|
||||||||||||||||||
|
رێگا چاره شۆڕشی به‌رده‌وامی ده‌وێت
نوری به‌شیر
شۆڕش له‌میسر به‌رده‌وامه
ئه‌مه شیعارێکی دیار‌و به‌رچاوی ئه‌مرۆ 25/1 بوو له‌زۆربه‌ری شاره‌کانی میسردا، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی یه‌کساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی میسر‌و ته‌واو نه‌بوون یان به‌سه‌رئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی په‌یام و خواسته‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌دا، ریزێکی ملیۆنی له‌خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش مه‌یدانی سه‌ره‌کی شاره‌کان و به‌رده‌م شوێنه گشتیه‌کانی ده‌وڵه‌تیان به‌ئاماده‌بونێکی نارازای و دانی زۆرێک له‌شیعاره‌کانی " جه‌ماوه‌ر داوای روخانی نیزام ده‌کات، دواکاری ده‌بێ شۆڕش به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نرێ، ئه‌گه‌ر خوێنی شه‌هیده‌کانمان نه‌بوایه ئێستا له‌وێدا ئه‌و مه‌جلیسی شه‌عبه نه‌ده‌بوو، بروخێ مه‌جلیسی عه‌سکه‌ری، ده‌سه‌ڵات له‌عه‌سکه‌ری بسه‌ندرێته‌وه‌و بدرێته مه‌ده‌نێ ، بژی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی" ، ئه‌مانه و ئه‌و ئاماده‌ییه نه‌ک ته‌نیا فه‌زای میسر به‌ڵکو ناوچه‌که‌و جیهانیشی داگیرکردوه، ئه‌گه‌رچی زۆرێک له‌میدیای بۆرژوازی خۆیان لێلاداوه که‌عه‌کسی که‌نه‌وه و زۆرێکیان روکه‌شیه‌ک باسیان له‌م هاتنه مه‌یدانه‌ی خه‌ڵکی میسر کردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی له‌چاو ئه‌و هێزه گه‌وه‌ره‌یه‌ی که‌هاتۆته مه‌یدان و له‌چاو ئه‌و شیعار‌و داواکاری و ریزبه‌ندیه چینایه‌تیه‌دا که‌به‌دی ده‌کرێت و له‌چاو ئه‌و ریزه‌ی به‌رچاوه‌ی که‌ده‌زانێت که‌شۆڕش و ئه‌رکه‌کانی ته‌واو نه‌بوه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌رکه‌کانی شۆڕش که‌له‌به‌رده‌وامیدا ده‌توانێت ته‌واوی کات؛ میدیاکانی میسر وه‌ک دڵۆپێک له‌ده‌ریایه‌ک ده‌ریانخستوه، به‌ڵام راستیه‌کی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌ی ئه‌هرام له‌ده‌می خۆپیشانده‌رانه‌وه که‌ده‌یانه‌وێ شۆڕش به‌رده‌وامبێت ده‌ڵێ: جه‌ماوه‌ر ده‌یانه‌وێت شۆڕش به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نێت، واته ئه‌وه‌ی که‌جه‌ماوه‌ر شۆڕشی کرد‌و بۆی هاته مه‌یدان نه‌هاتۆته دی، راسته حوسنی مباره‌ک له‌ده‌سه‌لاتدا نه‌ماوه‌و ده‌بێ دادگایی بکرێت، حزبه سه‌رکوته‌که‌ی که‌نوێنه‌ری بۆرژازی بوو له‌ده‌سه‌ڵات که‌وتوه، به‌ڵام نوێنه‌رانی بۆرژازی و ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی عه‌سکه‌ری حوسنی موباره‌ک و به‌ڵته‌جیه‌کان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش ئیسلامیه‌کان وه‌ک هێزی دژی ئازادی و دژی کرێکاری و کۆمۆنیزم ومه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگا ده‌بێته به‌دیل و دێته ده‌سه‌ڵات، که نه‌ک ناتوانن وه‌ڵام به‌خواسته‌کانی لاوان، ژنان و کرێکاران بده‌نه‌وه به‌لکو عاملی سه‌رکوت و پێشێلکاری و کوشتار و کۆنه‌په‌رستی ده‌بن، یه‌کساڵی رابردوو به‌رۆسنی ئه‌وه‌ی نیشاندا‌و خه‌ڵکیش به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ک ووشیارن پێی، هه‌ر بۆیه میدیاکانی میسر ناتوانن ئه‌وه عه‌کس نه‌که‌نه‌وه که خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ناوێت و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی داوا ده‌کات، تا به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌تا هه‌ردوو رۆژنامه‌ی: الشروق و میسر الیوم، له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا ده‌نوسن شۆڕش به‌رده‌وامه و نابۆ حوکمی عه‌سکه‌ری و نا بۆ سه‌رانی عه‌سکه‌ری، له‌یه‌که‌مین هاتنه سه‌رکاریاندا ره‌نگده‌داته‌وه ئه‌وه‌بوو له‌یه‌که‌م راگه‌یاندنیان له‌لیبیا یاسای چه‌ند ژنه‌یان راگه‌یاند. که‌واته خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی میسر و لاوان ده‌زانن مهامه‌کانی شۆڕشه‌که‌یان ته‌واو نه‌بوه‌و هه‌رزوو کرێکاران ده‌ستیان برد بۆ خۆرێکخراو کردن له‌هه‌ندێک به‌شدا.
