دوێنی شه‌و له ئۆپه‌راسیۆنێکی نهێنی پۆلیسی نه‌رویج دا 30 په‌نابه‌ری عێراقی به که‌له‌پچه‌کراوی ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کرانه‌وه. 66 پۆلیسی نه‌رویجی له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شداربوون و هه‌ر دووانیان قۆڵی په‌نابه‌رێکیان بهکهلهپچهکراویش گرتبوو. ئه‌م دیپۆرتکردنه‌وه نهێنییه بووه جێگای سه‌رنجی هه‌موو میدیاکان و جێگای ڕه‌خنه‌ی زۆربه‌ی ڕێکخراوه ئینسانیه‌کان وه له وانه‌ش ئه‌منستی ئینته‌رناسیونال و کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ری UNHCR .
ئه‌م دیپۆرتکردنهوانهش ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی نه‌رویج و عێراقه که له ناوه‌ڕاستی مانگی مای ئه‌مساڵدا مۆرکرا. ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته جگه له به‌رژه‌وه‌ندی یه سیاسی و ئابووری یه نا ئینسانیه‌کانی خۆیان هیچ پره‌نسیپێکی ئینسانیان له به‌رچاو نه‌گرتووه. حکومه‌تی نه‌رویجی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی نارده‌وه بۆ ووڵاتێک که له یه‌ک زه‌ڕڕه ئه‌منیه‌ت به‌هره‌مه‌ند نییه و ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ڕۆژانه ده‌بنه قوربانی سیاسه‌تی شه‌ڕو نا ئه‌منی که ئه‌م ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپا خۆیان ده‌ستیان تیایه‌تی. ته‌نانه‌ت یه‌کێک له په‌نابه‌ره‌کان له نێو فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداشه‌وه ده‌یووت که ده‌کوژرێت. ئه‌مه و له هه‌مووشی سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له‌وانه‌ی دیپۆرتکراوه‌ته‌وه هاوڕێی نه‌رویجی و ته‌نانه‌ت مناڵێکی 5 ساڵانه‌شی لێی هه‌یه، که ئیتر بێجگه له نائینسانی بوونی کاره‌که بۆ خۆشی شتێکی نایاساییه.
دیاره ده‌وڵه‌تی نه‌رویج ده‌یه‌وێت ئه‌م کاره‌ی له ژێر ناوی تاوانباربوونی هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌دا پاساو بکات و له کۆتاییشدا بێشه‌رمانه وه‌زیری داد و پۆلیسی ئه‌م ووڵاته ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان هه‌موو په‌نابه‌رێک دیپۆرتده‌که‌نه‌وه که دووا وه‌ڵامی ڕه‌فزی وه‌رگرتبێته‌وه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییانه‌ی پۆلیسی نه‌رویج زه‌نگێکی خه‌ته‌ره که ده‌درێت به گوێی هه‌موو په‌نابه‌راندا جا له هه‌ر کوێیه‌کی دونیاوه هاتبن. ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت به‌م سیاسه‌ته‌ی پێشبڕکێ له‌گه‌ل نه‌یاره ڕاستڕه‌وه‌کانی خۆیدا بکات له په‌رله‌ماندا و ئاماده‌یه هه‌موو جۆره سیاسه‌تێکی نائینسانی بباته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که نیشانی ئه‌وانی بدات ئه‌ویش خه‌ریکی کردنی هه‌مان کارێکی نا ئینسانیه که ئه‌وان خه‌ویان پێوه‌ده‌بینی.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراقی له نه‌رویج له‌م کرده‌وه نا ئینسانیانه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج بێده‌نگ نابین و وه‌ک کاری هه‌میشه‌ییمان تا ئه‌وپه‌ڕی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به پشتبه‌ستن به ئیراده و هێزی په‌نابه‌ران خۆیان ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج به شکست بکێشین. ئێمه له‌م ڕێگایهماندا نه ته‌نها بووین و نه تهنهاشین. ده‌یان و سه‌دان ڕێکخراوی ئینسانی و که‌سانی ئازادیخواز له پشت ئه‌م کاره‌ی ئێمه‌وه‌ن و به‌هه‌موومان ده‌توانین "نا"یه‌کی گه‌وره‌بین به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی دیپۆرتکردنهوهیهی نه‌رویج.
جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ په‌نابه‌رانیش که له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نهێنی یانه‌ی پۆلیسی نه‌رویج دا نه خۆشاردنه‌وه و نه خۆ ته‌ریککردنه‌وه دایان نادات و ده‌بێت هه‌مووان بێنه مه‌یدان بۆ به‌رگریکردن له سه‌ره‌تاییترین مافی خۆیان که مافی په‌نابه‌ری و مانه‌وه‌یه له نه‌رویج دا. دڵنیاشتان ده‌که‌یه‌نه‌وه که ئێمه وه‌ک هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵ و خه‌باته‌ی ئێوه‌دا وه‌ستاوین.
نا بۆ سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه
به‌ڵێ بۆ سیاسه‌تێکی په‌نابه‌ری ئینسانی
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له نه‌رویج
06.12.2009
په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوه‌وه: 91114116 و 47292309
