بەپێى بەیانییەک کە هەفتەى رابردوو لەژێرناوى کەمپینى دیفاع لەقوتابیانى ئازادیخواز و یەکسانیخوازەوە، راگەیەنرابوو،

 ئەمرۆ دوو شەممە ریکەوتى 14/1 یەکەمین رۆژى ئەو مانگرتنە لەلەندەن لەبەردم دەفتەرى ناوەندى ئەمنستى ئەنتەرناشناڵدا بەرێوەبرا.

ئەم مانگرتنە بەهەڵدانى خێمەى نارەزایەتى و دانانى مێزکتێب کە بەبەیانەکانى ئەم کەمپینە بەزمانى ئینگلیزى و فۆرمى ئیمزاکۆکردنەوە لەسەر بوو، هەروەها بەرزکردنەوەى شیعارى ئازادکردنى قوتابیانى زیندانیانى و هەڵواسینى وێنەى بەشێک لەو قوتبیانە بەگەورەى بەرزکرابۆوە، هەروەها هەیئەتێک لەبەشداربوان و ئەندامانى ئەو کۆمیتەیە چونە ژورەوەى ئەمنستى و دانشتنیان لەگەڵ کردن و پەیامى کەمپینەکەیان پیراگەیاندن.

هەروەها پەیتاپەیتا خەڵک سەردانى ئەم مانگرتنەى دەکرد و فۆرمەکەیان ئیمزا دەکردو بەیانەکانیان دەبرد، کەشوێنیکە دەکەوێتە ناوەندى لەندەن و لەناوەراستى شەقام و شوێنێکى زۆر قەرەبالغدایەو  ئەم خێمەى مانگرتن و نارەزایەتیە سەرنجى ئەو ناوەى بۆخۆى رادەکێشا.

ئەمرۆ مانگرتەنەکە لەبەیانى کاتژمێر 9 وە بەردەوام بوو تا 6 ى ئێوارە

بۆ پەیوەندگرتن و زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بەدووکەس لەهەلسوراوانى ئەم کەمپینە:

نسرین پەرواز: 07930525382

دیبا علیخانى: 07956499118 

یان لەریگاى ئەم سایتانەوە هەواڵى زیاتر وەرگرن:

http://www.azady-barabary.net

http://www.azadi-b.com/

لەدریژەى ئەم مانگرتنە ئاگادارتان دەکەینەوە

پەیامنێرى سایتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان

14/1/2008