خه‌ڵکی میسر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیان ناوێت:
له‌خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆدا ئه‌مه به‌ڕۆشنی بینرا و له‌دوو سه‌فی ته‌واو جیاواز به‌داواکاری و خواستی جیاوازه‌وه، له‌لایه‌ک کرێکاران ولاوان و له‌لایه‌کی تره‌وه ئیسلامیه‌کان، هه‌روه‌ها له‌یه‌کساڵی رابردوودا له‌سیاسه‌ت و ئاماده‌کاریه‌کانی ئیسلامی بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و لاوانی میسر ته‌جروبه‌یه‌کی باش بوو که‌زیاتر له‌ماهیه‌تی ئیسلامیه‌کان تێبگه‌ن، له‌پاڵ سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاته عه‌سکه‌ریه‌که‌ی مه‌جلیسی عه‌سکه‌ریدا بۆ پارێزگاری له‌سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، ئیسلامیه‌کان کاری خۆیان کرد که‌پێش شۆڕشیش ئاماده‌ییه‌کی زیاتریان هه‌بوو، ئیسلامیه‌کان وه‌ک هێزی دژی شۆڕش له‌ناو جه‌رگه‌ی شۆڕشدا و به‌پاڵپشتی ئه‌مریکاو غه‌رب نه‌ک له‌میسر به‌ڵکو له‌تونس و لیبیاش هاتنه‌مه‌یدان و سواری شه‌پۆلی شۆڕش و هه‌لومه‌رچی شۆڕشگێرانه‌ی خه‌ڵك بوون، هه‌ر به ده‌لیلی ئه‌و ئاڵوگۆره گه‌وره‌یه‌ی ساڵی رابردوو له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌ر به‌ده‌لیلی هێزگرتنی ئیسلامیه‌کان و ته‌جروبه‌ی ده‌یه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی له‌دنیادا له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی کوێرانه‌یان و تیرۆر‌و فتوای ئاشکرایان، هه‌ر له‌سوکایه‌تی بێپه‌رده‌یان به‌ژنان و به‌ته‌کنه‌لۆجیای تازه‌و پیداویستیه ئینسانیه‌کانی که‌لاوان ده‌ستی بۆده‌به‌ن، کۆمه‌ڵگای میسر نایه‌وێت ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵات بگریته ده‌ست و ئه‌مه‌ش به‌ئاشکرا له‌شیعارو داواکاری ئه‌مڕۆدا خۆی ده‌نوێنێت، له‌به‌رامبه‌ر داوای ئیسلامیه‌کاندا که‌ئه‌مڕۆی میسر وه‌ک یادکرنه‌وه‌یه و ئاهه‌نگ سه‌یری بکرێ که‌ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موبارک روخاندوه، ئیتر خه‌ڵك ئێواره مه‌یدان چۆڵبکه‌ن و بچنه‌وه ماڵه‌وه، به‌ثیچه‌وانه‌وه کرێکاران و لاوان داوای مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی شۆڕش ده‌که‌ن و له‌شێعاره‌کاندا ده‌ڵێن؛ جه‌ماوه‌ر داوای روخانی نیزام ده‌کات که‌ئه‌مه یه‌کێکه له‌شیعاره سه‌ره‌کیه‌کانی شۆڕش که له‌یه‌ک ساڵی رابردوودا ده‌ستی پێ‌کرد، شیعارێکی که بروخێ مه‌جلیسی عه‌سکه‌ری، له دوو شیعاری که‌دا که‌ده‌ڵێ ؛ ئه‌گه‌ر خوێنی شه‌هیده‌کانمان نه‌بوایه ئێستا له‌وێدا ئه‌و مه‌جلیسی شه‌عبه نه‌ده‌بوو، بروخێ مه‌جلیسی عه‌سکه‌ری و ده‌سه‌ڵات له‌عه‌سکه‌ری بسه‌ندرێته‌وه‌و بدرێته ده‌ست مه‌ده‌نێ، که ئه‌م شیعارانه رێک به‌رامبه‌ر ئیسلامیه‌کانه ده‌سه‌ڵاتێکی ئێسلامی که‌هاتۆته سه‌رکار، به‌و ده‌لیله‌ی لاوان وکرێکاران ئیعتراف به‌و ده‌سه‌ڵاته ناکه‌ن که‌هه‌ڵبژێراوه‌و به‌به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاته عه‌سکه‌ریه‌که سه‌یری ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شۆڕش و فیداکاری خه‌ڵک نه‌بوایه ئه‌و مه‌جلیسه