|

نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژی سیاسه‌ته‌کانی
G8
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌شت ووڵاته گه‌وره پیشه‌سازی و ئابووریه‌که‌ی جیهان
(ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و یابان و ڕوسیا و
که‌نه‌دا) وه به‌شداری 14 ووڵاتی میوان له هویاکوی یابان. به‌مه‌به‌ستی چاکردنی
باری ئابووری و گرفتی سووته‌مه‌نی و خۆراک له جیهاندا ئه‌م کۆبوونه‌یه ڕێکخرا و
خوازیاری دانانی سیسته‌مێکی نوێ ی ئابووری بۆ باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و هه‌ژاری
به تایبه‌تی له ووڵاتانی بێ هێز له ڕووی ئابوریه‌وه ئه‌نجامدرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێی سه‌رنجه ساڵانه ئه‌م کۆبوونه‌وانه ده‌به‌سترێ و ئابووری کرێکاران و
هه‌ژارانی جیهان زیاتر ڕوو له خراپ بوونه چونکه هه‌ر سیسته‌م و به‌رنامه‌ی
ئابووری و سیاسی سه‌رانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ده‌به‌ستن هۆکاری
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک و سووته‌مه‌نی و کاڵاکانی ترن، خۆیان و
سیسته‌مه‌که‌یان که سه‌رمایه‌داری جیهانی یه سوودمه‌نده له‌م ته‌نگه‌ژه‌و
قه‌یرانه. ڕێکخراوه‌کانی به‌شدار له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌ووتنی ووتار و لێدانی
ته‌پڵ و مۆسیقا و دروشمی (نامانه‌وێ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ووڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند)،
( کۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی دابخه‌ن). خۆپیشانده‌رانی دژی (جی هه‌شت)
له شوێنی نزیک کۆبوونه‌وه‌که ناڕه‌زایه‌تیان له سیاسه‌ته‌کانی گروپی هه‌شت و
سیاسه‌ته‌کانی ده‌ربڕیو
له‌گه‌ڵ پۆلیسدا به‌یه‌کدا هه‌ڵپژان و نیشانیاندا که‌ئه‌م گروپه نه‌ک ناتوانێ
باروگوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت بگۆڕێ و چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی ئابووری
و خراپبونی که‌ش و هه‌وا دابنێ که به‌شی زۆری دانیشتوانی ئه‌م سه‌رزه‌ویه
پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌ڵکو مه‌ینه‌تیه‌کانیان زیاتر ده‌کات و شه‌ڕو ماڵوێرانی
زیاتر به‌ڕێوه‌یه.
|