ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له سویده‌وه بۆ عێراق
جارێکی که ده‌وڵه‌تی سوید هه‌روه‌ك پیشه‌ی جارانی به‌هاوکاری حکومه‌تی عێراقی به‌پێ ی ڕێکه‌وتنه نهێنی وژێر بهژێرهکهیان ژیانی 50 په‌نابه‌ری تری عێراقی که زۆرینه‌ی کورد‌و عه‌ره‌ب ومسیحین خسته دۆزه‌خه‌وه بهناردنهوهیان بۆ ئه‌و عێراقه نائارامه‌ی که ڕۆژانه به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه ده‌بینرێ ودهبیسترێ چه‌نه نائارامه وبۆته مۆڵگه‌ی تیۆرستان .ئه‌مڕۆ له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له لایه‌ن
په‌نابه‌رانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نرا که په‌نابه‌رانی سجنه‌کانی شاره‌کانی ستۆکۆڵم و یۆتۆبۆری ومالمۆ چه‌ند شوێنێکی تریان کۆکردۆته‌وه که ژماره‌یان په‌نجا په‌نابه‌ره به‌فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت نێراونه‌ته‌وه بۆ عێراق و له‌ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی بغداده‌وه وهرگیراونههوه ،ئێمه وه‌کو فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌م کاره‌ی ده‌وڵه‌تی سوید وعێراق محکوم ده‌که‌یین وداوای ڕاوه‌ستانی ده‌ست به‌جێ ی ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌یه ده‌که‌یین که‌ده‌رهه‌ق به که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌کرێت وپێشێل کردنی مافی مرۆڤه وداوا له نه‌ته‌وه یه‌ك گرتوه‌کان ده‌که‌ین هاوکارمان بن بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌م پێشێل کاریه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به‌گشتی و سوید به‌تایبه‌تی .
فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی
سوید.....یۆتۆبۆری
8/12/2009