شه‌عبه‌ی ئێستا هاتۆته سه‌ر حازری نه‌ده‌هات و بۆیه داوای رۆشتنی ئه‌وانیش ده‌که‌ن، بۆیه ناره‌زایه‌تی و له‌مه‌یداندا بون و داواکانی ئه‌مان ته‌واو جیاوازه له‌هی ئیسلامیه‌کان و ئاهه‌نگێڕانی ئیسلامیه‌کان، ئیسلامیه‌کان به‌مه ده‌یانه‌وێ به‌خه‌ڵک بڵێین شۆڕش ته‌واو مه‌هامه‌کانی خۆی به‌جێهێناو ده‌سه‌ڵات له‌ده‌سه‌ت خه‌ڵك و مه‌ده‌نیدایه و به‌مه‌ش مه‌یدانیان پێچۆڵ بکه‌ن و بیاننێرنه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام له‌دواواو خواست و شیعاره‌کانی کرێکاراندا ته‌واو پێچه‌وانه‌و دژی ئه‌وانه.
ته‌نیا رێگا بۆ سه‌رکه‌وتن هه‌ر به‌رده‌وامی شۆڕشه
یه‌که‌م؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان پێشتر بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه خۆیان ئاماده‌کردبوو، به‌سه‌روه‌ت و سامانێکی وولاته ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که و ده‌یان رێکخراوی جۆراوجۆریخێرخوازی و سیاسی و پاره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رده‌ستدا بوون و ته‌جروبه‌ی ده‌یه‌ی رابردووی ئیسلامیه‌کان، ئه‌وا کرێکاران و بزوتنه‌وه‌ی رادیکال وئازادیخواز له‌هیچ ئیمکاناتێک به‌هه‌ره‌مه‌ند نه‌بوون و زۆر نائاماده بوون و که‌مته‌جروبه بوون. دووه‌م: بۆرژوازی ناوچه‌که و ده‌سه‌ڵات وحکومه‌ته‌کانیان به‌هاوکاری ئه‌مریکاو غه‌رب رۆشن و به‌ته‌جروبه بوون؛ ئه‌وه‌بوو بۆدورخستنه‌وه‌ی پریشکی شۆڕش و هه‌لومه‌رچی شۆڕشگێران له وڵاته‌کانیان ده‌ستیانکرد به‌ریفۆرم، وه‌ده‌یانزانی که ئه‌م لێشاوه نه‌ک به‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی ناوچه‌که‌وه ناوه‌ستێت به‌ڵکو په‌لئه‌هاویژێت بۆ سه‌رجه‌م ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری جیهانی که له‌سێ ساڵی رابردوودا ئه‌زمه‌یه‌کی ئابووری قوڵ یه‌خه‌ی پێگرتوون و خه‌ریکه ناوه‌نده‌کانی له‌نده‌ن و نیۆرک بانگه‌وازی ئێره مه‌یدانی ته‌حریره‌ی میسری بۆ ده‌کرێت، به‌مه‌ش یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌فریاکه‌وتنی به‌دیل له‌میسر به‌درێژه‌کێشانی وه‌زع و دانی ده‌سه‌ڵات به‌مه‌جلیسی عه‌سکه‌ری و به‌دوایدا ده‌خاله‌تپێکردنی ناتۆ له‌لیبیا بۆ گۆڕینی فه‌زای شۆڕش و ده‌رهێنای له‌ده‌ست کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، به‌دوایدا مۆدیلێکی تریان بۆ سوریا ته‌رحکردو به‌رده‌وامی کوشتاری ده‌سه‌ڵاتی لیبی و دوایی ئه‌وه‌ی ئێستای سوریا به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وه‌گه‌رخستنی کوشتارگایه‌کی گه‌وره له‌لیبیا که‌ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی خه‌ریکه کۆمه‌ڵگا غه‌رقی شه‌ری ناوخۆ ده‌بێت، گه‌یشت وه هه‌وڵدان بۆدرێژه‌کێشانی ده‌سه‌ڵاتی سوریا و یه‌مه‌ن تا هێورکردنه‌وه‌یه‌ک و نه‌جاتدانی ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌یه‌کانی علی عبدولاو به‌شار ئه‌سه‌د و ئاماده‌کردنی ئیسلامی معته‌دیلی وه نموونه‌ی تورکیا و ئه‌وه‌ی لیبیا و تونس ومیسر. سێهه‌م : له‌هه‌موو ووڵاته‌کان و هه‌ریه‌که به‌پێی هه‌لومه‌رچی خۆی بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی ریفۆرمخواز، که هه‌م قه‌ومیی هه‌م ئیسلامی که‌ته‌نیا ناوی ریفۆرمه‌که‌ی لێبکه‌وره‌و هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوت و ملهوره‌کاندا نیه، ئه‌گه‌ر له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌ریکه و ده‌سه‌ڵات بگ‌رێ هه‌مان نوسخه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناسیونالیستی و ئیسلامیه‌کانه، به‌ڵام به‌رگێکی وای پۆشیوه و وا هاتۆته مه‌یدان و له‌غیابی چینی کرێکاری رێکخراو و یه‌کگرتوو و بوونی حزبی چینایه‌ت کرێکاری و کۆمۆنیستی و رادیکالدا جه‌ماوه‌ر که‌متر ده‌توانن ماهیه‌تی ئه‌و ئۆپۆسیۆنه ببینن، نموونه‌کانی یه‌مه‌ن، میسر، لیبیا، سوریا، تونس و هه‌تا له‌کوردستانیش به‌رۆشنی دیاره.
که‌واته رێگا چاره چیه؟
رێگا چاره به‌رده‌وامی شۆڕشه به‌حزورو بوونی چینی کرێکاری رێکخراوو سازمانداراو، چینی کرێکار له‌حزبی چینایه‌تی کۆمۆنیستی و مارکسی خۆیدا سازمانداراو بێت، چینی کرێکارێک که سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی، تێڕوانین و تاسیراتی له‌شوێنی کار و ژیانی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت و لاوان و ژنان له‌ژێر ئه‌و کاریگه‌ریانه‌دا خۆیان رێکخراو سازمانداراو بکه‌ن له‌و حزبه‌ی چینی کرێکاردا که‌بۆ ده‌سه‌ڵات خۆی ئاماده ده‌کات. ئه‌و شۆڕشه‌ی که‌خه‌ڵكی میسر‌و تونس بۆی هاتنه‌مه‌یدان و تونسیش به‌هه‌مانشێوه، رێگاکه‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه بوونه، ئێستا لاوازی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و شۆڕشانه نائاماده‌یی چینی کرێکار و له‌مه‌یداندا نه‌بوونی بوو وه‌ک هێزی ئه‌سڵی ئاڵوگۆڕبه‌خش، بۆیه پاش تێپه‌ڕینی یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی میسردا ئه‌و ته‌جروبه‌یه دێته‌وه به‌رده‌ستمان نه‌ک ته‌نیا بۆ کرێکاران و لاوانی میسر به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م لاتانی ناوچه‌که، که‌هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێرانه‌ی له‌جێگای خۆیه‌تی به‌ده‌ره‌جه‌ی جیاواز، که‌کۆمه‌ڵگاو کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، لاوان و ژنان تا ئێستاش له‌هه‌لومه‌رچی سه‌رکوت و برسیکردن و نه‌بونی ئازادی سیاسی و ریکخراوبون و له‌هه‌ژاری و بێمافیه‌کان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی که‌مایه‌تی بنه‌ماڵه‌یی و دزو گه‌نده‌ڵ و بوونی هیزی چه‌کدارو عه‌سکه‌ر و پۆلیسی سه‌رکوت ره‌نج ده‌به‌ن، رێگا چاره‌یان خۆرێکخراوبونیانه له‌حزبی چینایه‌تی کرێکاراندا، حزبی مارکسیستی و کۆمۆنسیتی، ئه‌مه تاکه زه‌مانه‌تی هێنانه‌مه‌یدانی ئیراده‌یانه بۆ شۆڕشی به‌رده‌وام و بۆ له‌گۆڕنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌کوتی سه‌رمایه‌داران و دامه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران.
وێنه‌کانی هاتنه‌مه‌یدانی ملیۆنی و رۆژنامه‌کان که‌له‌خواره‌وه هاتوون ئه‌مڕۆن
|
||||||||||||||||||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |