ئۆکتۆبه‌ر
به‌بۆنه‌ی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزب، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پیرۆزبایی له گشت ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حزب و ته‌واوی کرێکارانی کوردستان و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌که‌ین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حزبی کرێکارانه‌و بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگاو دامه‌زراندنی دنیایه‌کی باشتر و شایسته‌تر دامه‌زراوه، که تیایدا کرێکاران چه‌ساوه‌نین و خۆیان خاوه‌نی ڕه‌نج و به‌رهه‌می کاری خۆیانن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حزبی داکۆکیه له مافه‌کانی ژنان و کارده‌کات بۆ هێنانه‌دی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان ژنان و پیاوان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حزبی داکۆکیه له‌مافه‌کانی گه‌نجان و لاوان، تێده‌کۆشێت بۆ فه‌راهه‌م کردنی گشت پێداویستی و خواست و ئاواته‌کانی لاوان و خوڵقاندنی دنیایه‌ک که شایسته‌ی ژیانی لاوی ئه‌مڕۆ بێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حزبی داکۆکیکاره له مافه‌کانی مناڵان و لامان وایه مناڵ جگه له‌وه‌ی که بچوکه و دره‌نگ وه‌دنیا هاتووه، هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌یاسای شایسته‌و وه‌لانانی فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌سالاری وه‌دیدێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حزبی داکۆکیه له ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی سیاسی و گشت ئازادییه‌کان و مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له ئه‌مڕۆدا تێده‌کۆشێت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی سکۆلار و نا قه‌ومی.
بژی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
|
|
