پۆلیسی نه‌رویجی 30 په‌نابه‌ری عێراقی ڕه‌وانه‌ی ناو ئاگر کرده‌وه!
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، پۆلیسی نه‌رویجی له ئۆپه‌راسیۆنێکی نهێنیدا و به دوور له چاوی خه‌ڵکه‌وه 30 په‌نابه‌ری عێراقی، که هه‌ندێکیان کوردزمانن، ڕه‌وانه‌ی به‌غداد کرده‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه که 60 پۆلیس دانرابوون بۆ په‌نابه‌ره‌کان و به‌مجۆره هه‌ر په‌نابه‌رێک و دووانی به‌ر ئه‌که‌وت! هه‌ر دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه و له به‌غدادی پایته‌خت له زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا نزیک به 130 که‌س کوژران و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون.
حکومه‌تی نه‌رویجی باش ئه‌زانێ که ته‌قینه‌وه و ڕوودای خوێناوی ڕۆژانه کراوه‌ته به‌شێک له کۆمه‌ڵگای عێراق و یه‌کێکه له نائه‌منترین ووڵاتانی دنیا، زۆر باش ئه‌زانێ که هه‌ر گروپ و تایه‌فه و ده‌سته‌یه‌ک لایه‌نێکی به‌رامبه‌ری به دڵ نه‌بێ و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌یه‌ته‌وه به ته‌قینه‌وه و کوشتن و تیرۆرکردن وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه. هه‌ر بۆیه دیپۆرتکردنه‌وه به دزی خه‌ڵک و به نهێنی و به‌و شێوه زهبوونانهیه ئه‌نجام ئه‌دات وه ئه‌زانێ که ئه‌مه مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ره‌ی ئینسانی دنیا و نه‌رویج و ته‌نانه‌ت خودی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه که عێراقی وه‌ک ووڵاتێکی نائه‌من ناساندووه.
زاڵبوونی سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وانه بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ مافی په‌نابه‌ریی هاوشانی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و خۆسازدانی کۆمپانیا نه‌وتی و بازرگانیه نهرویجیهکانه له عێراقدا که له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی و نه‌رویجیدا ئه‌ڕواته پێشه‌وه. به‌پێی ڕێکه‌وتنێک که له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی عێراقی کراوه په‌نابه‌رانێک که داواکه‌یان ڕه‌فز کراوه ئهنێردرێنهوه و عێراقیش وه‌ریان ئه‌گرێته‌وه. له‌م نێوه‌دا په‌نابه‌رانی کورد و عێراقی ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن به کهلهبچهکراوی ڕه‌وانه‌ی ناو ئاگر باران بکرێنه‌وه و چاوه‌ڕوانی کهلهپارچهبوونی جه‌سته‌یان بن به بۆمبی "پرۆسه‌ی دیموکراسی" عێراق، یان ڕه‌وانه‌ی هه‌لومه‌رجی پێشێلکردنی ئازادی و ڕاوه‌دوونان و کووشتنی ژنان بکرێنه‌وه له کوردستان.
بردنه پێشه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان عێراق و نه‌رویج و پیاده‌کردنی سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وانه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر حسابی سه‌لامه‌تی گیانی و ژیانی په‌نابه‌رانێکه که به هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌م ووڵاته.
ئێمه وێرای ئیدانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی نه‌رویجی و حسابکردنی به پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان، داوا له ڕێكخراوه ئینسانیه‌کان و داکۆکیکارانی مافی په‌نابه‌ری ئه‌که‌ین پێکه‌وه به یه‌ک ده‌نگ جووڵانه‌وه‌یه‌ک بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه به‌ڕێبخه‌ین. ئێمه به هه‌ر جۆرێک له تواناماندا بێت پشتیوانی له‌و جووڵانه‌وه‌یه ئه‌که‌ین. هاوکاتیش بانگه‌وازی په‌نابه‌رانیش ئه‌که‌ین که له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه تا هه‌مووان پێکه‌وه بتوانین پێش به سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه بگرین. ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نها ڕووی له په‌نابه‌رانی عێراقی نییه و مه‌ترسیه‌که ڕووی له هه‌ر که‌سێکه که له ووڵاته‌که‌ی هه‌ڵدێت و داوای په‌نابه‌ری و پاراستن له نه‌رویج ئه‌کات. بۆیه ئه‌رکی هه‌مووانه پێکه‌وه و به هاوبه‌شی نه‌هێڵین ئه‌م سیاسه‌ته بچێته سه‌ر.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی نه‌رویج
9 ی دیسێمبه‌ر 2009
په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه له ڕێی ئیمه‌یڵی: wpk.norway@gmail.com