشی کردهسهرکۆنهپهرستانی ئیسلامی و
هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی بۆیان به‌زه‌نگێکی ترسناک بۆسهرکۆمهڵگا ناساند، پاشان
چه‌ندین ووته‌و قسه‌وباس له‌لایه‌ن نوسه‌ران و ئازادیخوازانی به‌شداربوه‌وه کراو
ئه‌مه‌و خۆپیشاندانه‌که له‌کاتژمێر 4ی ئێواره کۆتایی هات، نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان /ڕێکخراوی ده‌ره‌وه که‌ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم
کراب و له رێگای نهبهزسهلیمهوه گه‌یه‌ندرایه دکتۆر فوزی قدوری نۆێنه‌ری
حکومه‌تی هه‌رێم له‌سویسرا و ئه‌ویش بهڵێنیدا کهنامهکه بگه‌یه‌نێته شوێنی خۆی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان ـ کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق ـ کۆمیته‌ی سویسرا
فدارسیۆنی په‌نابه‌رانی
عێراقی له سویسرا
20 ـ 07 ـ 2008
بۆ بينينى خۆپیشاندانه‌که
به فيلم سه‌يرى ئه‌م سايته ى خواره‌وه بکه.
http://www.youtube.com/watch?v=6cZGBGe77rY&eurl=http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_frontpage&Itemid=1&limit=32&limitstart=32
|