|
سلێمانی،10ی شوباتی 2010- سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن
له ڕۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر
رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران ده‌كات و داوا له ده‌زگای
ئاسایش‌و پۆلیسی سلێمانی ده‌كات ئه‌نجامده‌ران ده‌ستگیر
بكه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه له فلكه‌ی نالی، له
ناوجه‌رگه‌ی شاری سلێمانی، دوو كه‌س هێرشیانكرده سه‌ر
نه‌به‌ز گۆران، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری جیهان، و به‌سووكی
برینداریان كرد.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك له شوێنی ڕووداوه‌كه ووتیان كه دوو
كه‌س له دواوه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر
رۆژنامه‌نووسه‌كه. یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان ووتی،
"كه‌سمان نه‌ده‌ناسی نه په‌لامارده‌ران نه ئه‌و كه‌سه‌ی
په‌لاماردراوه... بوو به‌شه‌ره بۆكس‌و دووكه‌سیشمان بینی
ڕایان‌كرد،" هه‌روه‌ها وتیشی، "ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لاماردرا
خوێن به ده‌میدا ده‌هاته خوار."
نه‌به‌ز ووتی، "یه‌كێكیان گه‌نجێكی باریكه‌له بوو
ئه‌ویتریشیان قه‌ڵه‌و بوو. كاسبكارانی ئه‌و شه‌قامه
هاتنه نێوانمان‌و درێژه‌ی نه‌خایاندو رایانكرد."
هه‌ریه‌ك له عه‌مید حه‌سه‌ن نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی
سلێمانی، و نه‌جمه‌دین قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی
سلێمانی، به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند كه
لێكۆڵینه‌وه له ڕوواداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه نه‌به‌ز گۆران هێرشی
ده‌كرێته‌سه‌ر. چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ساڵی 2007 له
شاری هه‌ولێر ناوبراویان ڕفاندو پاش ئازاردانی له
چۆڵه‌وانییه‌ك به‌جێیانهێشت. هه‌روه‌ها له تشرینی
یه‌كه‌می 2009 هه‌ر له هه‌ولێر
چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كرده‌سه‌ری و برینداریانكرد. به‌پێی
زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س له
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه ده‌ستگیرنه‌كراون.
گۆڤاری جیهان مانگی دووجار له سلێمانی ده‌رده‌چێت. پێشتر
نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر بوو، به‌لاَم
ساڵی پار ، دوای هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كه،
گوازرایه‌وه بۆ سلێمانی.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان،
رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قاوانج نه‌ویسته بۆ راوێژ‌و
داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان.
بۆ
زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به، ره‌حمان غه‌ریب،
ژماره ته‌له‌فۆنی: 07701523300 |